خهبات: هاوار مورتكەیی
بۆ یەكەمجار لەمێژوودا كوردێك دەبێتە ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا، دوای ئەوەی لە كۆی 46 دەنگ، 37 دەنگ بەدەست دینێت، لەهەڵبژاردنەكانی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا كە دوێنێ لە مالیزیا بەڕێوەچوو، عەبدولخالق مەسعوود سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق بە ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا هەڵبژێردرا، دوای ئەوەی ئەوەی رێژەی زیاد لەپێویستی بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە بەدەستهێنا، كە ئەمەش یەكەمجارە لەمێژوودا كوردێك ئەم پۆستە گرنگە بەدەست بهێنێت.









