خەبات‮: ‬تریفە ئازاد
هەموو ساڵێك وەك ئەمرۆ ئاسا گەلی‮ ‬كورد شانازی‮ ‬بەو چركە ساتانە دەكات كە تێدا لە دەروازەی‮ ‬ڕاپەرین‮ (‬شاری‮ ‬ڕانیە‮) ‬یەكەم چەخماغەی‮ ‬ڕاپەڕنی‮ ‬شكۆمەندانەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان گڕكانی‮ ‬جەماوەری‮ ‬لە هەموو شار و شارۆچكەكانی‮ ‬كوردستان جۆشدا،‮ ‬میللەت و پێشمەرگە گیان بەگیانی‮ ‬یەكتری‮ ‬هەڵمەتیان بردە سەر داموودەزگا سەتكوتكەرەكانی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعسی‮ ‬فاشی‮ ‬و تەواوی‮ ‬كوردستانیان ئازاد كرد‮. ‬لەو‮ ‬ڕۆژەدا‮ ‬5/3/1991 ‮ ‬هەموو چین و توێژەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بە‮ ‬ڕووی‮ ‬زڵم و ستەمی‮ ‬سی‮ ‬ساڵەی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬سەدام حوسێن تەقینەوە و لە‮ ‬ڕانیەوە زەنگی‮ ‬سەركەوتن گەیشتە كەركوكی‮ ‬دڵی‮ ‬كوردستان‮. ‬ئەمڕو‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات لێدوان و‮ ‬یادوەری‮ ‬دوو بەشداربووی‮ ‬یەكەم چەخماغەی‮ ‬ڕاپەڕینی‮ ‬شاری‮ ‬رانیە بڵاو دەكاتەوە‮. ‬سڵاو لە ساڵیادی‮ ‬ڕاپەڕینە مەزنەكەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬سڵاو لە گیانی‮ ‬پاكی‮ ‬هەموو شەهیدانی‮ ‬كوردستان‮. ‬ 5ی‮ ‬ئادار،‮ ‬چەخماغەی‮ ‬ڕاپەرین لە رانیە‮ ‬ بابەكر فەقێ ئەحمەد‮-‬ پێشمەرگەی‮ ‬دێرین و فەرماندەیەكی‮ ‬راپەڕین لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮: ‬گەلەكەمان ساڵانێكی‮ ‬زۆر بوو لە شۆڕش و خەباتدا بوو، لەپێناو بەرگری‮ ‬كردن لە خاك و ناسنامەكەی‮ ‬و گەیشتنی‮ ‬بە ئازادی،‮ ‬كە داگیركەران و دوژمنان ئەو مافانەمانیان لێ زەوت كردبوو و هەمیشە ویستویانە لەناومان بەرن،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬رژێمی‮ ‬دڕندەی‮ ‬بەعس،‮ ‬كە زۆر زاڵم و بێ روحمانە میللەتی‮ ‬كوردی‮ ‬چەوساندبووەوە و زۆر نەهامەتی‮ ‬و‮ ‬كارەساتی‮ ‬بەسەر میللەتەكەماندا هێنا،‮ ‬هەر لە تەعریب و تەبعیسەوە تا دەربەدەركردن و ئەنفال و كیمیاباران و جینۆسایدكرنما‮. ‬بەڵام گەلەكەشمان هەرگیز تەسلیمی‮ ‬حەزی‮ ‬نەخۆش و مەرامە شۆڤێنیانەی‮ ‬ئەو داگیركەرە قێزەونە نەبووە و بەردەوام لە سەنگەری‮ ‬بەرگریدابووە و شۆڕش دوای‮ ‬شۆڕشی‮ ‬بەرپاكردووە،‮ ‬تا كاروانی‮ ‬خەباتمان گەیشتە راپەڕین‮. ‬راپەڕین زادەی‮ ‬بەرداومبوونی‮ ‬كاروانی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬رزگاریخوازیمان و هەروەها هاتنەپێشی‮ ‬هەلومەرجە بابەتیەكانی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬عێراق و ناوچەكە بوو و بەتایبەتی‮ ‬هۆكاری‮ ‬ملهوڕیەكەی‮ ‬بەعس لە پەلاماردانی‮ ‬وڵاتی‮ ‬كوێت و ئامادەیی‮ ‬هۆكارە زاتیەكانی‮ ‬خودی‮ ‬گەلەكەمان كە هێزو لایەنەكان لە بەرەی‮ ‬كوردستانیدا كۆبوبوینەوە ئەم‮ ‬یەكڕیزیە زەمینەو هۆكارێكی‮ ‬زۆر كارا بوو بۆ ئەنجامدانی‮ ‬راپەڕین‮.‬ بێگومان ئێمەش وەكو پێشمەرگەیەكی‮ ‬شاخ و بەشداربوویەكی‮ ‬مەیدانیی‮ ‬لەو‮ ‬ڕاپەڕینە مەزنەدا شانازی‮ ‬بەو سەروەریەوە دەكەین و زۆر سوپاسی‮ ‬رۆژنامە سەنگینەكەی‮ (‬خەبات‮)‬یش دەكەم كە لەم‮ ‬یادە مێژووییەدا ئێمەیان بەسەركردۆتەوە،‮ ‬تا وەكو بەشداربوویەك و شایەتحاڵێكی‮ ‬رۆژانی‮ ‬ڕاپەڕین لەو شوێنانەی‮ ‬ئەركمان لێ بەجێگەیاندووە‮ ‬ڕووداو و بیروەری‮ ‬ئەو‮ ‬ڕۆژە پڕ‮ ‬لە ئازایەتی‮ ‬و بەرگری‮ ‬و سەركەوتنە بۆ خوێنەران و نەوەی‮ ‬ئەمڕۆ بگێڕینەوە‮.‬ بەر لە‮ ‬ڕاپەڕین ئێمە كە پێشمەرگە بووین و لە چیا بووین‮ ‬،‮ ‬بێگومان وەك هەمیشە چاومان لە و هەلومەرجی‮ ‬لەبارو گۆڕانكارییەكان بووە تا بتوانین هەنگاوی‮ ‬زیاتر بەرەو ئامانجەكانی‮ ‬شۆڕشەكانمان بهاوێژین‮. ‬دیارە لە دوای‮ ‬پێشبینیەكانی‮ ‬سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬ساڵی‮ ‬1988 ‮ ‬لە داستانی‮ ‬گەورەی‮ ‬خواكوڕك دەریبڕی‮ ‬و باسی‮ ‬لە چەندین ئەگەرو چاوەڕوانی‮ ‬بۆ هاتنەئارای‮ ‬گۆڕانكاری‮ ‬لە عێراق دا كرد،‮ ‬ئیدی‮ ‬لێرەوە بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كەوتە چاودێری‮ ‬بارودۆخەكەو دواتر گەیشتە ئەو قەناعەتەی‮ ‬كە ئامادەكاری‮ ‬بۆ‮ ‬ڕاپەڕینێكی‮ ‬سەرتاسەری‮ ‬بكرێت‮. ‬بۆ ئەم مەبەستە بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كۆبوەوە و بەرنامە و پلانی‮ ‬تۆكمەی‮ ‬داڕشت بۆ ئەنجامدانی‮ ‬ڕاپەرین‮. ‬سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬بوو بە سەرۆكی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بۆ رابەرایەتی‮ ‬ڕاپەڕین بە هاوكاری‮ ‬لایەنەكانی‮ (‬بەرە‮) ‬واتا بەرەی‮ ‬نیشتمانی‮. ‬مام جەلال دانرا لە رووی‮ ‬دیبلۆماسیەوە كار بۆ پاڵپشتی‮ ‬راپەڕین بكات لای‮ ‬دۆستەكانی‮ ‬كورد لە دەرەوە‮. ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بەردەوام بوو لە كۆبونەوەكانی‮ ‬تا گەیشتە ئەوەی‮ ‬رۆژی‮ ‬3/7 ‮ ‬بۆ راپەڕین دەستنیشان كرابوو،‮ ‬هاوكات میحوەرەكان و بەرپرسەكانیان و فەرماندەكان دیاری‮ ‬كران و بڕیاردرا‮: ‬بە نامەو نوسراوی‮ ‬فەرمی‮ ‬سەرجەم رێكخستنە نهێنیەكانی‮ ‬ناو شارەكان و هێزە چەكدارەكان و فەوجە خەفیفەكان ئاگاداربكرێنەوە بۆ ئەوەی‮ ‬لەڕۆژی‮ ‬ 3/7‮ ‬هەموان پێكەوە دەست بە راپەڕین بكەین‮.‬ هێزەكانی‮ ‬رژێم‮ ‬ بەرگەی‮ ‬هەڵمەتی‮ ‬پێشمەرگەكانیان نەگرت بابەكر فەقی‮ ‬دەڵێت‮:‬‮ ‬بڕیار وابوو كە حزبەكانیش بە رێگەی‮ ‬خۆیان مەفرەزە بنێرن و نامەو ئاگادارییەكان بگەیەننە رێكخستنەكان و هەروها بۆ ئەوەی‮ ‬لە كاتی‮ ‬دیاریكراو هاندەرو هاوكاری‮ ‬جەماوەر بن بۆ‮ ‬ڕاپەڕین‮. ‬لەو كاتەدا ئێمە لە لقی‮ ‬2 ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بووین،‮ ‬بەرپرسمان كاك عومەر عوسمان مێرگەسووری‮ ‬بوو،‮ ‬كۆبوونەوەو راسپاردەكانی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بۆ ئێمەی‮ ‬روونكردەوەو،‮ ‬پاشان وەكو لقی2 ‮ ‬بۆ ئەو ئەركانەی‮ ‬لەسەرەوە باسمان كردن نوێنەرو كادرو پێشمەرگەی‮ ‬خۆمان دانا‮. ‬یەكەم هێزی‮ ‬ئێمە وەكو لقی2 ‮ ‬ئێوارەی‮ ‬3/6 ‮ ‬لە قاسمەڕەش جێگیر بووین بە بەرپەرسیارێتی‮ ‬و فەرماندەیی‮ ‬بەڕێزان مامۆستا جەمال مۆرتكە و شەهید خدر سوارە و بەندە،‮ ‬هەروها بەرپرسی‮ ‬ناوچەی‮ ‬ماكۆك كە لە ناوچەكانی‮ ‬رانیە و شەقڵاوە پێكهاتبوو،‮ ‬هەڤاڵ ئاسۆ حوسێن بەرپرسی‮ ‬ناوچە بوو‮/ ‬ناوچەی‮ ‬هندرێن،‮ ‬كە لە ناوچەكانی‮ ‬رەواندزو باڵەك پێكهاتبوو،‮ ‬هەڤاڵ نەجمەدین گورونی‮ ‬بەرپرسی‮ ‬بوو‮/ ‬ناوچەی‮ ‬دەشتی‮ ‬هەولێر، كە لە ناوچەكانی‮ ‬كۆیەو هەولێر پێكهاتبوو‮ ‬،‮ ‬كاك مەهدی‮ ‬عەزیز بەرپرسی‮ ‬بوو‮. ‬دەستپێكردنی‮ ‬راپەڕین پێشكەوت،‮ ‬كە بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬رۆژی‮ ‬3/7ی‮ ‬دیاریكردبوو،‮ ‬بەڵام سەرلە بەیانی‮ ‬رۆژی3/5 ‮ ‬لە رانیەوە راپەڕین چەخماخەی‮ ‬داو تا رۆژی‮ ‬دواتر شارەكانی‮ ‬زۆربەی‮ ‬سنوری‮ ‬رانیە،‮ ‬كە میحوەری 9 بوو، لە بارەگاو مۆڵگەو هێزەكانی‮ ‬رژیم پاككرانەوە‮ ‬،‮ ‬مەفرەزەیەكی‮ ‬لقی‮ ‬2 بە سەرپەرشتی‮ ‬كاك كەمال وەرتێ لەو دەستپێكەی‮ ‬راپەڕین دا بەشدار بوون‮. ‬تا رۆژی‮ ‬3/7 تەنها چەند بارەگاو مۆڵگەیەكی‮ ‬رژێم مابوونەوە كە نەگیرابوون،‮ ‬ئەوانیش:بەشێك لە فیرقەی‮ ‬چوارقوڕنە،‮ ‬كە بەتوای‮ ‬نەگیرابوو،‮ ‬شەڕیان دەكرد،‮ ‬ئەوەبوو هیزەكانی‮ ‬میحوەری‮ ‬9 ‮ ‬كە پێكهاتبووین لە بەندەو بە بەشداری‮ ‬عەلی‮ ‬قادرو جەبار خدر و‮ ‬رەحمان زانا و رێكخراوەكانی‮ ‬شەهید عەلی‮ ‬ئیسماعیل و شەهیدانی‮ ‬سەروچاوە و هێزێكی‮ ‬یەكێتی‮ ‬و بە هاوكاری‮ ‬جەماوەر هەڵمەتمان بردەسەر ئەو پاشماوەیەی‮ ‬هێزەكەی‮ ‬رژێم و لە ماوەیەكی‮ ‬كورتدا كۆنترۆڵمان كرد‮.‬ معەسكەری‮ ‬قادراوا،‮ ‬كە بارەگای‮ ‬لیوای‮ ‬رژێم بوو،‮ ‬هێزێكی‮ ‬ئێمە بە سەرپەرشتی‮ ‬شەهید بایز رەزگەیی‮ ‬حوسێن مام حەسەن و هێزێكی‮ ‬یەكێتی،‮ ‬لە ماوەی‮ ‬زیاتر لە كاتژمێریك شەڕ،‮ ‬ئەو مۆڵگەیەش بە خوێنی‮ ‬دوو شەهید،‮ ‬شەهید رزگار رانیەیی‮ ‬و بەداخەوە ناوی‮ ‬شەهیدەكەی‮ ‬دیكەم لەبیر نەماوە،‮ ‬گیراو ئامر لیواو ئەوەندەی‮ ‬سەربازو ئەفسەرەی‮ ‬مابوون بە دیل گیران‮.‬ لە چیای‮ ‬ئاسۆس لە بەری‮ ‬مەرگە زیاتر لە10 ‮ ‬رەبایە مابوون نەگیرابوون،‮ ‬بە سەرپەرشتی‮ ‬دكتۆر حەسەن و نادر حەكمە قادر و سەید عوسمان و هێزێكی‮ ‬ناوچەی‮ ‬دوكان هێرشیان كردە سەر‮ ‬10 ‮ ‬رەبایەكەو هێزەكانی‮ ‬رژێم بەرگەی‮ ‬هەڵمەتی‮ ‬پێشمەرگەكانیان نەگرت و خۆیان دا بەدەستەوە،‮ ‬لەو نەبەردیەدا كاك سەید عوسمان لە چیاكە هەڵدێراو قاچیكی‮ ‬تووشی‮ ‬شكان هات‮. ‬رۆژی3/8 ‮ ‬دوای‮ ‬كۆبوونەوەمان،‮ ‬دابەشكراین بە3 ‮ ‬بەشەوە‮:‬ 1‮- ‬ئێمە كە خەڵكی‮ ‬سنوری‮ ‬میحوەری9 ‮ ‬بووین‮ (‬رانیە‮) ‬هەر لێرە ماینەوە وەك سەرپەرشتیاری‮ ‬هێزەكەمان‮.‬ 2‮- ‬مامۆستا جەمال مۆرتكە بە هێزیكەوە بەرەو شەقڵاوەو سەلاحەدین كەوتە‮ ‬ڕێ‮.‬ 3‮- ‬شەهید خدر سوارە و كاك مەهدی‮ ‬عەزیز بە هێزێكەوە بەرەو هەیبەتسوڵتان و كۆیەو دەشتی‮ ‬هەولێر رۆیشتن‮.‬ رۆژی‮ ‬3/10 ‮ ‬كاك عومەر عوسمان ژ بەرپرسی‮ ‬لقەكەمان‮ (‬لقی2‮)‬ لەگەڵ هەڤاڵی‮ ‬كۆچكردوومان خالید ئاژگەیی‮ ‬و لە هەمان رۆژ دا كاك نیهاد بارزانی‮ ‬و كاك حەمیدە فەندی‮ ‬گەیشتنە رانیە‮. ‬ئێمە ئتۆمبێلمان بۆیان دابین كرد بۆ ئەوەی‮ ‬هەرچی‮ ‬زووە بگەنە نزیك هەولێر،‮ ‬ئەوەبوو گەیشتن لە ئازادكردنی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر بەشداری‮ ‬كارایان هەبوو‮. ‬ سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬لە‮ ‬3/11 ‮ ‬لە قاسمە رەشەوە گەیشتە رانیەو ئیدی‮ ‬مەیدانیانە بەشداری‮ ‬راپەڕینی‮ ‬كرد،‮ ‬رۆژی‮ ‬3/12 چوو بۆ كۆیەو لەوێ وتاریكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬پێشكەش بە جەماوەر كرد،‮ ‬كە تیایدا مژدەی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬راگەیاند و ورەو ئومێدی‮ ‬گەشی‮ ‬بە خەڵكی‮ ‬كوردستان بەخشی،‮ ‬هاوكات هەر لەو وتارەیەدا جەنابیان لە سۆنگەی‮ ‬خوێندنەوەی‮ ‬بۆ رووداوەكان و پێشبینكردنی‮ ‬بۆ ئایندە رایگەیاند،‮ ‬بەرەو دامەزراندنی‮ ‬دامەزراوەی‮ ‬یاسایی‮ ‬و حوكمڕانیەكی‮ ‬دیموكراتیانە دەچین‮.‬ ئیدی‮ ‬ئێمە لە سنوری‮ ‬ئەركی‮ ‬خۆمان لە دەڤەری‮ ‬رانیەی‮ ‬دەروازەی‮ ‬راپەڕین سەرقاڵی‮ ‬بەرپرسیارێتی‮ ‬و كاروبارە پێشمەرگەیی‮ ‬و حزبیەكانی‮ ‬خۆمان و رێكخستنی‮ ‬كاروبارە ئیداریەكانی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بووین،‮ ‬شەپۆلی‮ ‬ڕاپەڕینیش رۆژ بەرۆژ بەگوڕتر دەگەیشتە شارو شارۆچكەكان تا لە ئێوارەی‮ ‬3/20 ‮ ‬‮ ‬شاری‮ ‬كەركوكی‮ ‬دڵی‮ ‬كوردستانیش رزگاركرا‮. ‬بەشێوەیەكی‮ ‬گشتی‮ ‬لە راپەڕیندا،‮ ‬لە ماوەی‮ ‬15 ‮ ‬رۆژ زۆرینەی‮ ‬خاكی‮ ‬ئەم بەشەی‮ ‬كوردستان لەلایەن پێشمەرگەو خەڵكی‮ ‬كوردستانەوە ئازادكراو تا كۆتایی‮ ‬مانگی‮ ‬ئازار ئەم ئازادیە باڵی‮ ‬بەسەر كوردستان كێشا،‮ ‬مخابن دواتر رژێم هێزەكانی‮ ‬كۆكردەوەو بە هەموو توانا سەربازییەكانیەوە زەمینی‮ ‬و ئاسمانی‮ ‬هێڕشێكی‮ ‬دڕندانەی‮ ‬كردەوە سەر كوردستان،‮ ‬بەڵام خەڵك و پێشمەرگە خۆیان نەدا بەدەستەوە،‮ ‬بەشێك رووی‮ ‬لە كۆڕەو كردو پێشمەرگەو بەشێك لە جەماوەر رووبەڕووی‮ ‬هێڕشەكانی‮ ‬رژێم وەستان،‮ ‬تا لە‮ (‬دەربەندی‮ ‬كۆڕێ‮) ‬بە سەرپەرشتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬داستانێكی‮ ‬چارەنوسساز تۆماركراو هێڕشەكانی‮ ‬رژێم راگیراو دوژمن داوای‮ ‬دانوستانی‮ ‬كرد‮. ‬ئەو داستانە نەیهێشت رژێم كوردستان داگیربكاتەوە و بووە ئەگەری‮ ‬ئەوەی‮ ‬ڕاپەرین و ئامانج و ئەنجامەكانی‮ ‬ڕاپەڕین لەناو نەبرێ و موژدەی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬یەكجارەكی‮ ‬ڕاپەرین لە‮ (‬دەربەندی‮ ‬كۆڕێ‮) ‬بەهەموو جیهان‮ ‬ڕاگەینڕا،‮ ‬سەرئەنجام ئەم ئازادی‮ ‬و دەسكەوتانەو ئەم قەوارە فیدراڵیەی‮ ‬هێنایە بەرهەم‮.‬ لە هەموو لایەكەوە ئاگر باران بوو،‮ ‬ڕۆشنبیرانیش دەهاتنە ناو‮ ‬ڕاپەرین عەبدولڵا‮ ‬ڕەش،‮ ‬بەشدار بووی‮ ‬ڕاپەرینی‮ ‬ڕانیە لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮:‬‮ ‬من دەمەوێت‮ ‬ڕۆشنایی‮ ‬بخەمە سەر هەندێك لایەنی‮ ‬گرینكی‮ ‬سەرەتای‮ ‬ڕاپەرین‮ ‬كەلە‮ ‬5ی‮ ‬ئاداری1991 ‮ ‬لە شاری‮ ‬ڕانیەی‮ ‬تێكۆشەر بەرپا بوو‮. ‬دیارە لای‮ ‬زۆربەشمان ئاشكرایە‮ ‬لە‮ ‬ڕاپەرین بارودوخێكی‮ ‬نالەبار سەركوتكەرانە و راوەدوونان و گورتن و گوشتن لە سایەی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬بەعس لە ئارا بوو،‮ ‬شاری‮ ‬ڕانیەش بەشێكی‮ ‬ئەو چەرمە سەرییەی‮ ‬بەركەوت و چەشتی‮ ‬،‮ ‬هەردەم داوامان لە لاوەكان دەكر و هانمان دەدان كە خزمەتی‮ ‬سوپای‮ ‬بەعسی‮ ‬عێراقی‮ ‬نەكەن و ئەگەر بۆیان بگونجێ بچنە رێزی‮ ‬شۆڕش و پێشمەرگەوە‮. ‬لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬5ی‮ ‬ئاداری،1991 ‮ ‬لە دوكانەی‮ ‬خۆم دانیشتبووم باران وردە وردە دەباری‮ ‬پاشان هەڵسیام بەرەوە چاخانەكەی‮ ‬سەمەد قەساب‮ ‬ڕۆیشتم لەوێ كاك هە ژار مامە و كاك برایم حە وێزو عبدلای‮ ‬دەروش برایم جباری‮ ‬و مام سمایل لەوێ بوون،‮ ‬تەقریبەن چارەگە سەعاتێك لایان دانیشتم لەگەڵ ئەوەش ترسام لەوەی‮ ‬ئەمنەكان مەفرەزەیان پەیدابن،‮ ‬دوای‮ ‬هـەستام پەڕیمەوە‮ ‬ئەوبەری‮ ‬جادەكە،‮ ‬حاجی‮ ‬پەنچە رچی‮ ‬سەری‮ ‬هێنایە بن گوێم گوتی‮: “‬زانیوتە؟‮!”‬،‮ ‬گوتم‮: (‬نەخێر‮!) ‬گوتی‮: “‬لە چوارقورنە مزاهەرەیە‮!”. ‬بەو هەواڵە دڵخۆشبووم گوتم كاتی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬كە كارەكەمان جێبەجێ بكەین‮. ‬گەیشتمە لای‮ ‬دوكانی‮ ‬سەید ئیسماعیلی‮ ‬وێنەگر چەند ژن و كوڕانی‮ ‬لاو وەستابوون،‮ ‬گوتایان‮: (‬كاك عبدولا ئەها ئەمنەكان لای‮ ‬فلكە بڵاوبونەتەوە وبەوێدا مەڕۆ؟‮!). ‬بەرمیلێكی‮ ‬زبل لەوێ بوو گوتم هەلیدە نە سەرجادە و بیكەن بە هەرا،ئەوانیش وإیان كرد،‮ ‬لە كۆڵانی‮ ‬بەردەمی‮ ‬ماڵی‮ ‬عزیزی‮ ‬فەقێ سمایل‮ ‬ڕۆیشتم گیشتمە ناوبازای‮ ‬گەورە بەردەمی‮ ‬دووكانی‮ ‬بورهـانی‮ ‬ترشیات فرۆش،‮ ‬بەدەنگی‮ ‬بەرز هاوارم كرد‮ (‬دووكانەكان‮ (‬داخەن‮ ‬ڕاپەرینە‮. ‬راپەرین‮) ‬قسەكانم تەواونەكردبوو بەتەقەو هۆر و دەڕابەكانی‮ ‬دوكانەكان داخران،‮ ‬بوو بە هەرا لە ناو بازاڕ،‮ ‬وەزعەكە شێوا،‮ ‬بەرەو مزگەوت كەوتمەڕێ،‮ ‬گەیشتمە بەردەمی‮ ‬هۆتیلی‮ ‬حەمەی‮ ‬مەجید هاوار بەردم مزگەوتی‮ ‬گەورە، شە ش حەوت لە هاوڕیان وتاف‮ ‬یان دەكێشا‮ (‬بژی‮ ‬گەل هـێزی‮ ‬گەل،‮ ‬حوكمڕانێتی‮ ‬بۆ گەل‮) ‬داوام لێكردن زۆر مەچوونە‮ ‬ناو جادە با ئەمنەكان تەقەتان لێ نەكەن‮ ‬هەر لە ئێستاوە زەرەرمان لێ نەدەن ئێستا لە مزگەوت بانگەوازبڵاو دەكەینەوە،‮ ‬چووم بەرەوە مزگەوت،‮ ‬دەرگا داخرابوو،‮ ‬سەعدوڵای‮ ‬برام ناردە لای‮ ‬حاجی‮ ‬حمەپل كویی‮ ‬كلیلەكە بێنیت،‮ ‬تا ئەوهاتەوە‮ ‬چووین دەرگا كرابووەوە،‮ ‬كوڕێكی‮ ‬گەنج لە ژوورەوە بوو گوتی‮ ‬كاك عەبدوللا كە زانیم دێی‮ ‬بۆ ئێرە دەرگای‮ ‬جامخانەكەم‮ ‬شكاند‮. ‬گوتم‮ ‬دەستت خۆشبێ كارەبا كوژابۆوە ئیسماعیلی‮ ‬برام هاتەوە گوتی‮ ‬كاكە ئەوە مۆلیدە هەیە مۆلیدەیەكی‮ ‬زەردكۆڵەبوو‮ ‬گوتم هـەڵیكە،‮ ‬هەڵیكرد چووم قسە بكەم نەمدەزانی‮ ‬ئیش بە ئەمپلیفایەرەكە بكەم،‮ ‬فەتحولای‮ ‬برام هەڵیكرد براكانم لە گەڵم بوون كاك جەمال عەوڵا مەرگەیی‮ ‬لەگەڵمان هات،‮ ‬وەك نەفخی‮ ‬سوری‮ ‬هـەلاج فوم پێدا كرد گوتم‮: ‬بزانن ئیش دەكات،‮ ‬گوتیان كێشەی‮ ‬نیە زۆر بەحەماسەتەوە بانگەوازم بۆ خەڵكی‮ ‬شارەكەم جاڕدا لە دوای‮ ‬ئەوە بە زمانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬داوام لە زابت و سەربازەكان كرد بێنە رێزی‮ ‬گەلەوە پێش ئەوە بە گەنجەكانم گوتبوو لەگەڵ‮ ‬بانگەوازەكە نەبیتە تەقە من بە حەسەنی‮ ‬مامەو‮ ‬ڕەحامانم گووتبوو بەڵام وادەرچوو ئەردەلان‮ ‬یەكەم كەس تەقەی‮ ‬كرد‮ (‬با دوژمن بزانن بەچەك لێان دەدەین‮) ‬كاك جەمالی‮ ‬عولا مەرگەش لەگەڵمان بوو‮ ‬لەگەل بانگەواز بوو بە تەقە و هەڵا،‮ ‬دوای‮ ‬كاك جەمال شیعرێكی‮ ‬خوێندەوە بەردەوام‮ ‬بووین لە‮ ‬ڕاگەیاندین لە هەموو لایەك بوو بە ئاگرباران تەقریبەن دوای‮ ‬نیوەڕۆ جواب هات مۆڵگەی‮ ‬ئەمنەكان گیران و قایمقامەكە گیراو كەوتە بەردەستی‮ ‬خەڵكی‮ ‬شار ئەو هەواڵە زیاتر جەماوەری‮ ‬كرد بە ئاگر ئەوجا وردە وردە خەڵكی‮ ‬رۆشنبیرانی‮ ‬شارەكە هـاتن خەریك بوو راگەیاندنەكەمان دەبوو بە گەڕاوەژە2 ‮ ‬لیژنەم دامەزران بۆ ئەوەی‮ ‬ئیشەكان رێكخەین‮ (‬2‮)‬ راگەیاندن‮ (‬2‮)‬ لیژنە سەرپەرشتی‮ ‬ڕاپەڕینەكە تا4 ‮ ‬و نیوی‮ ‬ئێوارە دەستمان بەسەر هەموو‮ ‬ڕانیەدا گرت بەخوێنی‮ ‬دەیان شەهید و بریندا،‮ ‬بۆ‮ ‬ڕۆژی‮ ‬دوومی‮ ‬ڕاپەرین توانیمان ئێزگەیەك لە نێو‮ ‬ڕاپەرین دامەزرێنین بەرنامەكانی‮ ‬بۆ خەڵك بەخش بكات ئەو ئێزگەیەش لەلایەن بەرێز مەلاسور دامەزرابوو و دروستكرا بوو،‮ ‬هەروەها‮ ‬یەكەم كۆبونەوەی‮ ‬نوێنەری‮ ‬حزبەكانی‮ ‬نێو بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لە ناوچەی‮ ‬بتوێن لە بینای‮ ‬قایمقامی‮ ‬ڕانیە بەڕێوەچوو‮ ‬بۆ دامەزراندنی‮ ‬یەكەم لیژنەی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی،‮ ‬تەواوی‮ ‬خەڵكی‮ ‬شاری‮ ‬ڕانیە بەشداری‮ ‬ڕاپەرینیان كردو بە ژن و پیاو‮ ‬و لاو پیرەوە هێزەكانی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬بەعسیان لەوێ وەدەرنا و خەونی‮ ‬دوژمنانیان لە گۆڕنا پێگەی‮ ‬سەربازی‮ ‬و دامودەزگای‮ ‬ئەمنی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕژێمەیان لە‮ ‬ڕەگەوە هەڵكێشا ئەوەی‮ ‬ڕوویدا لەسەر دەستی‮ ‬جەماوەری‮ ‬گەلەوە هاتەدی‮ ‬ڕاپەڕینی‮ ‬رانیە رێگەخۆشكەربوو بۆ ئازادكردنی‮ ‬شارەكانی‮ ‬تریش‮ ‬یەك بەدوای‮ ‬یەك،‮ ‬ئەو ئازادی‮ ‬و مافانەی‮ ‬ئەمڕۆش بەدی‮ ‬هاتوون دەستكەوتی‮ ‬مەزنی‮ ‬ڕاپەرین و چەندین خەبات و شۆڕشی‮ ‬ترە و گەلی‮ ‬كورد شانازیان پێوە دەكات‮.‬