کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی لەپێناو بەرژەوەندی خەڵکە و ئومێدی زۆریشمان بە رێککەوتنەکە هەیە. جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی، له لێدوانێك بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، له په‌راوێزی به‌ڕێوه‌چوونی شه‌شه‌مین دیداری سلێمانی، گوتی: “یەکێتی پابەندی سەرجەم خاڵەکانی رێککەوتنەکە دەبێت”. كۆسره‌ت ره‌سووڵ، ئاماژەی بەوەشدا، لێژنەکان دوای دەستبەکاربوونیان دەست بە جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێککەوتننامەکە دەکەن. رۆژی دووشه‌ممه، 4ی ئاداری 2019، پارتی و یه‌كێتی له شاری هه‌ولێر رێككه‌وتنێكیان واژۆكرد و بڕیاره به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، پرسه‌كانی نێوانییان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
KDP.info








