سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی‮ ‬پێشووی‮ ‬هەدەپە لە دیدارێكی‮ ‬رۆژنامەوانی‮ ‬حەفتەنامەی‮ (‬باس)ـدا باس لە چەندین تەوەر و پرسی‮ ‬گرنگ سەبارەت بە ژیانی‮ ‬خۆی‮ ‬و ناوچەكە و رەوشی‮ ‬سیاسی‮ ‬و رۆڵی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬لە كۆنگرەی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬دەكات‮. ‬خەبات‮ ‬بەشێك لەو دیدارە بڵاو دەكاتەوە‮:‬لە وەڵامی‮ ‬ئەو پرسیارەی‮ ‬حەفتانەمەی‮ (‬باس‮) ‬كە دەپرسێت‮: ‬لە دوا دانیشتنی‮ ‬یاساییتدا،‮ ‬كاتێك داوات كرد بە كوردی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬لە خۆت بكەیت،‮ ‬دڵی‮ ‬زۆر كوردت خۆش كرد‮. ‬كاتێك ئەو پارێزگارییەت لە خۆت كرد،‮ ‬هەستت بە چی‮ ‬كرد؟ لەناو زینداندا چۆن توانیت زمانە كوردییەكەت بەو شێوەیە باش بكەیت و سەركەویت؟ سەڵاحەدی‮ ‬دەمیرتاش دەڵێت‮: ‬تاوەكوو ئێستا لەبارەی‮ ‬سەدان لاپەڕەوە،‮ ‬كە لەسەرم بەرز كراوەتەوە،‮ ‬پارێزگاریم لە خۆم كردووە،‮ ‬بەڵام بەبایەخترین و بەماناترین پارێزگاریم،‮ ‬ئەو پارێزگارییە بوو،‮ ‬كە بە زمانی‮ ‬خۆم بە كوردی‮ ‬كردم،‮ ‬چونكە بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كوردم بۆیە ئەو جۆرە مامەڵەیەم لەگەڵدا دەكەن،‮ ‬بۆیە داكۆكیم كرد لەوەی‮ ‬كە كوردم و لەبەردەم دادگادا دەبوایە ئەو داوایە بكەم كە بە كوردی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬لە خۆم بكەم،‮ ‬بۆیە بەشێكی‮ ‬دانیشتنەكە و پارێزگاریكردنەكەم بە كوردی‮ ‬بوو‮. ‬ دەمیرتاش دەشڵێت‮: ‬وەكوو ئەوەی‮ ‬من دەمەوێت،‮ ‬تاوەكوو ئێستا كوردییەكەم باش نییە،‮ ‬بەڵام بەردەوام دەخوێنم و خۆم فێر دەكەم،‮ ‬ئەمەش لەگەڵ عەبدوڵڵا زەیدانی‮ ‬هاوڕێم هەوڵی‮ ‬بۆ دەدەین و دەیخوێنین،‮ ‬لە رێگەی‮ ‬رۆمان و چیرۆك و گرامەرەوە زمانی‮ ‬كوردیی‮ ‬خۆمان برەو پێ دەدەین‮.‬ هاوسەرۆكی‮ ‬پێشووی‮ ‬هەدەپە لە وەڵام بەو پرسیارەی‮ ‬حەفتەنامەی‮ (‬باس‮)‬،‮ ‬كە دەڵێت‮: ‬لەناو كورد و هێزە دیموكراتییەكانی‮ ‬توركیادا كەسایەتییەكی‮ ‬دیاریت،‮ ‬بەڵام لەو رۆژەوەی‮ ‬دەستگیر كراویت،‮ ‬بێدەنگییەك لەبارەی‮ ‬دەستگیركردنەكەت هەیە،‮ ‬دڵت نەشكاوە لەو بێدەنگییەی‮ ‬بەرامبەرت هەیە؟ سەڵاحەدین دەمیرتاش دەڵێت‮: ‬ئێمە حەدی‮ ‬ئەوەمان نییە دڵمان لە خەڵكی‮ ‬خۆمان زویر بێت،‮ ‬ئێمە دەبینە قوربانیی‮ ‬خەڵكەكەمان و داوای‮ ‬هیچ شتێكیشیان لێ ناكەین و چاوەڕێ ناكەین پاداشتەكەی‮ ‬وەربگرینەوە،‮ ‬تەنیا دەمانەوێت ئەوان لە خەبات پاشەكشە نەكەن،‮ ‬ئەمەش دڵی‮ ‬ئێمە خۆش دەكات و ئەوی‮ ‬تر لە لای‮ ‬ئێمە هیچ نییە،‮ ‬لە ماوەی100 ‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوودا،‮ ‬خەڵكەكەمان سەدان رۆڵەیان لەپێناو ئازادیدا فیدا كردووە و ماندووش نەبوونە،‮ ‬ئێمە كاتێك دەبینە مایەی‮ ‬دڵخۆشیی‮ ‬ئەوان و ئێمە بە شایان بزانن،‮ ‬ئەمە بۆ ئێمە مایەی‮ ‬شانازییە،‮ ‬كاری‮ ‬ئێمە ئەوە نییە لە خەڵك دڵگران بین،‮ ‬بەڵكوو پێویستە بۆ بەرپاكردنی‮ ‬ئازادیی‮ ‬خەڵك گیانی‮ ‬خۆمان بكەینە قوربانی‮.‬ لە تەوەرێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬دیدارەكەدا حەفتەنامەی‮ ‬باس لە هاوسەرۆكی‮ ‬پێشووی‮ ‬هەدەپە دەپرسێت‮: ‬لە فەڕەنسادا خەڵاتی‮ (‬Montluc‮)‬ بۆ بەرگری‮ ‬و ئازادیت وەرگرت،‮ ‬دەتوانین لەو رووەوە هەستی‮ ‬بەڕێزتان بزانین؟ سەڵاحەدین دەمیرتاش دەڵێت‮: ‬بە دڵسۆزییەكی‮ ‬زۆر و بە بڕوابوونێكی‮ ‬زۆرەوە دەیڵێم،‮ ‬ئەو خەڵكەی‮ ‬كە شوێنێكی‮ ‬دڵی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ كردوومەتەوە،‮ ‬ئەو خەڵاتە گەورەیەی‮ ‬باسی‮ ‬دەكەیت،‮ ‬ناگاتە ئەو خەڵاتەی‮ ‬خەڵك،‮ ‬من گەورەترین خەڵاتی‮ ‬خۆمم لە خەڵك وەرگرتووە و ئەوەی‮ ‬دەمێنێتەوە ئەوە سێبەری‮ ‬ئەو خەڵاتە گەورەیەیە،‮ ‬كە باسم كرد‮. ‬دیسان رای‮ ‬گشتیی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و دۆستەكانمان بۆ ئێمە مایەی‮ ‬شانازییە و ئەمە بە مانایەكی‮ ‬زۆر و بایەخێكی‮ ‬زۆر لێك دەدەمەوە‮. ‬هەر خەڵاتێكی‮ ‬كە بە منی‮ ‬دەدەن،‮ ‬بە ناوی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬لە وڵاتەكەمدا لەپێناو ئازادیدا رەنجیان كێشاوە و قوربانییان داوە،‮ ‬هەروەها بە ناوی‮ ‬خانەوادەكەم قبووڵی‮ ‬دەكەم‮. ‬خەڵات بۆ من نییە،‮ ‬بۆ ئەو خەڵكە بەشەرەفەیە،‮ ‬كە بەرگرییان كردووە‮.‬ حەفتەنامەی‮ ‬باس لە سەڵاحەدین دەمیرتاش دەپرسێت‮: ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬خرایتە زیندانەوە،‮ ‬لە لایەن سەرۆك مسعود بارزانییەوە هیچ پەیامێكت پێ گەیشت؟ ئەگەر پێتگەیشتووە بۆمانی‮ ‬باس دەكەیت؟ سەڵاحەدین دەمیرتاش دەڵێت‮: ‬كاتێك هاتە توركیا و هەروەها كاتێك لیژنەیەكی‮ ‬هەدەپە سەردانی‮ ‬هەولێری‮ ‬كرد و چوونە لای‮ ‬بەڕێزیان،‮ ‬لە رێگەی‮ ‬ئەوانەوە سەلامی‮ ‬پڕ‮ ‬بایەخی‮ ‬ئەویان بۆ هێنام‮. ‬لەوە زیاتر هیچ پەیامێكی‮ ‬تر لەنێوانماندا نەبووە،‮ ‬بەڵام هەمیشە هەستم كردووە كە بارزانی‮ ‬بەرانبەر بە من وەكوو خۆشەویست و برا سەیری‮ ‬كردووم،‮ ‬پێچەوانەكەشی‮ ‬هەر وایە،‮ ‬منیش بەرانبەر بە بارزانی‮ ‬خۆشەویستی‮ ‬و رێز و حورمەتێكی‮ ‬بێ سنوورم هەیە بۆی،‮ ‬من لە زیندانەوە لە رێگەی‮ ‬حەفتەنامەی‮ (‬باس)ەوە سەلامێكی‮ ‬گەرم بۆ بارزانی‮ ‬دەنێرم،‮ ‬كاتێك بارودۆخ زۆر بەرتەسك دەبێتەوە بۆ كورد،‮ ‬لە هەموو لایەكیشەوە پەلاماری‮ ‬كورد دەدرێت ئاگادارم،‮ ‬بەڵام ئەو پیلان و بەڵایەی‮ ‬بەسەر كورددا دێت،‮ ‬كۆتایی‮ ‬پێهێنانی‮ ‬یەك رێگەیە،‮ ‬ئەویش دروستكردنی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كوردە،‮ ‬بەڕێزیان لەو رووەوە زۆر هەوڵیاندا و زۆر پاڵپشتی‮ ‬ئەو پرسە بوون،‮ ‬بۆیە تكای‮ ‬لێ دەكەم وازی‮ ‬لێ نەهێنێت و با رۆحی‮ ‬یەكێتیی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد لەدەست نەچێت‮. ‬داواكارم بارزانی‮ ‬هەمیشە تەندروست باش بێت و سەركەوتوو بێت‮.‬ لە تەوەرێكی‮ ‬دیكەدا حەفتەنامەی‮ ‬باس پرسیار لە هاوسەرۆكی‮ ‬پێشووی‮ ‬هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش دەكات‮: ‬كاتێك دەستگیر كرایت،‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان زۆر دڵگران بوون بۆت،‮ ‬شتێكت هەیە بۆ ئەو خەڵكە؟ دەمیرتاش دەڵێت‮: ‬با ئەوان دڵگران نەبن و خەمبار نەبن،‮ ‬بەڵكوو تووڕەبن و تووڕەبوونەكەشیان خەباتكردن بێت لەپێناو ئازادی،‮ ‬كام لە رۆشنبیر و سیاسی‮ ‬و سەركردەی‮ ‬كورد،‮ ‬زیندان و ئاوارەیی‮ ‬و ئەشكەنجەی‮ ‬نەبینیوە و نەناسیوە؟ بەڵام ئەمە تا ئەبەد قەدەری‮ ‬ئێمە نییە،‮ ‬ئێمە ئەو قەدەرەی‮ ‬فەلەك دەشكێنین و قەدەری‮ ‬خۆمان دەگۆڕین‮. ‬ئێمە بێ هێز و بێچارە و بێ ئومێد نین،‮ ‬كەس با دڵگران نەبێت،‮ ‬چونكە بە بەرگریمان،‮ ‬بەدڵنیاییەوە هەر دەگەینە سەركەوتن‮. ‬لەم زیندانە ساردەمەوە،‮ ‬بۆ هەموو هاووڵاتیەكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان سڵاوێكی‮ ‬گەرم دەنێرم و خۆشەویستیی‮ ‬خۆمیان بۆ دەنێرم‮. ‬خەڵكەكەشمان خەباتی‮ ‬لەسەر حەقیان پێ خۆشە و شانازی‮ ‬بەو خەباتەوە دەكەن‮. ‬با هەمووتان دڵتان ئاسوودە بێت و هێز بدەنە ئەو خەباتەی‮ ‬هاتووەتە ئاراوە،‮ ‬چونكە ئەم سەدەیە لەگەڵ ئێمەدایە و هیچ هێزێكیش لە دنیادا‮ ‬ناتوانێت بەرمان پێ بگرێت‮.‬