سەرۆكایەتیی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان بەبۆنەی‮ ‬ساڵیادی‮ ‬راپەڕینە مەزنەكەی‮ ‬جەماوەری‮ ‬كوردستان لە ئاداری‮ ‬ 1991راگەیەندراوێكی‮ ‬بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی‮:‬ لەیادی‮ ‬28 ساڵەی‮ ‬راپەڕینە شكۆدارەكەی‮ ‬جەماوەری‮ ‬كوردستان لەئاداری‮ ‬ 1991جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی‮ ‬ئاراستەی‮ ‬خانەوادەی‮ ‬سەربەرزی‮ ‬شەهیدان و كەسوكاری‮ ‬قوربانیانی‮ ‬ئەنفالكراوەكان و تەواوی‮ ‬چین و توێژەكانی‮ ‬گەلەكەمان و هێزی‮ ‬پێشمەرگە و هیزە سیاسییەكان دەكەین‮ ‬كە بەخەبات و خۆڕاگرییان و‮ ‬یەكهەلوێستیی‮ ‬لایەنە سیاسییەكان چەخماخەی‮ ‬راپەڕین لەشاری‮ ‬رانیە دەستیپێكردو بەخێرایی‮ ‬بڵێسەكە تەواوی‮ ‬پارێزگاو شارو شارۆچكەكانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬گرتەوە بەبەڕزگاركردنی‮ ‬كەركوك راپەڕین تاجی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬لەسەرنا‮.‬ راپەڕین‮ .. ‬وێستگەیەكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬گرنگە لە خەباتی‮ ‬دەیان ساڵەی‮ ‬گەلەكەمان و بەری‮ ‬رەنج و قوربانی‮ ‬و فیداكاریی‮ ‬جەماوەرو هێزە سیاسییەكان بوو،‮ ‬بەسەركەوتنی‮ ‬راپەڕین‮ ‬كۆتایی‮ ‬بەدەسەڵاتی‮ ‬زاڵمانەی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعس و سیاسەتی‮ ‬بەعەرەبكردن و گۆڕینی‮ ‬دیموگرافیی‮ ‬كوردستان هات‮.‬ راپەڕین‮ . ‬خەباتی‮ ‬میللەتەكەمانی‮ ‬لەقۆناغی‮ ‬شۆڕشگیری‮ ‬بۆ قۆناغی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬و خۆبەڕێوەبردن و هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان و دامەزراندنی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان گواستەوە‮. ‬سەرەڕای‮ ‬هەموو ئەو ئاستەنگ و قۆناغە ناخۆشانەی‮ ‬رووبەڕووی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬حوكمڕانیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بوونەوە،‮ ‬بەڵام كاروانی‮ ‬بیناكردن و گەشەی‮ ‬ئابووری‮ ‬و پێشكەوتنی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیموكراسی‮ ‬و كۆمەڵی‮ ‬مەدەنی‮ ‬لە هەرێم بەردەوام بوو‮. ‬ئەمڕۆش لەكاتێكدا عێراق و ناوچەكە لەبەردەم گۆڕانكاری‮ ‬و پێشهاتی‮ ‬چاوەڕوانكراودان لەهەموو كاتێك زیاتر میللەتەكەمان و هێزە سیاسییەكانی‮ ‬پێویستییان بەهاوخەباتیی‮ ‬سەردەمی‮ ‬راپەڕین هەیە بۆ چارەسەركردنی‮ ‬گیروگرفتە سیاسی‮ ‬و ئابوورییەكان و باشتركردنی‮ ‬باروگوزەرانی‮ ‬هاووڵاتییان و كەسوكاری‮ ‬سەربەزری‮ ‬شەهیدان و بەدیهێنانی‮ ‬تەواوی‮ ‬مافە دەستوورییەكانمان لەعێراقی‮ ‬فیدراڵدا‮.‬ پەرلەمانی‮ ‬كوردستانیش خوازیارە لەخولی‮ ‬پێنجەمی‮ ‬كاركردنی‮ ‬خۆیدا،‮ ‬وێڕای‮ ‬جیاوازیی‮ ‬سیاسی،‮ ‬سەرجەم فراكسیۆنەكان بە گیانی‮ ‬یەكترقبووڵكردن بۆ بەرژەوەندیی‮ ‬باڵاو سەقامگیریی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئاشتیی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و بەدامەزراوەییكردنی‮ ‬زیاتری‮ ‬دامەزراوەكان و بەهێزكردنی‮ ‬كەلتووری‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و دیالۆگ كاری‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬بكەن‮.‬ لەیادی‮ ‬راپەڕیندا سڵاوی‮ ‬تایبەتی‮ ‬بۆ سەرجەم كەسوكاری‮ ‬سەربەرزی‮ ‬شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان‮. ‬سەری‮ ‬رێز و نەوازش بۆ گیانی‮ ‬پاكی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬راپەڕین و تەواوی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬رێگای‮ ‬رزگاریی‮ ‬كوردستان دادەنوێنین،‮ ‬بەرزو شەكاوە بێت ئاڵای‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان‮.‬
سەرۆكایەتیی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان 5‮/‬3‮/‬2019