خهبات: نەبەز روستایی
لە شەوی دوو شەممەی رابردوو تیروپشكی مۆندیالی لاوانی 2019 راكێشرا، كە بڕیارە لەهاوینی داهاتوو وڵاتی پۆڵەندا میوانداری بكات، لەم تیروپشكەدا هیچ یارییەكی ناچاوەڕوانكراو یاخود بەهێزی لە قۆناغی گرووپەكان لێنەكەوتەوە، كە تیایدا 24 تیپ بەشداری دەكەن. لەم خولەدا هەڵبژاردەی بەرازیل كە دووەمین هەڵبژاردەیە لەسەر ئاستی بەدەستهێنانی نازناوەكانی بە 5جار بەشداری نەكردووە، لەبەرامبەریشدا هەڵبژاردەی ئەرژەنتین خاوەنی زۆرترین نازناوی ئەم خولەیە بە 6نازناو، كە دواینیان لەساڵی 2007 بوو، هەروەها هەڵبژاردەی ئینگلیزی خاوەن دوایین نازناو لەم ژمارەیەدا بەشدار نییە، ئەم خولەش لە 23ی حوزەیرانی دهاتوو تا 15ی تەمموز لەسەر خاكی پۆڵەندا بەردەوام دەبێت، ئەنجامی تیروپشكەكەش بەمشێوەیە بوو.
- گرووپی یەكەم: پۆڵەندا، كۆڵۆمبیا، سەنیگار
- گرووپی دووەم: مەكسیك، ئیتاڵیا ژاپۆن، ئیكوادۆر
- گرووپی سێیەم: هیندۆراس، نیوزیلەندا، ئۆرگوایی، نەرویژ
- گرووپی چوارەم: قەتەر، نێجیریا، ئۆكرانیا، ئەمریكا
- گرووپی پێنجەم: پەنەما، مالی، فەرەنسا، سعودیە
- گرووپی شەشەم: پورتوگال، كۆریای باشوور، ئەرژەنتین، باشووری ئەفریقا









