خهبات: رێبوار هەورامی
ناوەندی وەرزش و لاوانی تەق تەقی بەرێوەبەرایەتی لاوانی هەولێر بە هاوكاری پەروەردەی كۆیە لەژێر دروشمی ( لەگەڵ پەروەردە پەرە بە وەرزش دەدەین) خولێكی وەرزشی بۆ قوتابخانە و خوێندنگا و ئامادەییەكانی سنوری ناحیەی تەق تەق كردەوه، خولەكان بریتیی بوون لە خولی فوتساڵ و باله بۆ كوڕان وكچانی قوتابخانە بنەڕەتییەكان و خولی بالە بۆ ئامادەییەكانی كچان و كوڕان كە لەسەرجەمی خولەكان 40 قوتابخانه و خوێندنگا وئامادەیی بەشدارببوون.
یاری كۆتایی خولی بالە بۆ ناوەندی و ئامادەییەكان، لە نێوان خویندنگای ماردین و خویندنگای دكتور رەئووف و ئامادەیی تەق تەق و ئامادەیی قەرەناو
كە هەردوو قوتابخانەی دكتور رەئوف و ئامادەیی قەرەناو سەركەوتنیان بەدەست هێنا.









