یاریزانی نێودەوڵەتی ئەڵمانی ماركۆ ریۆس بەشداری مەشقەكانی یانەی بۆرۆسیا دۆرتمۆندی پێشەنگی خولی بۆندسلیگای نەكرد، ئەمەش گریمانی یاری نەكردنی لەیاری ئەمشەو بەرامبەر لیڤەركوزن زیاتركرد، ریۆس لەیاری رابردووی دۆرتمۆند بەرامبەر ڤێردەربریمەن لەچوارچێوەی جامی ئەڵمانیا تووشی گرژبوونی ماسولكەكانی رانی هاتەوە، كە بەلێدانی سزا ئەنجامی یارییەكەیان لەدەستدا. هەروەها مەشقەكانی یانەی بۆرۆسیا دۆرتمۆند هەریەك لەی اریزانان بەرگریكار لۆكاس بیچیك و ماریۆس وۆڵڤ بەشدار نەبوون، یانەی دۆرتمۆند لەدوایین 3یاری لەخولی ناوخۆدا یەكسان بووە، ئەمەش وایكردووە بۆ یانەی بایرن میونخی خاوەن نازناوی وەرزی رابردوو بگەڕێتەوە ناو كەش و هەوای ركابەری نازناوی ئەم وەرزە.









