یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بڵاویكردەوە كە ئالیكساندەر لاكازێت هێرشبەری یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی بۆ 3یاری سزادرا بەهۆی بەدرەوشتی لەقۆناغی 32ی خولی یۆرۆ لیگ. بەمەش ئەستێرەی فەرەنسی بەشداری قۆناغی 16ی خولی یۆرۆ لیگ ناكات بەهۆی سزای سێ یاری، دای ئەوەی كارتی سوری راستەوخۆی لەیاری باتی بۆریسۆڤ لەكۆتایی هەفتەی رابردوو وەرگرت. لاگازێت لەیاری ئارسناڵ بەرامبەر رینی فەرەنسی لە قۆناغی 16ی خولی یۆرۆ لیگ ناتوانێت بەشدار بێت، هەروەها لەیاری چوونی قۆناغی 8 ئەگەر تۆپچییەكان بتوانن سەركەون یاری ناكات. ناوبژیوان سردگان گۆڤانۆڤیچ لاگازیتی بەكارتی سوری راستەوخۆ لەخولەكی 85 لەیاری باتی بۆریسۆڤی بیلارووسی كردە دەرەوە، بەهۆی ئەوەی ئانیشكی لەدەمووچاوی یاریزان ئالیكساندەر ڤیلیپۆڤیچ دا. ئارسناڵ لەیاری چوون بە 1گۆڵ دۆڕایە بۆریسۆڤ و لەیاری گەڕانەوەش بە 3گۆڵی خاوێن سەركەوتنی تۆماركردو بەم پێیەش گەیشتە قۆناغی 16ی ئەم خولە.









