خه‌بات‮: ‬هاوار مورتكەیی
رەوەندا چۆلتز‮ ‬Rauanda Schultz ئەو كچە شەترەنجزانە كە ساڵی‮ ‬1994 لە وڵاتی‮ ‬بەڕازیل لەدایك بووە،‮ ‬یەكێكە لەوانەی‮ ‬كە خەونی‮ ‬زۆرە بۆ گەیشتن بە لووتكەی‮ ‬ئەو‮ ‬یارییە،‮ ‬بۆ ئەمەش دۆستەكەی‮ ‬ساندرۆ ماریكۆی‮ ‬Sandro Mareco ئەرژەنتینی‮ ‬كە هەڵگری‮ ‬بڕوانامەی‮ ‬شەترەنجە‮ ‬GM و‮ ‬یەكێكە لە دیارترین‮ ‬80 كەسایەتییەكانی‮ ‬جیهان،‮ ‬وەك راهێنەریەتی‮ ‬و بەردەوام هەوڵی‮ ‬خۆی‮ ‬لەگەڵ دەدات بۆ ئەوەی‮ ‬بەخەونەكانی‮ ‬بگات،‮ ‬لاپەڕەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات دیمانەیەكی‮ ‬لەگەڵ ئەو كچە شەترەنجزانەی‮ ‬بڕازیل ئەنجام داوە بەمشێوەی‮ ‬خوارەوە‮.‬

رەوەندا چۆڵتز دەڵێت‮: ‬سەرەتای‮ ‬ئاشنابوونم بە شەترەنج بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بینیم ئەوانەی‮ ‬ئەو‮ ‬یارییە دەكەن،‮ ‬دەرفەتی‮ ‬زۆریان بۆ دەڕەخسێت لەهێنانەدی‮ ‬خەونەكانیان بەتایبەتیش لە گەشتی‮ ‬وڵاتان و زیاتر تێكەڵ بوون لەگەڵ خەڵكی،‮ ‬دیارە منیش لە خێزانیكی‮ ‬هەژار لەدایك بووم،‮ ‬دەستنیشانكردی‮ ‬ئەو‮ ‬یارییەم بەباش زانی‮ ‬و زۆر بەجدیەوە دەستم پیكرد،‮ ‬سەرەتا لە قوتابخانەی‮ ‬برازامای‮ ‬بڕازیلی‮ ‬دەستم پێكرد و تا ئەو توانایەم لەخۆم رادیت كە بەشداری‮ ‬پاڵەوانێتییەكان بكەم،‮ ‬كە دیارترینیان بەشداریكردنم بوو لە پاڵەوانێتی‮ ‬جیهانی‮ ‬2012 كە لە سلۆڤینیا بەڕێوەچوو،‮ ‬ئەوكات بەشداریم لە ئاستی‮ ‬خوار‮ ‬18 ساڵیدا كرد‮.‬

دواتر چۆلتزی‮ ‬تەمەن‮ ‬23 ساڵ لەبارەی‮ ‬خەون و گرنگیی‮ ‬ئەو‮ ‬یارییەوە گوتی‮: ‬ئێستا لەم كاتەدا زۆر‮ ‬یاریی‮ ‬ناكەم بەڵكو هەموو كاتم بۆ راهێنان تەرخان كردووە،‮ ‬لەمەشدا دۆستەكەم ساندرۆ ماریكۆی‮ ‬ئەرژەنتینی‮ ‬زۆر هانم دەدات،‮ ‬هەوڵ دەدەم ببەمە شەترەنجزانێك نوێنەرایەتی‮ ‬بڕازیل بكەم لە ئۆڵۆمپیاد،‮ ‬كە ئەمەش خۆماندووكردنی‮ ‬دەوێت و دەمەوێ ئەمساڵ بەس خۆم بۆ ئەوە ماندوو بكەم،‮ ‬ئێستا رۆژانە‮ ‬20 جۆره تەكتیكی راهێنان دەكەم،‮. ‬هەورەها كاتیكیشم بۆ ئەوە تەرخان كردووە كە سەیری‮ ‬هەموو‮ ‬یارییەكانی‮ ‬جیهان بكەم،‮ ‬شەترەنجم زۆر خۆش دەوێت،‮ ‬ئەو‮ ‬یارییە ژیانی‮ ‬گۆڕیوم‮. ‬لە رێگای‮ ‬شەترەنجەوە فێربووم كە بە زمانەكانی‮ ‬ئینگلیزی‮ ‬و ئیسپانی‮ ‬قسە بكەم،‮ ‬كە ئەمەش خەونی‮ ‬منداڵیم بوو،‮ ‬چونكە ئەگرە شەترەنج نەبوایە مەحال بوو بگەمە ئەو خەونە،‮ ‬چونكە هەمووان دەزان پرۆسەی‮ ‬خوێندن لە بڕازیل زۆر خراپە،‮ ‬شەترەنج بەختەوەری‮ ‬لە ژیاندا پی‮ ‬بەخشیوم،‮ ‬و وایلێكردووم ماندوێتی‮ ‬لەبیر بكەم‮.‬