خه‌بات‮: ‬هاوار مورتكەیی- تونس-
یسر مەعلا كچە شەترەنجزانێكی‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬تونسە،‮ ‬یاریزانی‮ ‬یانەی‮ ‬بینزرتی‮ ‬تونسیە،‮ ‬كە لەمیانی‮ ‬بەشداری‮ ‬كردنی‮ ‬لە فیستیڤاڵی‮ ‬شەترەنجی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬تونس بەدەرفەتمان زانی‮ ‬دیمانەیەكی‮ ‬لەگەڵیدا ئەنجام بدەین و تیشك بخەینە سەر ژیانی‮ ‬وەرزشی‮ ‬و هەروەها دەسكەوتەكانی‮ ‬لەبواری‮ ‬شەترەنج،‮ ‬ئەو كچە تەمەن‮ ‬17 ساڵە و توانی‮ ‬نازناوی‮ ‬لاوانی‮ ‬ئافرەتانی‮ ‬تونس بەدەست بهێنێ،‮ ‬پێی‮ ‬وایە شەترەنج وای‮ ‬لێكردووە كە ترس لەناخی‮ ‬كەمبكاتەوە لە رووبەرووبنەوەكاندا‮.‬

یسر مەعلا لەبارەی‮ ‬شەترەنجەوە دەڵێت‮: ‬شەترەنج ئەو وەرزشەیە كە فێری‮ ‬بڕوابەخۆبوونت دەكات،‮ ‬لەكاتی‮ ‬یاریكردن ئارامیت پێدەبەخشێ،‮ ‬ئەو ترسە لە ناخی‮ ‬یاریزان كەمدەكاتەوە كەلەهەر رووبەروونەوەیەكدا دروست دەبێت،‮ ‬جیا لەمانەش زۆرترین هاوڕێ دەناسی‮ ‬و زیاتر ئاشنا دەبی‮ ‬بە كلتوری‮ ‬گەلان،‮ ‬ئێستاش شانازی‮ ‬بەخۆم دەكەم كە ئەمڕۆ‮ ‬یاریزانێكی‮ ‬شەترەنجم‮.‬

ئەو كچە شەترەنجزانیە تونس لەبارەی‮ ‬دەسكەوتەكانی‮ ‬دەڵێت‮: ‬ئەگەرچی‮ ‬درەنگ دەستم بەشەترەنج كرد،‮ ‬بەڵام توانیم شوێن پەنجەی‮ ‬خۆم دیاربكەم لەماوەیەكی‮ ‬كورتد،‮ ‬من لە ساڵی‮ ‬2015 فیری‮ ‬شەترەنج بووم،‮ ‬لە ساڵی‮ ‬2016 بەشداری‮ ‬پاڵەوانێتی‮ ‬لاوانی‮ ‬تونسم كرد،‮ ‬لە ساڵی‮ ‬2018 بەشداری‮ ‬پاڵەوانێتی‮ ‬پێشكەوتووانی‮ ‬ئافرەتانم كردو خۆشبەختانە توانیم ریتینگم بەرز بكەمەوە‮.‬

لەكۆتاییدا‮ ‬یسر مەعلا‮ ‬یاریزانی‮ ‬یانەی‮ ‬بینزرتی‮ ‬تونسی‮ ‬لەبارەی‮ ‬شەترەنجزانانی‮ ‬یانەی‮ ‬خانزاد كەبەیەكەوە لە فیستیڤاڵی‮ ‬نێوەدەوڵەتی‮ ‬شەترەنجی‮ ‬تونس بەشداری‮ ‬كردبوو گوتی‮: ‬خۆشحاڵ بووم بۆیەكەمینجار ئاشنا بووم بەشەترەنجزانانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەوان كەسانی‮ ‬زۆر كۆمەڵایەتین و زوو لەگەڵمان تێكەڵ بوون،‮ ‬نەوەك هەر لەكاتی‮ ‬یاریكردن،‮ ‬بەڵكو لەدوای‮ ‬یاری‮ ‬شەترەنجیش بەیەكەوە دەچووینە دەرەوە و دادەنیشتین و وەك هاوڕیمان لێهاتبوو‮ ‬،‮ ‬ریزو خۆشەویستیم بۆیان هەیە‮.‬