بەر لە یارییەكی ئەمشەوی كلاسیكۆی نێوان بەرشلۆنە و ریال مەدرید، میدیاكانی ئیسپانیا بەتایبەتیش ئەوانەی لە یانەی شاهانە نزیكن، ئاماژەیەكی ترسناك دەخەنە روو لە حالەتی دۆرانی یاریی كلاسیكۆ، رۆژنامەكان ئەوەیان خستۆتە روو كە پیویستە ریال مەدرید ئەو یارییە بباتەوە، بەتایبەتیش كە لیۆ میسی لەویارییەدا ناتوانێت بەشداری بكات، چونكە بەدۆرانی هەرەشەی ئەوەی لەسەرە لە خانەی ریزبەندی حەوتەمەوە بچێتە خوارەوە بۆ خانەی دەیەم، ئەگەر ئەمە رووبدات ئەوا هەرەیەك لە یانەكانی لیڤاتی و ریال سۆسیداد و گیتافی گەر ببەنەوە بەپێشی دەكەون.









