خهبات: سەرهەنگ نەجمەدین
لەكارو چالاكییەكانی رێكخراوی ئەربیل ماراسۆن كەساڵانەئەم رێكخراوە گەورەترین ماڕاسۆنی نێو دەوڵەتی لەهەولێری پایتەختی كوردستان بۆ هەمووتەمەنەكان لەسەر ئاستی ناوەوە و دەرەوە رێكدەخات. رۆژی هەینی بەرواری 26/10 لەشاری هەولێر بەبەشداری زیاتر لە3000 هەزار ڕاكەری نێو خۆیی وبیانی حەوتەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی بەرێوەچوو، لە ماراسۆنەكەدا ژمارەیەكی یەكجار زۆری وەرزشوانانی وڵاتانی دەرەوە و ناوەوەی عێراق لەسەر ئاستی هەموو پارێزگاكاندا بەشداریان تێدا كردبوو، ڕاكردنەكەیش بریتی بوو لەڕاكردنی 42،195 كم، ڕاكردنی 12كم، ڕاكردنی 4 كم وەك راكردنێكی خۆشی وخێزانی و تەندروستی.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی رێكخراوی ئەربیل ماراسۆن هێمن ئەسكەندەر لەبارەی بەرێوەچوونی ماڕاسۆنەكە بۆ رۆژنامەی خەبات ڕایگەیاند: بێگومان ئەمساڵ بەجیاوازی ساڵانی ڕابردوو ئامادەكارییەكی تەواومان كردووبوو بۆ ئەنجامدان وسازدانی ماراسۆنەكە، خۆشبەختانە نزیكەی 3000 هەزار ڕاكەری نێو خۆی وبیانی لەهەموو چین وتوێژەكان بەشداریان تێدا كردبوو، سوپاس هەموو ئەو كەسانە دەكەین كەهاوكارو پاڵپشتمان بوون لەبەرێوەبردنی ماڕاسۆنەكە، سوپاس بۆخودا توانیمان ماراسۆنەكە بەسەركەتوویی ئەنجام بدەین و هەر لەرێگەی ئەنجامدانی ئەم ماڕاسۆنەدا توانیمان سەرنجی هەموو دونیا و ئارەزوومەندانی ئەو وەرزشە لەرێگەی میدیاكان و ڕاگەیاندنەكان بۆخۆمان ڕابكێشین.
ئەنجامی ڕاكردنەكە بەمشێوەیە بوو.
لەڕاكردنی 42كم كەلەسەر شەقامی 60 مەتری و بۆ چوار جار سورانەوەیان لەدەوری شەقامەكەدا ،لەسەر ئاستی كوڕان مستەفا فەرهاد و لەسەر ئاستی كچانیش ئامال خدر پلەكانی یەكەمیان بەدەستهێنا.
لەڕاكردنی 12 كم كەبریتی بوو لەیەك جار سوڕانەوە لەدەوری شەقامی 60 مەتری، لەسەر ئاستی كوڕان حسین عەزیز كنهای لەسەر ئاستی كچانیشدا فەرح نازسدیق پلەكانی یەكەمیان بەدەستهێنا، یاریزانی یانەی سیروانی نوێ خاتوو رێنازسەعید توانی لەڕاكردنی 12كم پلەی دووەم بەدەست بهێنێت.
لەكۆتایی مەراسیمی ماراسۆنەكەدا خەڵات ودیارییەكان بەسەر سێ یەكەمەكانی كوڕانی كچانی ماڕاسۆنی 42كم و ڕاكردنی 12 كم دابەشكرا.










