خهبات: بەرهەم شێخ عزەدین
من هیدایەت عومەر، لەدایكبووی رانیە 1985 بەكالۆریۆس لە موزیك گیتار، دەرچووی كۆلێژی هونەرەجوانەكانی زانكۆی سەڵاحەدین لە هەولێر ساڵی 2014 – 2015 ، لە خوێندنی ساڵی 1991 – 1992 بەشداریم كردووە لە كۆرسی گۆرانی لەچالاكی كرێكاران حزبی شیوعی كوردستان لە رانیە، بەردەوام بووم لە قوتابخانە لەچالاكییە جۆراوجۆرەكان . لە مانگی 1 ی 2007 بوومە فێرخوازی ئامێری گیتار لەسەنتەری چالاكی گەنجانی رانیە، دواتر زانكۆم خوێند هەر بۆ ئەم ئامێرە، ماوەی 2 ساڵە مامۆستام لەپەیمانگای هونەرە جوانەكانی رانیە بە وانەبێژ،مامۆستای گرێبەستم لەسەنتەری چالاكی گەنجانی رانیە، هونەرمەند هیدایەت عومەر بەم جۆرە دەستیكرد بەوەڵامی پرسیارەكانمان.
بۆ موزیكت هەڵبژارد؟
موزیك لەمناڵییەوە لەگەڵم ژیاوە و لە ژیانمداولەخوێندنیش تەنهاحەزم لەهەندەسە یان موزیك بووە، لەمناڵیمەوە 3 شت ئارامی پێ بەخشیوم ،موزیك ، كەنارئاو، دەشت و دەر و پیاسە.
گیتارلای تۆچی دەگەیەنێت؟ و جگە لەئامێری گیتاریش چ ئامێرێكی دیكە دەژەنیت؟
گیتار لای من سۆز و هێزێكی گەنجانەی تێدایە، هەست دەكەم دەمهێڵێتەوە لەژیان، هاوڕێیەكی دڵسۆزی منە بەجۆرێك ئەودەنگانەی بەدەنگم ناتوانم ئەدای بكەم گیتارەكە بۆم دروست دەكات، جگەلەگیتار. سێتاریش شتێكی لێدەزانم، بەگشتی دەست لەزۆربەی ئامێرەكان وەردەدەم .
هۆكاری نەمانەوەی بەرهەمی هونەرمەندان لەناوخەڵك و لەسەرزاری خەڵك بۆچی دەگە ڕێنیتەوە؟
من پێموایە هیچ شتێكی ژیان وەك خۆی نەماوە، من باوەڕم وایە ئیشی هونەریش بۆتە كاتی ، واتا سەفەری ،ئەوەش پێش هەموو شتێك دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی رۆشنبیریی گوێگران ، لە كەس بۆ كەس دەگۆڕێت ،ئەوكەسانەی لەزمانی موزیك تێدەگەن ،گوێ لەشاكارەكان دەگرن ودەمێننەوەلایان، ئەو گوێگرانەی گوێ لەبەرهەمی سەفەری دەگرن ئیتر نامێنێتەوە لایان، بەداخەوە ئێمە لێرە لەكوردستان كەم كەسمان هەیە گوێگری بەرهەمی شاكار بێت، دەتوانم بڵێم %1 هەیە ، بە نیسبەت خۆمەوە گۆرانی هەیە 10 ساڵە گوێی لێدەگرم ،ئێستاش لام خۆشە و جوانە، بەرهەم هەیە لەمناڵیەوە گوێم لێیە ئێستاش گوێبیستی بم دەگەشێمەوە، ئیتر هەر كەسەو جۆرێكە.
وەكولاوێك خەون بەچییەوە دەبینیت؟
من خەونم زۆرن و ئیشیان بۆدەكەم خۆم بتوانم بەدییان بهێنم تاكەبەتاكەی خەونەكانم خۆم بەدیم هێناوە، هیچ چاوەڕوانییەك لە كەس ناكەم ئیش بۆخەونەكانم بكات چونكە گەنج نابێت هیچ خەونی هەبێت لەم وڵاتەدا گۆرانی لاوی كورد ئازاری گەنجە باسی دەكەم ، جگە لە 2 كەناڵ كەس هەر داینەبەزاند، بۆیە نابێت گەنج خەونی هەبێت.
خۆت بەقەرزاری كێ دەزانیت؟
خۆم بەقەرزداری ،خودا و ئەو خێزانەی تێیدا لەدایكبووم وگەورە بووم ،دەزانم.
شەهیدان و پێشمەرگە لەكوێی خەونی داهاتووی تۆدان؟
من گۆرانی تایبەتم هەیە بۆ پێشمەرگە و شەهیدان ،هۆنراوەی شاباز عوزێری و ئاواز موزیك و 4 دێڕی مەقامەكە هی خۆمە بەس هاوكارم نەبووە تۆماری بكەم، بەداخەوە زۆرجاربیردەكەمەوە دەڵێم كە گۆرانی بۆ شەهیدان و پێشمەرگە بڵێین، زەرەر لە پلەوپایەی ئەوان دەدەین ،چوونكە ئەوگۆرانیەی ئێمە هیچ لەدەردەكانی ئەوان چارەسەرناكات، ماڵی شەهید و پێشمەرگە لەم وڵاتەجارێ پیویستی بەژیانە دیمەنی جوانی پێشمەرگە و ماڵی شەهید ببینم ئەركی سەر شانمە گۆرانی وخزمەتیان بكەم، بەڵام لە ئێستا دامن پێم وایە خەجاڵەتییە گۆرانیان بۆ بڵێی باسی پیرۆزیان بكەی، بەپێچەوانەشەوە بیڵێی هیچ كەناڵێك لێی نادات كەواتە با گۆرانیەكە تەنها لە هاردی كۆمپیوتەرەكەمدا بمێنێت.









