پێنج شەممە‮ ‬14ی‮ ‬شوبات،‮ ‬بە ئامادەبوونی‮ ‬بەڕێز‮ ‬ئازاد تۆفیق‮ ‬پارێزگاری‮ ‬هەڵەبجەی‮ ‬شەهید و خانەوادەی‮ ‬شێخی‮ ‬شاعیران‮ ‬حەسیب قەرەداخی‮ ‬و ژمارەكی‮ ‬بەرچاو لە ئەدەبدۆستان و شاعیران و لاوانی‮ ‬شارەكە لە كتێبخانەی‮ ‬هەژار موكریانی‮ ‬رێوڕەسمێك بۆ راگەیاندن و دابەشكردنی‮ ‬چاپی‮ ‬دووەمی‮ ‬فەرهەنگی‮ ‬خەم‮ ‬ساز كرا‮.‬

فەرهەنگی‮ ‬خەم،‮ ‬سەرجەمی‮ ‬شیعرەكانی‮ ‬حەسیب قەرەداخییە و چاپی‮ ‬یەكەمی‮ ‬لەسەر ئەركی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮‬،‮ ‬لە دەزگای‮ ‬ئاراس،‮ ‬ساڵی‮ ‬2002 ‮ ‬چاپ كراوە‮. ‬ئەركی‮ ‬چاپی‮ ‬دووەمیش كتێبخانەی‮ ‬هەژار موكریانی‮ ‬لە هەڵەبجە لە ئەستۆی‮ ‬گرتووە‮.‬

پارێزگار وتەیەكی‮ ‬پوخت وبەنرخی‮ ‬لەبارەی‮ ‬شێخی‮ ‬شاعیرانەوە پێشكەش كرد‮. ‬بە ئەمەكەوە ئاماژەی‮ ‬بۆ چامەی‮ ‬هەڵەبشیما‮ ‬كرد كە حەسیب قەرەداخی‮ ‬دوای‮ ‬دوو رۆژ لە كارەساتی‮ ‬كیمیابارانكردنی‮ ‬ئەو شارە نووسیویەتی‮. ‬هەروەها وتی‮ ‬هەڵەبجەییەكان بە سێ رەهەند قەرزاری‮ ‬شێخی‮ ‬شاعیرانن،‮ ‬بەوەی‮ ‬كە پێشكەشی‮ ‬ئەدەب و شیعر و زمانی‮ ‬كوردی‮ ‬كردووە‮. ‬بەوەی‮ ‬كە‮ ‬یەكەم شاعیری‮ ‬كوردە شیعری‮ ‬بۆ شەهیدكردنی‮ ‬هەڵەبجە نووسیوە‮. ‬هەروەها بەوەی‮ ‬شێخ لە سەرەتاكانی‮ ‬ساڵانی‮ ‬شەستەكانی‮ ‬سەدەی‮ ‬رابردوو وەكوو فەرمانبەر لەم شارە ژیاوە و دۆستایەتی‮ ‬لەگەڵ كەسایەتییەكانی‮ ‬هەڵەبجەدا هەیە‮.‬

ئازا حەسیب قەرەداخی‮‬یش كە كارەكانی‮ ‬پیاچوونەوە و رێكخستنەوەی‮ ‬بۆ چاپی‮ ‬دووەمی‮ ‬ئەم دیوانە كردووە،‮ ‬لە جیاتی‮ ‬خانەوادەی‮ ‬شاعیر‮ ‬لە وتەیەكدا سوپاسی‮ ‬بەڕێز پارێزگاری‮ ‬هەڵەبجە و كاك عەتا خاوەنی‮ ‬كتێبخانەی‮ ‬هەژار موكریانی‮ ‬و گروپی‮ ‬كچانی‮ ‬باخی‮ ‬میری‮ ‬كە ئەم رێوڕەسمەیان رێكخستووە‮. ‬بە شێوەیەكی‮ ‬زۆر تایبەتیش سوپاسی‮ ‬بەڕێزان‮ ‬حەكیمی‮ ‬مەلا ساڵح و رەسوڵ سوڵتانی‮ ‬و سەفەر هەورامی‮ ‬كرد كە بۆ هەڵەچنی‮ ‬دیوانەكە ماندوو بوون‮.‬
پارێزگاری‮ ‬هەڵەبجە سپۆنسەری‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬لە دیوانەكە كرد و لەدوا بڕگەدا بە دیاری‮ ‬بەخشرا بە ئامادەبووان‮.‬