لە سەنتەری‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬قەڵا،‮ ‬ناوەندی‮ ‬كانی‮ ‬بە هەماهەنگی‮ ‬كۆمسیۆنی‮ ‬باڵای‮ ‬بووژانەوەی‮ ‬قەڵا،‮ ‬پیشانگای‮ ‬فۆتۆیی‮ ‬زمانی‮ ‬جەستەی‮ ‬بۆ‮ ‬5 فۆتۆگرافەر كردەوە‮.‬
ئەحمەد كانی‮ ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬و بەرپرسی‮ ‬لقی‮ ‬دووی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بە‮ ‬یاوەری‮ ‬جەسام موشیر كارگێڕی‮ ‬لقی‮ ‬دوو،پیشانگای‮ ‬فۆتۆیی‮ ‬زمانی‮ ‬جەستە‮‬ی‮ ‬ناوەندی‮ ‬كانی‮ ‬كردەوە كە بە هەماهەنگی‮ ‬كۆمسیۆنی‮ ‬باڵای‮ ‬بووژانەوەی‮ ‬قەڵا‮ ‬بۆ پێنج فۆتۆگرافەر‮ ‬ڕێك خرابوو‮. ‬وێرای‮ ‬بەسەركردنەوەی‮ ‬پیشانگاكە و وێنە فۆتۆییەكان كە گوزارشتیان لە سرووشت و ژیانی‮ ‬كوردەواری‮ ‬و كلتووری‮ ‬هەندێ لە وڵاتان دەكرد‮. ‬بەرپرسی‮ ‬لقی‮ ‬دوو ئومێدی‮ ‬كرد چالاكیی‮ ‬و جموجۆڵە هونەری‮ ‬و‮ ‬ڕۆشنبیرییەكان لەسەر قەڵا‮ ‬بەردەوامی‮ ‬هەبێ لەپێناو زیندوو هێشتنەوەی‮ ‬ژیان لەسەر قەڵاكە،‮ ‬چونكە چالاكییەكان وێنەیەكی‮ ‬جوانتر بە مێژووی‮ ‬قەڵاكە دەبەخشن لەو كاتەی‮ ‬گەشتیاران سەردانی‮ ‬دەكەن‮.‬