خه‌بات: ئاشتی‮ ‬گەرمیانی‮ – ‬هۆڵەندا
مانەوەی‮ ‬كەلتوورە میللییەكان لەئەوروپا نمونەی‮ ‬زیندووی‮ ‬كەلتووری‮ ‬وڵاتانە بۆ هەڵگری‮ ‬ناسنامەكەیان و وەكو لاسایی‮ ‬كەرەوە و شێوازێكی‮ ‬میللی‮ ‬ساڵانە لەمانگی‮ ‬كۆتایی‮ ‬شووبات دا ئەو ئاهەنگ و فستیڤاڵ و ئاپۆڕایە دەگێڕن‮ ‬،‮ ‬لە وڵاتانی‮ ‬وەكو هۆڵەندا و ئەڵمانیا و بەلژیكا و‮ ‬هەندێك لە وڵاتانی‮ ‬جیهان و‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ئەوروپا نمایشی‮ ‬جل و بەرگی‮ ‬كەرنەڤاڵی‮ ‬سەرەتاكانی‮ ‬ناوەڕاست و سەدەی‮ ‬بیستەم و داهێنانی‮ ‬نوێ هاتۆتە نێو چاوی‮ ‬میللەتانەوە‮ ‬،‮ ‬وێنەیەكی‮ ‬زیندووی‮ ‬ئەم نەتەوە و میللەتانەیە كە دەیانەوێت دەست بەكەلتوور و مێژینەی‮ ‬كەلتوورەكەیانەوە بگرن و لەو مانگەدا كە پێشووتر بەناوی‮ ‬ئایین و ئاهەنگی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬و بۆنەكانەوە دەیانگێڕا و نمایشیان دەكرد‮ ‬،‮ ‬ئێستا بە شێوازێكی‮ ‬مۆێدرن و گۆڕینی‮ ‬خۆڕسكی‮ ‬كۆمەڵێك‮ ‬شێوازی‮ ‬دەمامك و ماسكەكانیان بۆ ئەوەی‮ ‬لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬ئەو كەرنەڤاڵەوە كارە خزمەتگوزارییەكان بخەنەڕوو وە بێگومان هەموو ئەو كۆمپانیایانەی‮ ‬كە لە‮ ‬ڕێگای‮ ‬شارەوانییەوە كار دەكەن‮ ‬ڕیكام و دیاری‮ ‬مەكتەبەكانیان و فۆلدەری‮ ‬كار و پیشەكانیان و دوكاندارەكانیش بە پێشكەش كردنی‮ ‬شیرینی‮ ‬و كێك و خواردەمەنی‮ ‬خزمەت بە خەڵكەكەیان دەكەن‮ ‬،‮ ‬ئەوەش نەرێتێكە ساڵێ جارێك دەیهێننەوە بیرو هزری‮ ‬خەڵكی‮ ‬شارەكەیان‮ ‬،‮ ‬ئەم بۆنەیە كە كەرنەڤاڵە بۆ كۆمەڵ و چینێك وەكو‮ ‬ڕۆژانی‮ ‬ئایینی‮ ‬مامەڵەی‮ ‬لەگەڵدا دەكەن وە لە وڵاتانی‮ ‬دیكەش وەكو بەرازیل و ئەرجەنتین و سكوتلاندا هەن‮ ‬،‮ ‬لە وڵاتی‮ ‬ئێمەشدا وەكو كەلتوور ئەو جۆرە نمایشانە هەن وەكو‮ ‬ڕۆژی‮ ‬پارێزگاكان و‮ ‬ڕۆژی‮ ‬عەشیرەتەكان و ناوی‮ ‬تری‮ ‬كوردەواری‮ ‬،‮ ‬بەتایبەت لەمانگی‮ ‬ئازاردا كە نمونەیەكی‮ ‬زۆر جوان و سروشتێكی‮ ‬پڕ‮ ‬لەچاو سەوزی‮ ‬دەبەخشنە چاوی‮ ‬جیهان لەگەڵ نمایشی‮ ‬پۆشاكی‮ ‬كوردی‮ ‬كە جێگای‮ ‬سەرەنجی‮ ‬هەموو ئەوروپا و جیهانە‮ . ‬كەرنەڤاڵی‮ ‬ڕەنگ و سروشتی‮ ‬سیحراوی‮ ‬كوردستان.