خه‌بات: ساسان دەروێش‮-‬ هۆڵەندا‮ ‬
لە چەند ساڵی‮ ‬ڕابردوودا ئاستی‮ ‬كشتوكاڵ لە هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬پێشكەوتنێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬بەخۆیەوە دیووە لەبەرهەمهێنانی‮ ‬بەربوومی‮ ‬خۆراكی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬و زیادبوونی‮ ‬لە بازاڕەكان،‮ ‬بۆیە حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە دوای‮ ‬چارەسەری‮ ‬دۆزینەوەی‮ ‬بازاڕكردنیان بوو بەتایبەتی‮ ‬هەناردەكردنیان بۆ ئەوروپا وهەوڵەكانی‮ ‬د‮. ‬دلاوەر ئاژگەیی‮ ‬بەرپرسی‮ ‬نوێنەرایەتی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا و ئەوهەنگاوەی‮ ‬كە لە مانگی‮ ‬ڕابردوودا لەلایەن چەند كۆمپانیایەكی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬كوردستانرا بە بەشداربوونی‮ ‬چەند كۆمپانیایەكی‮ ‬هۆڵەندی‮ ‬پێكەوە كۆنفرانسێكیان لە شاری‮ ‬لاهای‮ ‬هۆڵەندا ئەنجام داو تێیدا چەندین كەسایەتی‮ ‬كورد و هۆڵەندای‮ ‬لە بوارە جیاجیاكان بەشداری‮ ‬كارایان هەبوو بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەوەی‮ ‬جێگای‮ ‬سەرنجی‮ ‬ئامادەبووانی‮ ‬ئەو كۆنفرانسە بوو نمایشكردنی‮ ‬پێشانگایەكی‮ ‬نموونەی‮ ‬بەروبوومی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬بوولە نێو هۆڵی‮ ‬كۆنفرانسەكە لەلایەن ئازاد محەمەد عەبدوڵا جووتیارێكی‮ ‬نموونەی‮ ‬شاری‮ ‬هەڵەبجە‮ ‬ڕێكخرابوو بەم شێوەیەش بۆ خەبات دوا‮.‬

سەرەتا ئازاد محەمەد پێی‮ ‬خۆشبوو كە بەخێرایش بێت باس لە ژیانی‮ ‬خۆی‮ ‬بكات و گوتی‮: ‬من كوڕە جوتیارێكی‮ ‬كوردستانم وخەڵكی‮ ‬شاری‮ ‬هەڵەبجەی‮ ‬شەهیدم لە دایكبووی‮ ‬ساڵی‮ ‬1972 ـم و خێزاندارم،‮ ‬بۆ خۆم خاوەنی‮ ‬دووكوڕ‮ ‬و دووكچم‮ ‬،‮ ‬لەگەڵ چوار خوشك و سێ برا،‮ ‬باوكیشم بەحەمەی‮ ‬سافە بەناوبانگە‮ ‬،‮ ‬پیشەی‮ ‬جووتیاریشم لە باوكمانەوە بۆ ماوەتەوە،‮ ‬بەڵام جیاواز لەوكارە جوتیارییەی‮ ‬كە پێشتر ئەوان كردوویانە‮ ‬،‮ ‬زیاتر لە‮ ‬25 بۆ‮ ‬30 ساڵە كاری‮ ‬باخداری‮ ‬و كشتوكاڵ دەكەم و زیاتر لە‮ ‬16 ساڵیشە لە خانووی‮ ‬پلاستیكیدا كاردەكەم وزانست و ئەزموونێكی‮ ‬باشم وەرگرتووە،‮ ‬ئاوات وخولیام ئەوەبووكە‮ ‬ڕۆژێك ببمە خاوەنی‮ ‬پارچە زەویەك بەدڵی‮ ‬خۆم ئەوەی‮ ‬لە بیرو خەیاڵمدا هەیە تێیدا بنێژم‮ ‬یان بچێنم سوپاس بۆ خوا ئەو ئاواتەم هاتۆتەدی‮ ‬و ئێستا بەدڵی‮ ‬خۆم و بەوپەڕی‮ ‬هەستكردن بەهێز وتوانای‮ ‬خۆم كار دەكەم و ساتێكیش بۆ پشوودان ناناسم لە پێناوی‮ ‬زیاتر فێربوون و زیاتر بەخشین‮ .‬

پاشان ئازاد محەمەد هاتەسەر باسكردنی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬خۆی‮ ‬و كارەكانی‮ ‬وگوتی‮: ‬پێش كارەساتی‮ ‬هەڵەبجە من باخداریم دەكرد كاتێكیش كارەساتەكە‮ ‬ڕوویدا ئێمە لەسەر زەوی‮ ‬و ماڵی‮ ‬خۆمان دەربەدەری‮ ‬ئێران بووین و پوورێكم و منداڵەكانیشی‮ ‬تیاچوون وبێ سەروشوێن مانەوە،‮ ‬لە دوای‮ ‬گەڕانەوەمان جارێكی‮ ‬تردەستم كردەوە بەكشتوكاڵكردن تا بەئەمڕۆ دەگات‮ ‬،‮ ‬سەرەتا لەبەر بێ دەرامەتی‮ ‬نەم توانی‮ ‬خانوی‮ ‬پلاستیكی‮ ‬بكڕم خۆم هەستام بەدروستكردنی‮ ‬،‮ ‬سێ بۆ چوار ساڵ كارم لەژێریاناكرد وكۆمەڵێك بەرهەمی‮ ‬كشتوكاڵیم تیابەرهەم هێنا دواتر هەرزان بوون بووم بە خاوەنی‮ ‬20 خانووی‮ ‬پلاستیكی‮ ‬ودوانزە ساڵ خەریكیان بووم بۆمن بوونە ئەزمونێكی‮ ‬دەوڵەمەند بەوكارانەی‮ ‬كە تیدا تاقیم دەكردنەوە بۆ نموونە برنج وكۆمەڵیك بەروبوومم تیابەرهەم هێنا دواتر بێ هیچ ساركەرە وبەكارهێنانی‮ ‬ووزە كۆمەلێك هەنارم تیا هەڵگرت‮ ‬كە دەفرۆشران ئەمە بووە جێگایی‮ ‬سەر سوڕمانی‮ ‬دەوروبەرەكەم وجوتیارانی‮ ‬كوردستان كە پشتم بەئەزمونی‮ ‬خۆم بەستوەچ لە شێوەی‮ ‬ئەندازەی‮ ‬ناشتنەكان وكێڵان ودابەشكردنی‮ ‬ئاوبۆیان لە‮ ‬ڕووبەڕی‮ ‬حەوت بۆ هەشت دۆنم زەویم هەیە لە ناحیەی‮ ‬سیروان سەربەگوندی‮ ‬بەشارەتی‮ ‬كەرتی‮ ‬حەوت،‮ ‬زەویەكانم وەك تاقیگا لێكردووە لە بیرۆكەی‮ ‬نوێ كە ئاشنایی‮ ‬بكەم بەمیللەتەكەم‮ ‬كە ساڵانە زیاتر لە‮ ‬180 تۆن بەرهەمی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬جۆراوجۆربەرهەم دەهێنم‮ ‬،‮ ‬دەشتی‮ ‬شارەزور‮ ‬بۆ من و هەموو كوردستان خاكێكی‮ ‬بەپیت وئاڵتونیە وبەقەدەر هەردووچاوم خۆشم دەوێ نانی‮ ‬ماڵ ومنداڵ وتەنانەت چەند كرێكارێكیش كە لەگەڵمان كاردەكەن لەم خاكەوە بەرهەم دەهێنم وبازاڕەكانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لێ پڕدەكەم بەهیوام لە دەرەوە هاوردەی‮ ‬ئەم بەروبومانە نەكرێ كە جوتیارانی‮ ‬كوردستان سەرقاڵیانن و خەڵك فێربكرێ كە پشت بە بەرهەمی‮ ‬خۆماڵی‮ ‬ببەستن بۆ خۆراكەكانی‮ ‬ڕۆژانەیان‮ ‬،‮ ‬هەروەها بەدەست و بازوی‮ ‬خۆم ناخی‮ ‬ئەوخاكە هەڵدەدڕم وخۆم پەین بەرهەم دەهێنم و دوور كەوتومەتەوە لە سەمادی‮ ‬كیمیاوی‮ ‬،‮ ‬من خۆڵەمێش وڕیقنە وپاشەڕۆی‮ ‬ئاژەڵم بەكارهێناوە بۆ بنی‮ ‬شەتڵەكانم بۆ‮ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‮ ‬گرفتی‮ ‬گیاكەڵە وخۆرەوجاڵجالۆكە وكوللە ومێشولە دەستەوەسان نەبووم لەبەرامبەریان خۆشبەختانە تاڕادەیەك توانیومە ئەوكێشانەش بۆ خۆم و جوتیاران چارەسەر بكەم‮ .‬

هەروەها دەربارەی‮ ‬بەشداربوونی‮ ‬لە كۆنفرانسی‮ ‬شاری‮ ‬لاهای‮ ‬وئامانجەكانی‮ ‬خستە‮ ‬ڕوو گوتی‮ ‬،‮ ‬من وەك جوتیارێكی‮ ‬نمونەی‮ ‬كوردستان وشاری‮ ‬هەڵەبجە بەجلوبەرگی‮ ‬كوردی‮ ‬وخستنە‮ ‬ڕووی‮ ‬پێشانگایەك لە نمونەی‮ ‬بەروبومی‮ ‬كوردستان ونیشاندانی‮ ‬كۆمەڵێك وێنە كە پەیوەست بووبەم كارە لە هۆڵی‮ ‬كۆنفرانسەكەدامنا كە جێگایی‮ ‬سەرنجی‮ ‬بیانیەكان بوون وبەتامەزرۆوە تیاندەروانی‮ ‬و پرسیاریان لەبارەیەوە دەكرد‮ ‬،‮ ‬خولیام بوو كە لە وڵاتێكی‮ ‬ئەوروپی‮ ‬ئەم كارە بكەم خۆشبەختانە كردم‮ ‬،‮ ‬سوپاسی‮ ‬ژووری‮ ‬بازرگانی‮ ‬وڕێكخەری‮ ‬كۆنفرانسەكە وهەموو ئەو برادەرانە دەكەم هاوكاربوون لەگەیاندنی‮ ‬پەیامی‮ ‬جوتیارانی‮ ‬كوردستان ودۆزینەوەی‮ ‬بازاربۆ بەروبومەكانیان كە خاڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬گفتوگۆكانی‮ ‬كۆنفرانسەكە بوو بەهیوام كاری‮ ‬لەسەربكڕێ وئێمەش زیاتر هەوڵەكانمان چڕتربكەینەوە لە سەوزكردنی‮ ‬هەمووكوردستان وپێشنیارمان كرد بۆ حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەگەڵ دۆزینەوەی‮ ‬بازاربۆ بەروبومەكان بیریش لە كارگەی‮ ‬لە قوتوكردنی‮ ‬بەروبومەكان بكاتەوە بەتایبەتی‮ ‬هەنار كە لەلای‮ ‬ئەورووپیەكان كەم وگرانن وسوپاسی‮ ‬هەموو ئەو لایەن وپەیوەندیدرانەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكەم كە خەمخۆرانە دەڕواننە دەستوپێی‮ ‬قڵیشاوی‮ ‬جوتیاران و‮ ‬ڕەنج وماندووبوونیان بۆ بەدەستهێنانی‮ ‬بەرهەمی‮ ‬زیاتری‮ ‬خۆماڵی‮ ‬ئەوەشی‮ ‬خواداویەتی‮ ‬بەمن لەم سەلیقەیە لەبواری‮ ‬كشتوكاڵ پێشكەشی‮ ‬هەموو جووتیارانی‮ ‬بكەم كە خزمەت بێت بەكوردستان كە‮ ‬ڕۆژانەش بەدەیان جووتیار پرسیاردەكەن ووەڵامی‮ ‬شیاویان دەدەمەوە جگە لە قوتابیان وكەسانی‮ ‬تر كە سەردانم دەكەن‮ ‬ڕۆژانەبۆ لای‮ ‬زەویەكانم‮ .‬

لە كۆتاییشدا ئازاد محەمەد بەدڵێكی‮ ‬پڕلە خۆشیەوە گوتی‮: ‬ناكرێ سوپاسگوزاری‮ ‬هەمووكوردانی‮ ‬تاراوگە نەبم لە هۆڵەندا وئەڵمانیا وسوید كە سەردانیانم كرد جگە لە ولاتانی‮ ‬تركە پەیوەنیان دەكرد بەتەلفۆنەوە وداوای‮ ‬میوانداریان دەكرد كە هەموو پێكەوە چ پێشوازیەكی‮ ‬گەرمیان لێكردم و دەرگایی‮ ‬ماڵ ومیوانداریان پڕبوون لە خۆشەویستی‮ ‬بۆم ئەوپیشوازیە گەرمەی‮ ‬كوردانی‮ ‬تاراوگە بوونە وەزی‮ ‬زیاتری‮ ‬كاركردنم كە تەنها بەرۆژ كارم دەكرد ئێستا دەبێت شەویشی‮ ‬لەگەل گرێ بدەم لەگەڵ هەموو ئەو بەرێزانەی‮ ‬كە دەرفەتی‮ ‬قسەكردنیان بۆ سازكردم لە هۆڵەكان ومیدیاكانی‮ ‬كوردی‮ ‬وبیانی‮ ‬هەر هەمووتان دڵسۆزی‮ ‬كورد وكوردستانن سەرمان بەرزە بەهەبوونی‮ ‬ئێوەی‮ ‬كوردانی‮ ‬تاراوگە‮.‬