خه‌بات: هاوكار كەڵهوری
ماریا شاراپۆڤا پۆلینی‮ ‬یەكەمی‮ ‬پێشووی‮ ‬جیهانی،‮ ‬توشی‮ ‬پێكانێك دەبێت كە ئەگەری‮ ‬هەیە ئەمساڵ نەتوانێت بەشداری‮ ‬لە هیچ پاڵەوانێتییەكی‮ ‬تێنسدا بكات‮، شاراپۆڤای‮ ‬تەمەن‮ ‬13 ساڵ لە پاڵەوانێتی‮ ‬سان بترسبیرگ توشی‮ ‬ئازاری‮ ‬شانی‮ ‬راستی‮ ‬بوو،‮ ‬بەهۆیەوە نەیتوانێ درێژە بەیارییەكانی‮ ‬بدات لەو پاڵەوانێتییەدا و‮ ‬دوای‮ ‬پشكنینی‮ ‬پزیشكیش دەركەوتووە كە ئازارەكەی‮ ‬شانی‮ ‬هیندە ئاسان نییە كە بتوانێت وا بەزووی‮ ‬بگەڕێتەوە‮ ‬یاریگاكان‮، رێكخەرانی‮ ‬پاڵەوانێتی‮ ‬ئەندیانا ویلز لە تویتیكدا رایگەیاندووە و نوسیویەتی‮: ‬شاراپۆڤا لە پاڵەوانێتی‮ ‬ئەمساڵی‮ ‬ئەندیانا دادەبڕێت و هیوادارین بۆ پاڵەوانێتی‮ ‬ساڵی‮ ‬داهاتوو بگەڕێتەوە‮.‬