خه‌بات: كاروان محەمەد سینۆ
رۆژی‮ ‬پێنجشەممەی‮ ‬رابردوو‮ ‬14ی‮ ‬شوباتی‮ ‬2019 بۆبەشداری‮ ‬كرد لە كۆنگرەی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نێودەوڵەتی،‮ ‬مەسرور‮ ‬بارزانی‮ ‬ڕاوێژكاری‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان گەیشتە شاری‮ ‬میونشن لە ئەڵمانیا‮. ‬سەرەرای‮ ‬گرنگی‮ ‬بەشداریی‮ ‬كردنی‮ ‬مەسرور‮ ‬بارزانی‮ ‬لەم كۆنگڕەیەدا بۆ تاوتۆكرنی‮ ‬رەوشی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬كوردستان و عێراق و جیهان و گۆڕینەوەی‮ ‬بیروبۆچوون دانوستان لەگەڵ بەشداربووان و دیاری‮ ‬كردنی‮ ‬ئەو قەیرانانەی‮ ‬كە دەبنە ئەگەری‮ ‬هەڕەشە لەسەر ئاسایشی‮ ‬وڵاتان و تەواوی‮ ‬جیهان و دۆزینەوەی‮ ‬رێكار و میكانزمی‮ ‬گونجاو بۆ بەربەرەكانی‮ ‬هەڕەشكان لەلایەك،‮ ‬هەروەها بەشداری‮ ‬كردنی‮ ‬مەسرور‮ ‬بارزانی‮ ‬لەم كۆنگرە نێودەوڵەتییە وەك نوێنەری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە بارودۆخی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬كوردستان و دەڤەرەكە بەگشتی‮ ‬گرنگییەكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬هەیە،‮ ‬ئەمە لەلایەك،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەشەوە،‮ ‬بەشداری‮ ‬مەسرور‮ ‬بارزانی‮ ‬وەكو‮ ‬ڕاوێژكاری‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە ئێستادا و كاندیدی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بۆ سەرۆكایەتی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬داهاتووی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەم‮ ‬دەسپێكێكی‮ ‬بەهێزە بۆ خودی‮ ‬كەسایەتی‮ ‬مەسرور‮ ‬بارزانی‮ ‬و حكوومەتی‮ ‬داهاتووی‮ ‬كوردستان‮.‬

لەمیانەی‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬میونشن بۆ ئاسایش،‮ ‬رۆژی‮ ‬هەینی‮ ‬15ـی‮ ‬شوبات‮ ‬2019 كە رۆژی‮ ‬یەكەمی‮ ‬كۆنگرەكەبوو،‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬وەكو‮ ‬ڕاوێژكاری‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان چەندین كۆبوونەوەی‮ ‬گرنگی‮ ‬لەگەڵ وەزیر و كەسایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬پایەبەرز ئەنجامدا‮. ‬لەم رووەوە بارزانی‮ ‬لە چەند تویتێكدا رایگەیان‮: ” ‬ئەمرۆ‮ ‬15/2/2019‮‬ كۆبوونەوەیەكی‮ ‬بەرهەمدارمان ئەنجامدا لە گەڵ سێرگی‮ ‬لاڤرۆڤ وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬روسیا،‮ ‬باسمان لە پەیوەندی‮ ‬مێژویی‮ ‬نێوان میلەتەكەمان كرد و رەوشی‮ ‬سوریا و پەرەپێدانی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و بەرهەمهێنان لە كوردستان و تەواوی‮ ‬عێراق”كرد‮. ‬لە دیدارەكەدا هەردوولا جەختیان كردە سەر پەیوەندی‮ ‬مێژوویی‮ ‬نێوان هەردوو گەلی‮ ‬روسیا و كوردستان و هەروەها كە كۆبوونەوەكەدا رەوشی‮ ‬ناوچەكە بەگشتی‮ ‬و سوریا بە تایبەتی‮ ‬تاوتۆ كرا‮. ‬لەوبارەوە مەسرور بارزانی‮ ‬نیگەرانی‮ ‬خۆی‮ ‬بەرامبەر ئایندەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لە سوریا نیشاندا،‮ ‬وێڕای‮ ‬جەختكردنەوە لە بایەخ و گرینگی‮ ‬چارەسەری‮ ‬سیاسی‮ ‬بۆ دابینكردنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لە وڵاتە،‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬هانی‮ ‬روسیای‮ ‬دا لە چوارچێوەی‮ ‬گفتوگۆ گشتیەكاندا هاوكار و‮ ‬یارمەتیدەر بێت لە بەرەو پێشبردنی‮ ‬ئەو ئامانجەدا‮.‬

خاتوو‮ ‬ئۆرسولا ڤۆندەرلاین‮ ‬وەزیری‮ ‬بەرگری‮ ‬ئەڵمانیا‮:‬
كورد لەگەڵ ئێمە لە بەرەكانی‮ ‬پێشەوەی‮ ‬جەنگدابوونە و قوربانی‮ ‬زۆریان لە شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬داعش‮ ‬داوە

پاشان مەسروربارزانی‮ ‬لەتویتێكی‮ ‬دیكەدا رایگەیاند كە چاوی‮ ‬كەوتووە بە‮ ‬فالح ئەل فەیاز‮ ‬راوێژكاری‮ ‬ئەمنی‮ ‬قەومی‮ ‬عێراق‮. ‬لەم دیدارەدا،‮ ‬گرنگی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬كاركردن بە میكانیزمی‮ ‬ئەمنی‮ ‬هاوبەش لەنێوان هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە و هێزەكانی‮ ‬عێراق لە ناوچەكانی‮ ‬تایبەت بە مادەی‮ ‬140 تاوتوێكرا و لەبارەی‮ ‬زیادبوونی‮ ‬جموجۆڵ و كردەوەكانی‮ ‬داعش لە پارێزگاكانی‮ ‬كەركووك،‮ ‬موسڵ،‮ ‬سەلاحەدین،‮ ‬دیالە و بەشێك لە ئەنبار نیگەرانی‮ ‬نیشاندرا‮.
‬
دواتر لە تویتێكی‮ ‬دیكەدا،‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬رایگەیاند كە لە كۆبوونەوەیەكی‮ ‬بەرهەمداردا لەگەڵ سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬مەسیحی‮ ‬كۆبۆتەوە و ئینجا بەجوداش لەگەڵ ژمارەیەك پەلەمانتارانی‮ ‬ئەڵمانیا كۆبووەوە‮. ‬لەم دوو چاوپێكەوتنەدا،پتەوكردنی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬دووقۆڵی‮ ‬نێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان و ئەڵمانیا لە بوارە جیاجیاكاندا گەنگەشە كرا‮. ‬لەلای‮ ‬خۆیەوە مەسرور بارزانی‮ ‬پیرۆزبایی‮ ‬لە خاتوو‮ ‬كرامپ كارینباوەر‮ ‬كرد بە بۆنەی‮ ‬بوونی‮ ‬بە سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬مەسیحی‮ ‬CDU‮‬ و جەختی‮ ‬لە پێویستی‮ ‬بەردەوامبوونی‮ ‬هاوكاری‮ ‬و پشتیوانی‮ ‬ئەڵمانیا بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان كردەوە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لە بواری‮ ‬مەشق و راهێنان بە هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە و فریاگوزاری‮ ‬مرۆییەوە‮. ‬لەتەورێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬دیدارەكە باس لە لەمپەرە ئابوورییەكانی‮ ‬بەردەم كابینەی‮ ‬داهاتووی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كرا،‮ ‬لەوبارەوە مەسرور بارزانی‮ ‬داوای‮ ‬لە خاتوو كرامپ كارینباوەر كرد،‮ ‬لە میانەی‮ ‬ئەزموون و هونەرییەوە‮ ‬یارمەتی‮ ‬و هاوكاری‮ ‬بەرنامەی‮ ‬ریفۆرمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بكەن‮. ‬دوای‮ ‬ئەوە هەرلەهەمان رۆژا‮ ‬هەینی‮ ‬15/2/2019 مەسرور بارزانی،‮ ‬لەگەڵ شاندێكی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬ئەڵمانیا بە سەرۆكایەتی‮ ‬د‮. ‬نۆبێرت رۆتگن‮ ‬سەرۆكی‮ ‬لیژنەی‮ ‬كاروباری‮ ‬دەرەوە كۆبووەوە.لەم دیدارەدا مەسرور بارزانی‮ ‬سوپاسی‮ ‬گەل و حكوومەتی‮ ‬ئەڵمانیای‮ ‬كرد لەبەرامبەر‮ ‬یارمەتییە سەربازییەكانیان بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان لەشەڕی‮ ‬دژ بە تیرۆریستانی‮ ‬داعش و رایگەیاند،‮ ‬بە پاڵپشتی‮ ‬ئەو‮ ‬یارمەتییە سەربازیانەی‮ ‬ئەڵمانیا بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان رەوتی‮ ‬شەڕ‮ ‬بە بەرژەوەندی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬پێشمەرگە دژ بەو رێكخراوە تیرۆریستییە گۆڕا‮.‬

مه‌سروور بارزانی سووپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیای كرد به‌رامبه‌ر یارمه‌تییه‌ سه‌ربازییه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆرستانی داعش

كۆنگرەی‮ ‬میونشن بۆ ئاسایش چییە؟
كۆنگرەی‮ ‬میونشن بۆ ئاسایش بریتیە لە كۆنگرەیەكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬كە تێیدا رەوشی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬وڵاتان و جیهان تاوتۆ دەكات،‮ ‬هەموو ساڵێك ئەم كۆنگرەیە لە مانگی‮ ‬شوبات لە ئەڵمانیا شاری‮ ‬میونشن دەبەسترێ،‮ ‬بە بەشداری‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬سەرۆك و سەروك وەزیران و وەزیرانی‮ ‬دەروە و بەرگری‮ ‬وڵاتان،‮ ‬هەروەها ساڵانە ژمارەیكی‮ ‬زۆری‮ ‬بیرمەند و سیاسەتمەدار و سەرۆك رێكخراوی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و رێكخراوی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬مەدەنی‮ ‬و باڵیۆز و گەورە بازرگان لەم كونگرەیەدا بەشدار دەبن‮. ‬ئەمساڵ‮ ‬2019‮‬ نزیكە‮ ‬600 كەسایەتی‮ ‬بڕیاڕبەدەست لە جیهاندا بەشداری‮ ‬ئەم كونگرەیان كردووە‮.‬

كۆنگرەی‮ ‬میونشن ئەمساڵ‮ ‬2019 ‮‬رۆژی‮ ‬هەینی‮ ‬15ی‮ ‬شوبات لە شاری‮ ‬میونشنی‮ ‬ئەڵمانیا ئەنجامدرا و سێ‮ ‬ڕۆژ دەخایێنێت و چەندین كەسایەتی‮ ‬پایەبەرزی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهان تێیدا بەشدارن‮.‬
‮ ‬رۆژی‮ ‬دەسپێكی‮ ‬كۆنگرەكە،‮ ‬ڤۆڵڤگانگ ئیشنگەر‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كۆنگرە،‮ ‬راپۆرتی‮ ‬ساڵانەی‮ ‬كۆنگرەكەی‮ ‬خوێندەوە كە تێیدا جەختی‮ ‬كردە سەر سنوردار كردنی‮ ‬ناكۆكی‮ ‬نێوان روسیا و ئەمریكا دەربارەی‮ ‬بڵاوكردنەوەی‮ ‬چەك‮. ‬هەروەها جەنگی‮ ‬بازرگانی‮ ‬نێوان ئەمریكا و چین تەوەرێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬راپۆرتی‮ ‬ساڵانەی‮ ‬كۆنگرەكە بوو‮. ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەشەوە‮ ‬ڤۆڵڤگانگ ئیشنگەر‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كۆنگرە هۆشداریدا كە رۆژدوای‮ ‬رۆژ ئەمن و ئاسایش لە سەر ئاستی‮ ‬جیهان لەباردەچێت،‮ ‬لەم رووەوە‮ ‬ڤۆڵڤگانگ ئیشنگەر‮ ‬گوتی‮: ” ‬سیستیمی‮ ‬جیهان خەریكە لێك دەترازێت‮”.‬

وانەبێ ئەم كۆنگرەیە وەكو كۆڕبەندێكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬كە سیاسەتمەدارە بڕیاربەدەستەكانی‮ ‬جیهان تێیدا بەرامبەر كامێرای‮ ‬میدیاكان كۆببنەوە وتار بخوێننەوە‮. ‬بەڵكو ئەم كۆنگرەیە هەلێكی‮ ‬زێرینە بۆ دیپلۆماسیەتی‮ ‬دەرگا داخراوەكان،‮ ‬هەڵیكی‮ ‬لەبارە بۆ نزیك بوونەوەی‮ ‬ئەو لایەنانەی‮ ‬كە بەهەر هۆیێك بێت پەیوەندییە دپلۆماسییەكانیان لاوازە‮ ‬یاخود پچڕاوە،‮ ‬ئەم كۆنگرەیە هەلێكی‮ ‬لەبارە بۆ هۆنینەوەی‮ ‬تۆڕی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬و هاوكاری‮ ‬لەرووی‮ ‬ئاسایش و ئابووری‮ ‬و بازرگانی‮ ‬و وزە و پەرەپێدانی‮ ‬تەكنۆلۆجیا و‮…‬هتد‮. ‬

لە ساڵی‮ ‬1963یەوە تاكو ئەمڕۆ،‮ ‬ئەمە گەڕی‮ ‬55‮‬ـەمینی‮ ‬كۆنگرەكەیە كە دەبەسترێ‮. ‬لەم كۆنگرەیەدا زیاتر لە‮ ‬35سەرۆكی‮ ‬وڵاتان بەشدارییان كردووە،‮ ‬هەروەها وەزیرانی‮ ‬دەرەوە و بەرگری‮ ‬50 وڵات بەشداریان كردووە،‮ ‬ئەمەش زیاترین رێژەی‮ ‬بەشداری‮ ‬سەرۆك و وەزیری‮ ‬وڵاتانە كە ئەمساڵ بەشدارییان كردووە لەچاوی‮ ‬رێژەی‮ ‬بەشداربوونی‮ ‬ساڵانی‮ ‬رابردوو‮.‬

مه‌سروور بارزانی جه‌ختی كرد له‌سه‌ر كاركردن به‌ میكانیزمی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌ نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی عێراق له‌ ناوچه‌كانی تایبه‌ت به‌ مادده‌ی 140

هەر لە سەروبەندی‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬میونش بۆ ئاسایش،‮ ‬خاتوو‮ ‬ئۆرسولا ڤۆندەرلاین‮ ‬وەزیری‮ ‬بەرری‮ ‬ئەڵمانیا لە وتارەكەیدا رۆژی‮ ‬هەینی‮ ‬17/2/2019 گوتی‮: ” ‬كورد لەگەڵ ئێمە لە بەرەكانی‮ ‬پێشەوە جەنگادابوونە و قوربانی‮ ‬زۆریان داوە لە شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬داعش‮ “. ‬لە درێژ گوتارەكەیدا ئۆرسولا ڤۆندەرلاین رایگەیاند‮: “‬ئەركی‮ ‬ئێمە بەردەوام دەبێت،‮ ‬چونكە داعش بە تەواوی‮ ‬تێك نەشكاوە و خۆی‮ ‬و تۆڕەكانی‮ ‬گۆڕیوە،‮ ‬دەبێت ئێمەش خۆمان بگۆڕین‮”.‬

دەرەنجام
نكوڵی‮ ‬لەوەناكرێ كە كۆنگرەی‮ ‬میونشن بۆ ئاسایش گرنگییەكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬هەیە لە بواری‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و پاراستنی‮ ‬هێمنی‮ ‬و ئارامی‮ ‬جیهان و سنورداركردنی‮ ‬قەیرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و سەرباز و ئەمنی‮ ‬نێوان وڵاتانی‮ ‬زلهێز و هێوركردنەوەی‮ ‬باری‮ ‬گرژی‮ ‬لە نێوان لایەنە ناكۆكەكان‮. ‬ئەوەی‮ ‬بەلای‮ ‬ئێمەوە‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان‮ ‬گرنگە،‮ ‬بەشداری‮ ‬كردنی‮ ‬مەسرور بارزانییە وەكو‮ ‬ڕاوێژكاری‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە ئێستادا و كاندیدی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بۆ سەرۆكایەتی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬داهاتووی‮ ‬كوردستان‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەم‮‬،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬ئەمڕۆ كوردستان و دەورو بەری‮ ‬لە كەلەژانێكی‮ ‬قەیراندایە،‮ ‬بەڵكو تەواوی‮ ‬دەڤەری‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست لە دۆخێكی‮ ‬ئاڵۆزدایە،‮ ‬ئەوەتا ئەمریكا بڕیاری‮ ‬داوە لە سوریا‮ ‬رۆژئاڤای‮ ‬كوردستان‮ ‬سەربازەكانی‮ ‬بكشێنێتەوە،‮ ‬ئەمەش دەبێتە ئەگەری‮ ‬دروست بوونی‮ ‬بۆشاییەكی‮ ‬ئەمنی‮ ‬لە دەڤەرەكەدا،‮ ‬توركاش دەخوازێ ئەم بۆشاییە ئەمینییە بە پێی‮ ‬خواستی‮ ‬خۆی‮ ‬داگیر و ئیدارەبدات‮. ‬

لەلایەكی‮ ‬دیكە رۆژ دوای‮ ‬رۆژ قەیرانی‮ ‬نێوان ئەمریكا و ئیران روو لە گرژییە و بەردەوام هەردوولا هەڕەشەی‮ ‬رووبەرووبوونەوە لە‮ ‬یەكرتی‮ ‬دەكەن،‮ ‬نەخشەرێگای‮ ‬چارەسەری‮ ‬قەیرانی‮ ‬دڤەرەكە روون نییە و پێشبینی‮ ‬ناكرێ،‮ ‬بەڵكو چەندین سیناریۆ بۆ ئەم دەڤەرەدا لە ئارادایە‮. ‬بۆیە بەشداربوونی‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬لەم كۆنگرەیەدا بەرچاوروونیێك دەبێ بۆ حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و خودی‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬و لەسەر ئەم بنەمایە بارزانی‮ ‬دەتوانێ ستراتیجیەتێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬بەرهەڤ و پەیڕەو بكات،‮ ‬بەجۆرێك كەلە دوارۆژدا بتوانێ سەرەدەری‮ ‬لەگەڵ ئەم بارودۆخە ئاڵۆزە دەڤەرەكە بكات‮. ‬بۆیە هیوای‮ ‬سەركەوتن بۆ مەسرور بارزانی‮ ‬دەخوازین لەبەشداریكردنی‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬میونشن بۆ ئاسایش ‮9102.‬