ئەمڕۆ شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە و بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەکەش، لەمیانەدا ڕێککەوتنی سیاسی نێوانیان پەسەند کراوە.
لەدوای کۆبوونەوەکە، پارتی و گۆڕان ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە کە تیایدا ئاماژە دراوە بە ئەوەی کە لە کەشوهەوایەکى دۆستانەدا، گفتوگۆیەکى ڕاشکاوانەى بەرپرسیارانە کراوە سەبارەت بە پەیوەندیى هەردوولا و بابەتی پێکهێنانى کابینەى نۆیەمى حکوومەتى هەرێم و رێککەوتنى سیاسیی نێوانیان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو کە لەو کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆی نێوان پارتی و یەکێتی ڕێککەوتن لەسەر ئەم چوار خاڵەی خوارەوە کراوە:-
1 – رێککەوتنى سیاسیی نێوان پارتى و بزوتنەوەى گۆڕان پەسەند کرا
2- لە کۆبوونەوەکەى 18 ى 2 ى پەرلەمانى کوردستاندا فراکسیۆنى پارتى و فراکسیۆنى گۆڕان بەشدار دەبن
3- لەسەر شێوازى پێکهێنانى حکومەت گەیشتوونەتە قۆناغى کۆتایى و بەرەوپێشچوونى بەخۆیەوە بینیوە
4- پڕۆژەى ڕێککەوتن دەبرێتەوە بۆ سەرکرادایەتیى هەدوولا بۆ پەسەندکردنى










