تۆماس تۆخێل راهێنەری ئەڵمانی لەیانەی پاریسان جێرمانی فەرەنسی هەوالێكی خۆشی دایە هاندەرانی یانەكەی دوای ئەوەی رایگەیاند كە ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی تیپەكەیان ماركۆ ڤیراتی لەگەڕانەوەی بۆ ناو یاریگا نزیك بۆتەوە. یاریزانی نێودەوڵەتی لەسەركەوتنە گەورەكەیان بەسەر یانەی گینگۆن بەئەنجامی 9گۆڵی خاوێن تووشی پێكان بۆوە، ناوبراو لەپێنج شەممەی رابردوو گەڕایەوە ناو یاریگای باخچەی شازادەكان و دەستی بەمەشقە كۆمەڵەكانی كردەوە. بەمەش زۆر لەیاری داهاتوویان بەر لەخولی یانە پاڵەوانەكان بەرامبەر بۆردۆ نزیك بۆتەوە. ئەمەش بەمەرجێك رووداوی نەرێنی لەرەوشی یاریزانی ئیتاڵی نەیەتە ئاراوە، راهێنەری تەمەن 45 ساڵ دەتوانێت ڤیراتی لەیاری چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر مان یونایتدی ئینگلیزی یاری پێ بكات. تۆخێل لەمبارەیەوە گوتی: ماركۆ لە پێنج شەممەی رابردوو بەئاسایی مەشقەكانی ئەنجامداو هیچ كێشەیەكی نەماوە. بەمەش ئامادەیە بۆ یاری بۆردۆ لەخولی فەرەنسا، رەنگە 90خولەك بەشداری بكات، بەڵام پێویستە باسی رەوشی جەستەیی بكەین، بەڵام مەزندە دەكەم بتوانێت یاری بكات.









