ماركۆس راشفۆرد هێرشبەری یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی ئینگلیزی پێدرا، دوای ئەوەی ئاستێكی بەرزی لەمانگی كانوونی دووەمدا پێشكەشكرد. هێرشبەری ئینگلیزی لاوی تەمەن 21 ساڵ توانی لەكۆی 4یاری ئەم مانگەدا 3گۆڵی تۆمار بكات، كەتیایدا گۆڵی سەركەوتنی یانەكەیان بەرامبەر تۆتنهام بوو لەسەر یاریگای وێمبڵی. ئەمەش یەكەمین جارە راشفۆرد خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی ئینگلیزی بەدەست بێنێت، دوای ئەوەی ركابەری لەگەڵ هەریەك لە ڤیكتۆر لیندیلۆڤ، تۆم هیتۆن، گۆشوا كینگ، ئالیكساندەر لاگازێت و جیمس وارد براوس كرد. هەروەها خەڵاتی باشترین راهێنەریش لەو مانگەدا بوە بەشی راهێنەر گۆنار سۆلشایەر دوای ئەوەی توانی ئاستی یانەی مان یونایتد لەدوای نوشستەكانی مۆرینهۆ بەرز بكاتەوە.









