خهبات: هاوار مورتكەیی
بۆ جاری سێیەم لەسەر یەكتری كچە شەترەنجزانی لاو ئیمان میلادی دەبێتە پاڵەوانی تونس لە تەمەنی بیست ساڵیدا، هەروەها رەنیم عیاد لە خوار 16 ساڵیدا میدالیای برۆنزی بەدەستهێنا.
پاڵەوانێتی شەترەنجی تونس بۆ تەمەنەكان بەڕێوەچوو، تیایدا ئیمان میلادی لە خوار تەمەنی 20 ساڵان توانی پلەی یەكەم بەدەست بهینێ و میدالیای زێڕی پاڵەوانێتییەكە بباتەوە، كە ئەمەش سێیەم ساڵە لەسەر یەكتری ئەو كچە شۆخەی قسیبە مەدیۆنی كە هێشتا 15 ساڵی تێنەپەراندووە، لە تەمەنی خۆیدا پلەی یەكەم لەسەر ئاستی وڵاتەكەی بەدەست دەهێنێت.









