خهبات: سەرهەنگ نەجمەدین
لەیارییەكانی قۆناخی دووەم و گەڕی پازدەهەمینی خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان لەرۆژانی پێنجەشممە وهەینی چەندین یاری لەشارو شارۆچكەكانی كوردستان هاتەئەنجامدان، لەیەكەمین یارییدا لەیاریی رۆژی هەینیدا لەپیرمام ،هەردوو یانەی ئارارات و ئاكرێ ڕووبەرووی یەكتر بوونەوە، لەیارییەكەدا تیپی خاوەن یاریگا توانی یارییەكە بەئەنجامی 2-1 گۆڵ لەئاكرێ بباتەوە و 3 خاڵی یارییەكەی لەسەر دەستی یانەی ئاكرێ مسۆگەر كرد، لەگێمی یەكەمدا یاریزانانی ئارارات هەوڵی ئەوەیان دەدا بەزووترین كات ئەنجامی یارییەكە لەبەرژەوەندی خۆیان بەكۆتا بهێنن، هەر لەدرێژەی هێرشەبەردەوامەكانی یانەی ئارارات بۆ سەر گۆڵی یانەی ئاكرێ، یاریزانی مەحمود محەمەد لەخولی 36 دا توانی بەلێدانی سزا گۆڵی یەكەم بۆ ئارارات تۆمار بكات و یانەكەی بەگۆڵێگ پێشخست، تاكۆتایی گێمی یەكەم ئەنجامی یارییەكە هەر وەك خۆی مایەوە بەپێشكەوتنی یانەی ئارارات بەتاكەگۆڵی یاریزان مەحمود محەمەد، ئەم گێمە لەبەرژەوەندی تیپی خاوەن یاریگا بەكۆتایی هات.
لەگێمی دووەمدا دوای تێپەر بوونی 10 خولەك بەسەر یارییەكەدا یاریزانی یانەی ئاكرێ ئامانج ئەكرەم توانی گۆڵی بەرانبەربوون لەیانەی ئارارات تۆمار بكات و ئەنجامی یارییەكەی هاوسەنگ كردەوە، دوای ئەم گۆڵە هەردوو لا هەوڵی گۆرینی ئەنجامی یارییەكەیان دەدا، بەتایبەتی تیپی خاوەن یاریگا، ئەوەبوو لەكۆتاساتەكانی یارییەكەدا یاریزانی ئارارات جێگیر عەزیز توانی گۆڵی دووەمی بۆ تیپەكەی خۆی تۆمار بكات و 3 خاڵی گرینگی لەرێگەی ئەم گۆڵەوە كردە دیاری بەهاندەرانی دەرەوەی یاریگا، بەم ئەنجامە یانەی ئارارات دوای كۆكردنەوەی 27 خاڵ هاتە پلەی دووەمی رێزبەندی خولەكە.
لەیاری دووەمدا لەیاریگای زانكۆی شاری سلێمانی ، یانەی نەورۆز پێشوازی لەیانەی شێروانە كرد، لەگێمی یەكەمدا بەراهێنەری تازەكەی یانەی نەورۆز پرسیار عەبدولرەزاق ، یاریزانانی نەورۆز بەپڵانی هێرشبردن یارییان دەكرد، هەر لەگێمی یەكەمدا و لەخولەكی 20دا یاریزان ئاسۆ رۆستەم گۆڵی یەكەمی بۆ تیپەكەی خۆی تۆمار كرد، دوای تێپەر بوونی 15 خولەك بەسەر گۆڵەكەدا دووبارە ئاسۆ رۆستەم توانی گۆڵی دووەم و متمانە لەیانەی شێروانە تۆمار بكات و تیپەكەی بەدوو گۆڵ پێشخست، لەخولەكی 60 دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ شێروانە هەژمار كرد، یاریزانی شێروانە عەلی كاكەمینە لەلێدانەكە سەركەوتوو نەبوو، گۆڵپارێزی نەورۆز حەسەن حوسێن توانی تۆپەكە لەگۆڵ دووربخاتەوە بۆ دەرەوەی یاریگا، پاشان یاریزانانی نەورۆز لەهێرشەكانیاندا بەردەوام بوون، ئەوەبوو لەخولەكی 78دا بەلێدانی فاول ئاسۆ رۆستەم توانی گۆڵی سێیەم و هاتریك بۆ تیپەكەی خۆی تۆمار بكات، بەبردنەوەیە نەورۆز لەكۆی 15 یاریدا توانی 24 خاڵ كۆبكاتەوە و لەپلەی سێیەمی رێزبەندی خولەكەدا دەبیندرێت، لەبەرانبەردا شێروانە بەم دۆراندنە بەكۆكردنەوەی 20 خاڵ لەپلەی شەشەم مایەوە.
ئەنجامی یارییەكانی دیكە بەمشێوە بوو:
هەندرێن1 * برایەتی 1
پێشمەرگەی سلێمانی 1 زاخۆ 1
دەربەندیخان 1 پێشمەرگەی هەولێر 0
زیرەڤانی 2* دهۆك 0
ئەم هەفتەیە قۆناغی دووەم و گەڕی پازەهەمینی خولی نایابی كوردستان سەركەوتووانە بەكۆتایی هات و رێزبەندی خولەكەیش لەپلەی یەكەم تاپلەی پێنجەم بەمشێوەیە دەبێت:
1- پێشمەرگەی هەولێر 29 خاڵ
2- ئارارات 27 خاڵ
3- نەورۆز 24 خاڵ
4- دهۆك 23 خاڵ
5- زێرەڤانی 22 خاڵ.









