شاخەوان برایم عەبدوڵڵا‮ ‬
ئەمەریكا هەركە لە‮ ‬2003 لەشكركێشی‮ ‬كردە سەر عێراق نەك هەر پرسی‮ ‬بە عێراقییەكان نەكرد،‮ ‬بەڵكوو بەشی‮ ‬زۆری‮ ‬وڵاتانیش بەو كردەیەی‮ ‬لەشكركێشییە رازی‮ ‬نەبوون،‮ ‬بەڵام سەرئەنجام هەر روویدا و ئەمەریكا لە ئاسمان و زەوییەوە خۆی‮ ‬گەیاندە عێراق‮.‬

هەردوو دەستەواژەكانی‮ ‬داگیركردن،‮ ‬رزگاركردن،‮ ‬لە پەیوەست بە عێراق،‮ ‬مشتومڕی‮ ‬زۆریان لەسەرە،‮ ‬ئەمەریكییەكان پێیانوایە عێراقییەكانیان لە چنگی‮ ‬سەددام رزگاركردووە و بەشی‮ ‬زۆری‮ ‬عێراقییەكانیش بەتایبەتی‮ ‬ئەو گرووپە شیعەیەی‮ ‬لە ئێرانەوە نزیكن،‮ ‬دەڵێن عێراق داگیركراوە‮.
‬
هاتنی‮ ‬ترەمپ بۆ عێراق وەك دەگوترێت بەبێ پرسكردن،‮ ‬خوێندنەوەی‮ ‬زۆر هەڵدەگرێت كە عێراق لەم قۆناغەدا بووكەڵەی‮ ‬دەستی‮ ‬ئەمەریكایە‮. ‬بەڵام سەرباری‮ ‬ئەوەش ئێستا هەراوهۆریایەكی‮ ‬زۆر لە عێراقدا هەیە بەوەی‮ ‬داوای‮ ‬دەركردنی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئەمەریكا دەكرێت،‮ ‬لە نێو ئەو دەنگانەش قەیس خەزعەلی‮ ‬سەركردەی‮ ‬دیاری‮ ‬عەسائیبی‮ ‬ئەهلی‮ ‬حەق هەیە و بە توندی‮ ‬داوای‮ ‬دەركردنی‮ ‬ئەمەریكا لە عێراق دەكات تا ئاستی‮ ‬هۆشداری‮ ‬رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬چەكداری‮ ‬لەگەڵ ئەمەریكییەكان،‮ ‬قەیس‮ ‬بە دەنگی‮ ‬بەرز دەڵێت بوونی‮ ‬ئەمەریكا لە عێراق لە بەرژەوەندیی‮ ‬عێراقدا نییە و لە پێناو ئەجێندا شاراوەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬هاتووە و ئاسایشی‮ ‬ئیسرائیلیش بە ئاسایشی‮ ‬خۆی‮ ‬دەزانێت بۆیە هاتووەتە عێراق‮. ‬ئاماژە بەوەش دەكات ئەوان دەیانەوێت بەشێوەیەكی‮ ‬فەرمی‮ ‬ئەمەریكا لە عێراق دەربكەن،‮ ‬بەڵام ئەگەر ئەمەریكا عێراق جێنەهێڵێت،‮ ‬ئەوكات لە بەرانبەر هێزەكانی‮ ‬ئەمەریكا دەوەستینەوە تەنانەت ئەگەر لە‮ ‬ڕووی‮ ‬چەكداریشەوە بێت‮. ‬ئەم هۆشدارییەی‮ ‬قەیس خەزعەلی‮ ‬لە كاتێكدایە ئەمەریكا بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراق بەهێزتر بكات،‮ ‬هاوكات ئەو هێزەشی‮ ‬بڕیارە لە سووریا پاشەكشەی‮ ‬پێ بكات،‮ ‬دەیەوێت بە ئاراستەی‮ ‬عێراقدا بیهێنێت،‮ ‬وەك ئاماژەیەك ئەمەریكا نایەوێت لە عێراق دەربچێت،‮ ‬وەك ترەمپیش گوتی‮ ‬ئێمە خەرجی‮ ‬زۆرمان لە عێراق كردووە و دەمانەوێت چاودێری‮ ‬ئێرانیش بكەین،‮ ‬هەموو ئەوانەش لە كاتێكدان هێزە عێراقییەكان ئەوانەی‮ ‬لە ئێرانەوە نزیكن،‮ ‬دەیانەوێت رۆڵی‮ ‬ئەمەریكا لە بەرژەوەندی‮ ‬ئێران لە عێراق لاواز بكەن‮.‬

بە زیادبوونی‮ ‬گوشاری‮ ‬گرووپەكانی‮ ‬نزیك لە ئێرانیش،‮ ‬ئەوكات ئەوە بۆ كورد باشە،‮ ‬بەو مەرجەی‮ ‬كورد بتوانێ سوود لەو دەرفەتە وەربگرێت،‮ ‬هەتا عێراقییەكان گوشاری‮ ‬زیاتر لە ئەمەریكا بكەن،‮ ‬هەولێریش هێندەی‮ ‬دیكە لای‮ ‬ئەمەریكا خۆشەویستتر دەبێت و دەبێتە شوێنكاتی‮ ‬ئارام و جێگرەوەی‮ ‬عێراق بۆ واشنتۆن،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬كە هێزێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬وەك پارتی‮ ‬نێوانی‮ ‬لەگەڵ ئەمەریكا خۆشە و بە پێچەوانەوە لەگەڵ ئێران باش نییە،‮ ‬هاوكات كردنەوەی‮ ‬ئەو كۆمەڵگە سیاسییەی‮ ‬ئەمەریكاش لە هەولێر‮ ‬كونسوڵخانە‮‬،‮ ‬ئەمە خۆی‮ ‬پەیامێكی‮ ‬روونە لەوەی‮ ‬ئەمەریكا دواجار چاوی‮ ‬زیاتر دەخاتە سەر كوردستان،‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬ئەو كونسوڵخانەیەی‮ ‬لە هەولێر دروستی‮ ‬دەكات،‮ ‬پڕۆژەیەكی‮ ‬زۆر گەورەی‮ ‬سیاسییە و رووبەرێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬زەوی‮ ‬بۆ تەرخانكراوە،‮ ‬وەك گرنگی‮ ‬هەولێر بۆ ئەمەریكا دێت،‮ ‬كەوایە هەڕەشەی‮ ‬ئەو گرووپە عێراقییە نزیك لە ئێران لە دژی‮ ‬ئەمەریكا و داوای‮ ‬دەركردنی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬ئەمە پێگەی‮ ‬هەولێر گرنگتردەكات‮.‬