خەبات: تریفە ئازاد
ڕۆژی‮ ‬پێنج شەممە‮ ‬7‮/‬2‮/‬2019‮ ‬ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە‮ ‬یاوەری‮ ‬شاندنێكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬سەردانی‮ ‬بەغدای‮ ‬كرد،‮ ‬و لەوێ لەگەڵ عادل عبدلمهدی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬عێراق كۆبووەوە،‮ ‬لە كۆبوونەوەكەدا كە‮ ‬د‮. ‬فوئاد حوسێن جێگری‮ ‬وەزیری‮ ‬دارایی‮ ‬و سامر‮ ‬غەزبان جێگری‮ ‬سەرۆك وەزیران و وەزیری‮ ‬نەوت،‮ ‬فالح فەیاز‮ ‬ڕاوێژكاری‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نیشتمانیی‮ ‬عێراق و كەریم سنجاری‮ ‬وەزیری‮ ‬ناوخۆی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئامادەی‮ ‬كۆبوونەوەكە بوون،‮ ‬لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی‮ ‬ئەمنی‮ ‬و ئابووری‮ ‬پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە وڵات و پەیەوەندییەكانی‮ ‬نێوان هەولێر و بەغدا و دوایین پێشهاتەكانی‮ ‬ناوچەكەش بەگشتی‮ ‬خرانە بەر باس و چارەسەری‮ ‬كێشەكان دووپات كرایەوە‮. ‬شایەنی‮ ‬باسە لە دوای‮ ‬پەسەند كردنی‮ ‬بوودجەی‮ ‬عێراق‮ ‬یەكەمجارە رێزدار نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەردانی‮ ‬بەغدا دەكات‮.‬

دكتۆرە مەیادە محەمەد نەجار،‮ ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق لە بارەی‮ ‬گرینگی‮ ‬سەردانی‮ ‬نێچرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گووتی‮: ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬نێچیرڤان‮ ‬بارزانی‮ ‬وەك ئەندازیار و داڕێژەری‮ ‬دپلۆماسی‮ ‬زۆر سەركەوتوانە مامەڵەی‮ ‬لەگەل پرسە هەرێمی‮ ‬و نێودەوڵەتیەكان كردووە و سەركەوتنیشی‮ ‬بەدەست هێناوە،‮ ‬كاتێك چاودێرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەڵویستە لەسەر سەردانە دپلۆماسیەكەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم‮ ‬نێچیرڤان‮ ‬بارزانی‮ ‬بۆ بەغداو كۆبوونەوەی‮ ‬لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی‮ ‬دەكەن،‮ ‬بەبڕوای‮ ‬من پێویستە لێڕامانێك بەهەنگاوە دپلۆماسیەكانی‮ ‬ڕێزدار‮ ‬نێچیرڤان‮ ‬بارزانی‮ ‬بكەن‮. ‬لێرەدا پێویستە ئاماژەیەك بەو زنجیرە هەوڵە دپلۆماسیە بدەین كە دەوڵەتمەدار توانی‮ ‬زۆر سەركەوتوانە بەشێوازێی‮ ‬جەنگێكی‮ ‬دپلۆماسی‮ ‬بەغدا رازیبكات بە داننان بە داواكارییەكانی‮ ‬هەرێم‮ ‬،‮ ‬ئەمەش بەبڕوای‮ ‬چاودێرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەنگاوێكی‮ ‬زۆر نەوعی‮ ‬و تایبەتمەندە‮. ‬چونكە لەدیدی‮ ‬سەرجەم سیاسەتمەدارە ناسراوەكانی‮ ‬جیهان كەناڵی‮ ‬دپلۆماسی‮ ‬دەتوانێت هەنگاوی‮ ‬زۆر گرنگ لەگشت پرسە ستراتیژییەكاندا بنێت و كاریگەری‮ ‬لەسەر گۆڕانكاری‮ ‬ڕەوتە جیاوازەكان بكات،‮ ‬لەسۆنگەی‮ ‬ئەم پرسەوە شیكردنەوەیەك بۆ‮ ‬ڕۆڵ و پێگەی‮ ‬نێچیرڤان‮ ‬بارزانی‮ ‬دەكەین چۆن توانیویەتی‮ ‬زۆر بەهێمنی‮ ‬و لەسەرخۆیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەكێشەو گیروگرفتەكان بپارێزێت و نەهلێت ناكۆكی‮ ‬ناوخۆ دروست بێتەوە،‮ ‬تەنانەت بەبڕوای‮ ‬چاودێرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی‮ ‬زۆر حەكیمانە‮ ‬ڕۆڵێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬لەبەهێزكرنی‮ ‬پێگەی‮ ‬دیپلۆماسیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا هەبووە،‮ ‬لەكاتێكدا‮ ‬ڕۆژانێك هەرێمی‮ ‬كوردستان تووشی‮ ‬گەورەترین هەڕەشەی‮ ‬دەرەكی‮ ‬و پیلانگێڕانی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬ببووەوە،‮ ‬بەڵام سیاسەتی‮ ‬دپلۆماسی‮ ‬حەكیمانەی‮ ‬دەوڵەتمەدار زۆر ژیرانە ئەو هەڕەشانەی‮ ‬تێكشكاند‮.‬

ئەگەر گوزەرێك بەهەنگاوە دپلۆماسیەكانی‮ ‬دەوڵەتمەدار‮ ‬نێچیرڤان‮ ‬بارزانی‮ ‬بكەین دەبنین لەسەرەتای‮ ‬كاری‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئیداریدا وەك كاراكتەرێكی‮ ‬گەنج لەناو كایەكەدا سەركەوتوانە‮ ‬ڕێگاكانی‮ ‬بڕی‮ ‬و لەبڕی‮ ‬نائومێدی‮ ‬ئەو ئومێدەی‮ ‬كە ئەو هەیبوو دواجار بویە پشكۆ و‮ ‬ڕێگا تاریكەكانی‮ ‬ڕۆشن و دوورەكانیشی‮ ‬نزیك كردەوە،‮ ‬تەنانەت نێچیرڤان‮ ‬بارزانی‮ ‬زۆر سەركەوتوانە توانی‮ ‬ئەو راستیە بسەلمێنیت‮ ‬كەروناكی‮ ‬بەسەر تاریكی‮ ‬و ئومێد بەسەر نائومێدیدا سەردەكەوێت و زۆر لەخۆبووردانە لەسەخترین قۆناغی‮ ‬سیاسیدا بەرەنگاری‮ ‬نائومیدی‮ ‬بۆوە،تەنانەت زۆربەی‮ ‬چاودێرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬پێیانوایە كە نێچیرڤان بارزانی‮ ‬كارێزمای‮ ‬سیاسەتی‮ ‬شكێنەری‮ ‬گەمارۆكان وبەربەستەكانبوو،‮ ‬كەوەك كارەكتەرێكی‮ ‬دپلۆماسی‮ ‬توانی‮ ‬گەمارۆكان بشكێنێت بەتایبەتی‮ ‬لەكاتێكدا دوژمنانی‮ ‬كورد دەیانویست كۆتایی‮ ‬بەقەوارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بهێنن‮ ‬بەڵام هەوڵە دپلۆماسیەكانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان زۆر سەركەوتوانە توانی‮ ‬بەرەنگارییان ببێتەوە سەركەوتنێكی‮ ‬نموونەی‮ ‬بەدەست بهێنێت و ئەو ئابلۆقە دپلۆماسیە بشكێنیت كە نەیارانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان دەیانویست بەسەر هەرێمەكەماندا بیسەپێنن‮ ‬،‮ ‬ئەوەبوو‮
‬نێچیرڤان‮ ‬بارزانی‮ ‬جارێكی‮ ‬دیكە لەرێی‮ ‬دیپلۆماسییەتەوە كوردستانی‮ ‬پاراست‮ ‬ڕاستەوخۆ سەردانێكی‮ ‬مێژووی‮ ‬بۆ پاریس ئەنجامدا و لەگەل سەرۆكی‮ ‬فەرەنسا كۆبووە بەم هەنگاوەی‮ ‬دوژمنان و نەیارانی‮ ‬تووشی‮ ‬شۆك كرد،‮ ‬دواتر زۆری‮ ‬نەبرد چەندین سەردانی‮ ‬تری‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬جیهان ئەنجامدا و سەردانی‮ ‬چەندین وڵاتی‮ ‬كرد توانی‮ ‬گەمارۆكان بشكنیت بەتایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬سەردانی‮ ‬بۆ ڤاتیكان و دیداری‮ ‬لەگەڵ پاپادا بەیەكجاری‮ ‬نێچیرڤان‮ ‬بارزانی‮ ‬تەوقی‮ ‬گەمارۆكانی‮ ‬شكاند و دوژمنانی‮ ‬دەرەوە و پیلانگێڕانی‮ ‬تووشی‮ ‬شۆك كرد،توانی‮ ‬بەغدا بەچۆكدا بهێنێت و ئابڵوقەی‮ ‬سەر فڕۆكەخانەكان لاببات و دەروازە سنوریەكان بكاتەوە،‮ ‬بەشێكیش لە پارەی‮ ‬موچە دابین بكات‮.‬

هەرەها دكتۆرە مەیادە گوتی‮: ‬ئەگەر تێڕوانێك بۆ سەردانی‮ ‬ئەمجارەی‮ ‬رێزدار نێچیرڤان‮ ‬بازرانی‮ ‬بكەین بۆ بەغدا كۆمەڵێك‮ ‬تایبەتی‮ ‬بەدوای‮ ‬خۆیدا دەهێنێت و تەنانەت گۆرانكاری‮ ‬زۆر مەزن لەسەر ئاستی‮ ‬ناوچەكە و عێراق دروست دەكات،‮ ‬بەجۆرێك عێراق ناچار دەكات كە هەموو داواكارییەكانی‮ ‬هەرێم جێبەجێ بكات و لەبەر ئەوەی‮ ‬عێراق لەناو خۆیدا تووشی‮ ‬چەندین قەیرانی‮ ‬مەترسیدار بووە،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬ترەوە گۆڕانكاریەكانی‮ ‬رۆژهەلاتی‮ ‬ناوەراست وادەكات كە عێراق بەتەواوی‮ ‬مەرجەكانی‮ ‬هەرێم‮ ‬ڕازی‮ ‬بێت هەر لەكاتی‮ ‬دەستپێكی‮ ‬گەیشتنی‮ ‬نێچیرڤان‮ ‬بازرانی‮ ‬بۆ بەغدا تەواوی‮ ‬كارمەندانی‮ ‬عێراق لە خاڵە گومرگییەكان لە كەركوك و شوێنەكانی‮ ‬تر كشانەوە،‮ ‬ئەمەش وەك نەرمی‮ ‬نواندنێك لەلایەن حكومەتی‮ ‬عێراقەوە بەرامبەر بەهەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەروەها هەر لەكاتی‮ ‬گەیشتنیەوە بۆ بەغدا عەبدولمەهدی‮ ‬جەختی‮ ‬لەوەكردەوە كە ئامادەیە هەموو هەماهەنگیەك لەگەل حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان ئەنجام بدات و تەنانەت زۆربەی‮ ‬چاودێرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬پێیان وایە ساڵی‮ ‬2019‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و بواژاندنەوەی‮ ‬ئابوری‮ ‬و هەڵكشانی‮ ‬پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان بەخۆیەوە دەبینێت و تەنانەت بەغدا ملكەچی‮ ‬تەواوی‮ ‬داواكارییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەبێت‮.‬

لە كۆتاییدا مەیادە نەجارە گووتی‮: ‬سەردانی‮ ‬ئەمجارە نێچیرڤان‮ ‬بارزانی‮ ‬تایبەتمەندی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە لەكاتێكداكە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست و وولاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬توشی‮ ‬گۆڕانكاری‮ ‬زۆر گەورە دەبن،‮ ‬تەنانەت گۆڕانكارییە جیهانیەكان زۆر بەخیرایی‮ ‬هەنگاو دەنین لەزۆربەی‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬جیهاندا جەنگ و ململانیێەكان هەڕەشە لەژیانی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬دەكەن،‮ ‬ئەم گۆڕانكاریانەش جارێكی‮ ‬تر پێگەیەكی‮ ‬گرنگ بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان دەگەڕینێتەوە،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬ترەوە عێراق لەڕووی‮ ‬دەوڵەتدارییەوە پێویستی‮ ‬بەهەرێمی‮ ‬كوردستانە چونكە تا ئەم ساتەوەختەش لایەنە عەرەبیەكان لەسەر پێكهینانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬كۆك نین لەلایەكی‮ ‬ترەوە عەبدولمەهدی‮ ‬نایەوێت ئەزموونی‮ ‬مالكی‮ ‬و عەبادی‮ ‬و جبوری‮ ‬دووبارە بكاتەوە دەیەوێت هەرچۆنێك بێت پەیوەندیەكی‮ ‬دۆستانە لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستاندا بنیادبنێت،بەكورتی‮ ‬بەگویرەی‮ ‬تیڕوانینی‮ ‬خۆم ئەم خالانەجێبەجی‮ ‬دەكرێت، قۆناغێكی‮ ‬نوێی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬لە پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان و عێراق دەست پێدەكات،‮ ‬بەبروای‮ ‬زۆربەی‮ ‬چاودێرانی‮ ‬سیاسی‮ ‬عێراق ملكەچی‮ ‬هەموو داواكارییەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان دەبێت،‮ ‬چونكە عەبدولمەهدی‮ ‬گەیشتۆتە ئەو‮ ‬ڕاستیەی‮ ‬ناتوانێت كورد فەرامۆش بكات و دەخوازێت بۆ هەموو هەنگاوێك داوا لەهەرێمی‮ ‬كوردستان بكات پشتگیری‮ ‬بكات‮. ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان دەگەڕێتەوە بۆ ناوچە كوردستانیەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێم‮ ‬ناوچە كوردستانیە داگیركراوەكان‮ ‬بەگوێرەی‮ ‬گفتوگۆكان و بەتایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬گەیشتنی‮ ‬رێزدار نێچیرڤان‮ ‬بارزانی‮ ‬راستەوخۆ عێراق تەواوی‮ ‬خاڵە گومرگیەكانی‮ ‬نێوان هەرێم و بەغدای‮ ‬لابرد و حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬لەكەركوك كشاندنەوە،‮ ‬كەئەمەش‮ ‬یەكەم هەنگاوە بۆ ئاسایی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬دۆخی‮ ‬شاری‮ ‬كەركوك‮ .‬عەبدولمەهدی‮ ‬گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی‮ ‬هەماهەنگی‮ ‬لەنێوان هێزی‮ ‬پێشمەرگەو وەزارەتی‮ ‬بەرگری‮ ‬عێراقدا دروست بكات و بەهێزی‮ ‬بكات،‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە تەواوی‮ ‬ماف و هاوكارییەكان وەك سوپای‮ ‬عێراق وەربگرێت.بەجەنگێكی‮ ‬یاسایی‮ ‬و بەپشت بەستن بەدەقە دەستوورییەكان حكومەتی‮ ‬عێراق ناچار دەبێت بەگوێرەی‮ ‬ئەو مەرجانەی‮ ‬دانراوە تەواوی‮ ‬شایستە داراییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بنێرێت،‮ ‬چونكە عەبدومەهدی‮ ‬نایەوێت پێشیلی‮ ‬دەستوور بكات لەكۆبوونەوەكەیدا بەڵێنی‮ ‬تەواوی‮ ‬لە جێبەجیكردنی‮ ‬خاڵەكانی‮ ‬بودجە داوە‮.‬

پرۆفیسۆری‮ ‬یاریدەدەر دكتۆر نەسرەت سابیر خۆشناو،‮ ‬مامۆستای‮ ‬زانكۆ لە كۆلیژی‮ ‬دارایی‮ ‬و ئابوری‮ ‬زانكۆی‮ ‬سەڵاحەددین لە بارەی‮ ‬گرینگی‮ ‬سەردانەكەی‮ ‬نێچرڤان بارزانی‮ ‬بۆ بەغدا لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮”‬ئەو سەردانەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ بەغدا كۆبوونەوەی‮ ‬لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی‮ ‬عێراق قسەكردنیان بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬نێوان هەرێم و بەغدا بە پێ دەستور‮. ‬ئەمەش پێشترین سەردان كراوە لە كابینەكانی‮ ‬تریش بەڵام‮ ‬دەبێت دەرئەنجامی‮ ‬بەچی‮ ‬بگات‮ ‬،لە ئێستا دا گەلی‮ ‬عێراق‮ ‬ماندووە چونكە تا ئێستا حكومەت بە تەواوی‮ ‬پێك نەهاتووە هەردوولا جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە كە كێشەكان چارەسەر بكەن وەك هەرێمی‮ ‬كوردستان ئەگەر بێت و لە چوارچێوەی‮ ‬دەستور كێشەكان چارەسەر بكرێت هیچ كێشەك نامنێت‮ ‬،بەڵام دەبێت بەغدا پابەند بێت،‮ ‬لە‮ ‬2014 بوودجەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بڕواوە خۆ دوژمنیش ئەو ئیشە ناكات‮ ‬دەبێت بە ژیرانە تەسروف بكەین‮ ‬و وڵاتانی‮ ‬ئیقلیم دەستی‮ ‬باڵایان هەیە وە عێراق دەستی‮ ‬دەرەكی‮ ‬لەپشتە بۆیە كێشەكان بە ئاسانی‮ ‬چارەسەر نابن،لە لایەكی‮ ‬تریشەوە بریار دراوە خاڵە گومرگیەكان هەڵگیرێت بەڵام دەبێت بازرگانەكانیش كۆنترۆڵ بكرێت‮ ‬وە دەبێت كۆنتڕۆڵی‮ ‬بازاریش بكرێت ئێمە دەڵێن ئەگەر هاتوو لە چوارچێوەی‮ ‬دەستور كێشەكانی‮ ‬نێوان هەرێم بەغدا چارەسەر كرا باری‮ ‬ئابوری‮ ‬ئەم وڵاتە دەبوژێتەوە ئەگەر‮ ‬ڕێژەكە‮ ‬%12پۆینت‮ ‬67‮‬بوو بەتەمابوو بیكەنە‮‬%14‮‬ ئێمە دەڵێن ئەگەر ببێتە‮ ‬%20‮‬یش ئەوەندە كەم و كوڕیمان هەیە لەعێراق بە گشتی‮ ‬ئەگەر ئەو رێژەیە بەتەواوی‮ ‬چارەسەر بكرێت و پاشەكەوت هەڵبگیرێت رەفاهیەت دەگەڕێتەوە هەرێمی‮ ‬كوردستان ئێمە لە هیچمان كەم نەبوو بەڵام بەداخەوە وڵاتان‮ ‬شەڕی‮ ‬نەگریس تووشی‮ ‬ئێمە بوو دەنا ئێمە مونافەسەی‮ ‬دووبەیمان دەكرد و پێشكەوتنەكانی‮ ‬كوردستانیان‮ ‬ڕاگرت بۆیە بەغداش دەستی‮ ‬تێدا بوو‮ ‬چاویان بە كورد هەڵنایە بەڵام ئێستا ئەگەر لە چوارچێوەی‮ ‬دەستوری‮ ‬عێراق ئەو بودجەیەمان بۆ بنرێن بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان باری‮ ‬ئابوری‮ ‬ئەم وڵاتە دەبوژێتەوە‮ ‬،چونكە زۆرێك لە پرۆژەكانمان راگیرا بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەوانیش وێرانن لە پرۆژەكان وەستاون بۆیە دەبێت ئێمە دۆستایەتی‮ ‬دروست بكەین و باری‮ ‬ئابوری‮ ‬ئەو وڵاتە بوبژێنیەوە ئێمە لە هەرێمی‮ ‬كوردستان لە سایەی‮ ‬سەری‮ ‬پێشمەرگە تەنها كێشەی‮ ‬دارایمان هەیە ئەوەش پێویستە چارەسەر بكرێت دەبێت حكومەتی‮ ‬داهاتوو چارەسەری‮ ‬ئەم دۆخەش بكرێت ئەگەر عێراق بودجەكە بنرێت‮ ‬،دەبێت ژێر خانی‮ ‬ئابوری‮ ‬بەهێز بكەین و چاوەرێی‮ ‬بەغدا نەكەین چونكە جاری‮ ‬وایە بەغدا بە دەقەكەیەك چەندین پرۆژەت لێ رادەگرێت كاریگەری‮ ‬ولاتانت لەسەر دروست دەكات بۆیە ئەگەر هاتوو بەغداش بوودجەی‮ ‬لێ برین پشت بە داهاتی‮ ‬خۆمان‮ ‬ببەستین تووشی‮ ‬زیان نابین‮.‬