خه‌بات: بەرهەم شێخ عزەدین
لەهۆڵی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬لە هەولێر،‮ ‬بە ئامادەبوونی‮ ‬بەڕێزان بەرپرسانی‮ ‬باڵای‮ ‬حكوومی‮ ‬و حزبی‮ ‬و پەرلەمانتاران و هونەرمەندان و هەوادارانی‮ ‬دەنگی‮ ‬عەزیز شارۆخ،‮ ‬لەلایەن وەزارەتی‮ ‬رۆشنبیری‮ – ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬و هونەری‮ ‬هەولێر،‮ ‬كۆنسێرتێكی‮ ‬گۆرانی‮ ‬و موزیك بۆ هونەرمەند عەزیز شارۆخ و هاوڕێ موزیكژەنەكانی‮ ‬ساز كرا و رێز لە هونەرمەندی‮ ‬گەورەی‮ ‬موكریان مامۆستا‮ ‬عەزیز شاروخی‮ ‬گیرا‮ ..‬بۆئامەدەكردنی‮ ‬ئەم‮ ‬ڕاپۆرتە بە سوپاسەوە بەڕێز سەردار قادر‮ ‬بەرپرسی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتیی‮ ‬گشتی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬و هونەری‮ ‬هەولێر هاوكارمان بوو‮ .‬

لە دەستپێكدا وتاری‮ ‬نوێنەری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە لایەن بەڕێز‮ ‬زیرەك كەمال‮ ‬پێشكەش كرا و تیایدا وێڕای‮ ‬دەستخۆشی‮ ‬لە بەڕێوەبەرایەتیی‮ ‬گشتی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬و هونەری‮ ‬هەولێر بۆ ئەم چالاكییە،‮ ‬باسی‮ ‬لە ئەدای‮ ‬بەرزی‮ ‬هونەریی‮ ‬عەزیز شارۆخ كرد و هیوای‮ ‬تەمەنێكی‮ ‬درێژی‮ ‬ئاسوودەیی‮ ‬و پڕ‮ ‬بەخششی‮ ‬بۆ كرد‮. ‬ئینجا‮ ‬فەرهەنگ‮ ‬غەفوور‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬و هونەری‮ ‬هەولێر،‮ ‬بەناوی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬رۆشنبیرییەوە وتەی‮ ‬بەخێرهێنانی‮ ‬پێشكەش كرد و پاشان تیشكی‮ ‬خستە سەر مێژووی‮ ‬درەوشاوەی‮ ‬عەزیز شارۆخ لە بواری‮ ‬هونەر و وێژە و رۆشنبیریدا،‮ ‬ئەم چالاكی‮ ‬و رێزلێنانەشی‮ ‬وەك وەفایەك بۆ ئەو هونەرمەندە رەسەنە دیاركرد،‮ ‬كە خزمەتێكی‮ ‬زۆری‮ ‬بە هونەر و فۆلكلۆر و رەسەنایەتی‮ ‬كورد كردووە‮. ‬دواتر هەریەكە لە بەڕێزان‮ ‬تاهیر عەبدوڵڵا‮ ‬جێگری‮ ‬پارێزگاری‮ ‬هەولێر وتاری‮ ‬پارێزگاری‮ ‬هەولێر و ئینجا‮ ‬هیوا سوعاد‮ ‬وتاری‮ ‬لقی‮ ‬هەولێری‮ ‬سەندیكای‮ ‬هونەرمەندانی‮ ‬خوێندەوە و‮ ‬ڕۆڵ و ئەدای‮ ‬هونەریی‮ ‬مامۆستا عەزیز شارۆخییان بەرز نرخاند‮.‬

دوای‮ ‬خوێندنەوەی‮ ‬وتارەكان،‮ ‬لە كۆنسێرتێكی‮ ‬گۆرانی‮ ‬و موزیكدا،‮ ‬عەزیز شارۆخ‮ ‬بە هاوكاریی‮ ‬هاوڕێیانی‮ ‬موزیكژەن دوو گۆرانی‮ ‬پێشكەش بە ئامادەبووان كرد‮. ‬لە بڕگەیەكی‮ ‬چالاكییەكەدا،‮ ‬بەڕێز‮ ‬ئیسماعیل بەرزنجی‮ ‬بیرەوەرییەكی‮ ‬خۆی‮ ‬لەگەڵ شارۆخ گێڕایەوە‮.‬

دكتۆر سالار عوسمان بریكاری‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬ولاوان‮ ‬یەكێك لەكار ئەكتەرە چالاك و هەڵسوڕاوە كانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەریمە لەوەزارەتی‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬كە لەهەركوێ‮ ‬بۆنی‮ ‬هونەر بێت ئەو لەوێیە و ئامادەیە بۆستایش كردنی‮ ‬كەسانی‮ ‬دڵسۆز بەهونەر لەمەراسیمی‮ ‬ڕێزلێنان لە شارۆخی‮ ‬ئامادەبوو دوای‮ ‬مەراسیمەكە لەواڵی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬لەتۆڕی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬فەیسبووك نووسیویەتی‮.

ـ عەزیز شارۆخ‮ ‬،‮ ‬دەنگێكی‮ ‬كوردیی‮ ‬ڕەسەن،‮ ‬دەنگێك بۆ كورد ژیا و بۆ كورد گۆرانی‮ ‬چڕی‮ !. ‬ـ لە هەولێری‮ ‬ڕەسەنەوە‮ ‬ڕێز لەو دەنگە‮ ‬ڕەسەنە نرا و پەیامگەلی‮ ‬نێو ئەو‮ ‬ڕێزلێنانەیش ئەوەیە‮ : ‬پێویستە وەك كورد گۆرانی‮ ‬بڵێین و وەك كورد گوێ لە گۆرانی‮ ‬ڕادێرین‮ !. ‬ـ كە ئەمڕۆ ئێوارە دڵ و‮ ‬ڕۆح و ئامێزی‮ ‬شارۆخ ـ مان گوڵباران كرد،‮ ‬ویستمان بڵێین‮: ‬ئیتر دەبێ بە وەفاوە ئاوڕ‮ ‬لە دڵسۆزەكانی‮ ‬دوێنێ بدەینەوە‮ !.
‬
ـ كە هەولێر مەهاباد لە باوەش دەكات،‮ ‬گەرەكمانە بێژین‮: ‬ئێمە هەموومان‮ ‬یەكین،‮ ‬بۆیە دەبێ لە دەور‮ ‬ڕووناكی‮ ‬خۆشەویستیدا كۆبینەوە‮ !..‬
ئەركی‮ ‬ئێمەیە.

لەپەیوەندییەكی‮ ‬تەلەفۆنی‮ ‬خەبات لەگەڵ بریكاری‮ ‬وەزیری‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬دەربارەی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕێزلێنانەی‮ ‬كەلە هەولێر بۆ عەزیز شارۆخ سازیان دابوو گوتی‮:‬ئەوە ئەركی‮ ‬ئێمەیە هەركەس خزمەتی‮ ‬هونەری‮ ‬كوردی‮ ‬بكات ئێمەڕێزی‮ ‬لێبگرین،‮ ‬پشتیوانی‮ ‬بكەین،وەدەمەوێیت ئەوەش بڵێم سنوور نەماوە ئێمە‮ ‬ڕێز لەهەرهونەرمەندێك دەگرین كە خزمەت بەهونەر دەكات لەهەرپارچەیەكی‮ ‬كوردستان بێت چونكە كوردستان هەمووی‮ ‬یەكە،‮ ‬هەروەها ئەوەش بەسەرچوو هونەرمەند هەتا وەفات نەكات ئێمە رێزی‮ ‬لێ نەگرین،‮ ‬ئێستا ئێمە بەپێچەوانەوە كاردەكەین هونەرمەندان تا لەژیانن‮ ‬ڕێزیان لێ دەگرین و دەستی‮ ‬ماندوویان دەگوشین‮. ‬لەماوەی‮ ‬ڕابردووش ئەم هەنگاوەمان بەپراكتیكی‮ ‬جێبەجێ كردووە‮. ‬هیوادارین ئەم شێوازی‮ ‬ڕێزگرتنە لەهونەرمەندان بەردەوامێیت لەداهاتووشدا‮. ‬

فەرهەنگ‮ ‬غەفوور بەڕێوەبەری‮ ‬گشتیی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬و هونەری‮ ‬هەولێر لەواڵی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬لەتۆڕی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬فەیسبووك نووسیویەتی‮: ‬هەر كاتێك ناوی‮ ‬موكریان دەبیستین،‮ ‬دەیان‮ ‬یادەوەریی‮ ‬تاڵ و شیرینمان دێنەوە‮ ‬یاد،‮ ‬یادی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد،‮ ‬یادی‮ ‬پێشەوا قازی‮ ‬و شەهیدانی‮ ‬كۆمار،‮ ‬یادی‮ ‬هونەرمەندانی‮ ‬رەسەن و دەنگ زەڵاڵ،‮ ‬یادی‮ ‬كەڵە شاعیران و ئەدیبان و زمانزانان و زانایان و عارفان و هونەرمەندان و سەنعەتكارانی‮ ‬دەستڕەنگین،‮ ‬یادی‮ ‬مەملەكەتێكی‮ ‬ژینگەپاك و سروشت جوان و رازاوە،‮ ‬یادی‮ ‬رێبوارانی‮ ‬رێی‮ ‬تێكۆشان و زیندووهێشتنەوەی‮ ‬كولتوور و كەلەپووری‮ ‬كوردەواری‮ ‬و زۆر‮ ‬یاد و‮ ‬یاوەریی‮ ‬دیكە،‮ ‬كە هەر‮ ‬یادیان بەخێر‮. ‬یەكێك لە‮ ‬یادگارییە جوانەكانی‮ ‬موكریان،‮ ‬مامۆستا‮ ‬عەزیزی‮ ‬شارۆخ‮‬،‮ ‬كە بە چریكە و دەنگ و ئاوازی‮ ‬رەسەن،‮ ‬شادی‮ ‬و ئارامیی‮ ‬پێ بەخشیوین و هۆگر و هەواداری‮ ‬خۆی‮ ‬كردووین‮. ‬شارۆخ،‮ ‬دەنگێكی‮ ‬تێر و چریكەیەكی‮ ‬بەرز و هاواری‮ ‬گەلێكی‮ ‬زامدارە،‮ ‬لەناو مێژووەوە هاتووە و لەناو مێژووشدا دەمێنێتەوە‮. ‬

لەبەشێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬نووسینەكەی‮ ‬فەرهەنگ‮ ‬غەفور دەبێژێت‮: ‬بۆیە ئەركە و پێویستە و لەجێی‮ ‬خۆیەتی،‮ ‬ئەوەی‮ ‬لەتوانادا بێ و بكرێ و بگونجێ،‮ ‬رێز لەو كەسایەتییانە بگیرێ،‮ ‬كە فەرهەنگێك بوونە بۆ نەوەی‮ ‬ئێستا و بۆ داهاتووش‮. ‬لەو سۆنگەیەوە و بە هەستكردن بە بەرپرسیاریی‮ ‬هونەری‮ ‬و ئەخلاقیمان،‮ ‬ئەمڕۆ وەك بەڕێوەبەرایەتیی‮ ‬گشتی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬و هونەری‮ ‬هەولێر،‮ ‬لە مەراسیمێكی‮ ‬شایستەدا،‮ ‬لە هۆڵی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬لە هەولێر،‮ ‬رێز دەگرین لە تەمەنێك كە لە رێی‮ ‬بەردەوامی‮ ‬و پێشخستنی‮ ‬كاروانی‮ ‬هونەر و ئەدەب و فۆلكلۆر و رۆشنبیریی‮ ‬كوردیدا چووە سەر،‮ ‬رێز دەگرین لە ئاو و هەوای‮ ‬موكریان كە هەوێنی‮ ‬گیانی‮ ‬مامۆستا عەزیز شارۆخ و سەدان شارۆخی‮ ‬دیكەیە‮. ‬

مامۆستا فەرهەنگ لەدووماهیدا دەڵێت‮: ‬ئەمڕۆ كە هەولێری‮ ‬ئارامی‮ ‬و كوردایەتی،‮ ‬دەستەخوشكەكەی‮ ‬مەهاباد،‮ ‬لە میوانداریی‮ ‬هونەرمەندی‮ ‬گەورە مامۆستا عەزیز شارۆخ و هاوڕێ موزیكژەنەكانی‮ ‬دایە،‮ ‬زۆر هەست بە ئاسوودەیی‮ ‬و شادی‮ ‬دەكا،‮ ‬كە جارێكی‮ ‬دیكەش لە نزیكەوە،‮ ‬ئەم سیما جوان و پاكە و ئەم دەنگە زەڵاڵە دەبینێ و دەبیسێ،‮ ‬بۆیە هەولێر،‮ ‬وەك ئەمەكناسی‮ ‬و خۆ بەخاوەن زانین،‮ ‬ئەمڕۆ رێز لەعەزیز‮ ‬شارۆخ،‮ ‬رێز لە مەهاباد،‮ ‬رێز لە موكریان دەگرێ و هەزار جار پیرۆزە و كاروان و رێگات هەمیشە پڕ‮ ‬رێبواری‮ ‬پاك بێ،‮ ‬ئەی‮ ‬شارۆخی،‮ ‬چریكە و دەنگە رەسەن و بەسۆزەكەی‮ ‬موكریان‮.‬

لە دوا بڕگەی‮ ‬مەراسیمەكەشدا،‮ ‬رێزلێنان لە مامۆستا و هونەرمەند‮ ‬عەزیز شارۆخی‮ ‬دەستی‮ ‬پێكرد و ئەم لایەنانە رێزلێنانی‮ ‬خۆیان پێشكەش بە هونەرمەند كرد‮: ‬وتەبێژی‮ ‬حكوومەت،‮ ‬وەزارەتی‮ ‬رۆشنبیری،‮ ‬پارێزگاری‮ ‬هەولێر،‮ ‬لقی‮ ‬2ی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬زانكۆی‮ ‬نۆلیج،‮ ‬لقی‮ ‬هەولێری‮ ‬سەندیكای‮ ‬هونەرمەندانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬پەیمانگای‮ ‬لاوكی‮ ‬ئێواران‮.