یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لە ئێوارەی هەینی رابردوو ناوی ئەو ناوبژیوانەی راگەیاند كە یاری كلاسیكۆی جامی شای ئیسپانیا لە قۆناغی چوون بەڕێوە دەبات ئاشكرا كرد. لە بڵاوكراوەكەدا هاتووە كە ناوبژیوان ماتیۆ لاهۆز دادوەری یاری كلاسیكۆ دەكات كە لەسەر یاریگای كامپ نو بەڕێوە دەچێت. دوای ئەوەی لەتیروپشكی قۆناغی پێش كۆتایی جامی شا هەردووی یانەی بەرشلۆنەو ریال مەدرید بەریەك كەوتن. كە یاریگای بینیتۆ ڤیامارین لە ئیشبیلیە بۆ یەكەمین جار لەمێژوویی میوانداری یاری كۆتایی دەكات. یاری چوون لە چوار شەممەی داهاتوو لەسەر یاریگای كامپ نو لەكاتژمێر 11ی شەو بەكاتی هەولێر بەڕێوە دەچێت، كە یاری گەڕانەوەش لەسەر یاریگای سانتیاگۆ برنابیۆ دەبێت لە 27ی شوبات. یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا رایگەیاند كە یاری كۆتاییش لە 24ی ئایاری داهاتوو بەڕێوەدەچێت، كە تیایدا براوەی یاری هەردوو یاری نێوان ریال مەدرید و بەرشلۆنە، ریال بیتیس و ڤالێنسیا بەڕێوەدەچێت.









