لەم وەرزەدا یانەی بۆرۆسیا دۆرتمۆند چەندین ژمارەی پێوانەیی لەخولی ئەڵمانیا تۆماركردووە. دوای چەندین ساڵی بێ هیوایی كە نەیتوانی تیایدا بچێتە سەر سەكۆی سەركەوتنی ئەم خولە. كە دوایین نازناویان لەخولی ئەڵمانیا لە وەرزی 2011-2012 بووە، كاتێك بە 81خاڵ و بەجیاوازی 8خاڵ لەگەڵ یانەی بایرن میونخی خاوەن پلەی دووەم بە 73خاڵ نازناوەكەی مسۆگەركرد. لەم وەرزەدا یانەی دۆرتمۆند لە 15یاریی بۆندسلیگا سەركەوتنی تۆماركردووە، بەرابمەر بە 3یەكسان بوون و یەك شكست، كە هەمان ئەنجامی ئەو سەركەوتنانەیە كە تا كۆتایی وەرزی رابردووی 2017-2018 تۆماركریكردبوو. هەروەها یانە رەشەكانی ڤاستیڤال 48خاڵیان لەم وەرزەی بۆندسلیگا كۆكردۆتەوە، كە باشترین زنجیرەیە خاڵە لەدوای تێپەڕبوونی 9گەڕی خولی ئەڵمانیا. هەموو یانەكان كە 48خاڵیان كۆكردۆتەوە، لەدوای 21گەڕ لەدەستپێكی خولی ئەڵمانیا بووە، كە لەكۆتاییدا جامەكەیان بەدەستهێناوە، دواینیان یانەی بایرن میونخ بوو لەوەرزی 2015-2016.









