خهبات: سەرهەنگ نەجمەدین
لەیارییەكانی قوناخی دووەمی خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان لەرۆژانی پێنجشەممە وهەینی چەندین یاری لەشارو شاروچكەكانی كوردستان هاتەئەنجامدان، لەیەكەمین یاری و لەدەستپێكی قۆناخی دووەمی خولەكە لەیاری دێربی دا یانەی هەولێر لەنێو یاریگای فەرەنسۆ هەریری پێشوازی لەیانەی هەندرێن كرد، یانەی هەولێر پشت بەست بەهاندەران و یاریگا بەپڵانی بردنەوە هاتبووە نێو یاریگا، لەبەرانبەردا یانەی هەندرێنیش لەیاری ڕابردوو بەرانبەر شێروانە تووشی یەكسانبوون هات، بۆیە هەولێر بۆ درێژەدان بەبردنەوەو هەندرێنیش بۆ قەرەبووی كردنەوەی یاری ڕابردوو بەرامبەر یەك دەجەنگن، لەگێمی یەكەم تیپی میوان بەچەند هێرشی تیپی خاوەن یاریگای خستبووە مەترسی، بەڵام هێرشەكانیان بێ ئامانج بوون، لەبەرانبەردا یانەی هەولێر دەستی بەهێرشكردن كرد و لەرێگەی یاریزان ئەحمەد حەسەن یاریزانی هەولێر گوڵی یەكەم تۆمار كرا، دوای ئەم گۆڵە عامر فازیل گۆڵی یەكسانبوونی لەیانەی هەولێر تۆمار كرد و ئەنجامی یارییەكەی بۆ تیپەكەی خۆی هاوسەنگ كردەوە، گێمی یەكەم بەیەكسانبوونی هەردوولا بەتاكە گۆڵێك بۆ هەردوولابەكۆتایی هات.
لەگێمی دووەمدا یاریزانانی هەندرێن باڵا دەست بوو لەیارییەكەدا، بەتایبەت لەرووی كۆنترۆلكردنی تۆپ لەناوەراستی یاریگا دەرفەتی تیپی هەولێریان نەدەدا بەئارەزووی خۆیان یاری بەتۆپ بكەن ،بەڵام یاریزانانی هەندرێن بەهۆی پەلەكردنیان نەیاندەتوانی ئامانجەكانی خۆیان بەشێوەیەكی رێكو پێك بپێكن، لەبەرانبەردا یانەی هەولێر لەهێرشێكی مەترسیدا بۆ سەر گۆڵی تیپی میوان، یاریزان هیدایەت لەتیف شوتێكی یەكجار بەهێز لەدووری هێلی سزا ئاراستەی ناو گۆڵی هەندرێن كرد و توانی گۆڵی دووەم و سەركەوتن بۆ تیپەكەی خۆی تۆمار بكات،بەمشێوەیە یارییەكە بەسەركەوتنی یانەی هەولێر بەسەر یانەی هەندرێن بەئەنجامی 2-1 گۆڵ بەكۆتایی هات ویانەی هەولێر لەسەر دەستی یانەی هەندرێن 3 خاڵی گرینگی دەستەبەر كرد و كۆی خاڵەكانی یانەی هەولێر بوو بە19 خاڵ.
لەیارییەكی دیكەدا هەردوو یانەی دهۆك و دەربەندیخان لەشاری دهۆك بەیەگەیشتن، هەردوو یانەی لەگێمی یەكەمدا چەندین هێرشی مەترسیداریان دەهێنایە سەر گۆڵی یەكتر بەڵام بێ سوودبوون، بەتایبەتی یاریزانانی دهۆك هێرشەكانیان زیاتر دەبیندران بەهۆی سوود وەڕگرتن لەهاندەران و یاریگای خۆی، گێمی یەكەم هەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەكسانبوون.
رۆژی هەینی لەیاریگای پێشمەرگەی هەولێر ، پێشمەرگەی هەولێر پێشوازی لەنەورۆز كرد، یارییەكە لەبەرژەوەندی تیپی خاوەن یاریگا بەئەنجامی 4-1 گۆڵ بەكۆتایی هات و پێشمەرگەی هەولێر لەسەر دەستی یانەی نەورۆز بەكۆكردنەوەی 29 خاڵ پێشەنگی یانەكان گڕتووە، گۆڵەكانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر لەلایەن یاریزانان گۆران عیماد،محەمەد سامی،عومەر سەدام، گۆڵی دووەمی پێشمەرگەی هەولێر بەهەڵەی یاریزانانی هێڵی بەڕگری یانەی نەورۆز گۆڵیان لەخۆیان تۆمار كرد، گۆڵەكەی نەورۆزیش لەلایەن یاریزان دیار عەلی .
ئەنجامی یارییەكانی دیكە بەمشێوە بوو.
برایەتی 1 – 0 پێشمەرگەی سلێمانی
ئاكرێ 0 – 0 زێرەڤانی
ئارارات 2- 0 زاخۆ
دهۆك 0 – 0 دەربەندیخان
ئەم هەفتەیە قۆناغی دووەمی خولی نایابی كوردستان سەركەوتووانە بەكۆتایی هات و رێزبەندی خولەكەیش لەپلەی یەكەم تاپلەی پێنجەم بەمشێوەیە دەبێت:
1- پێشمەرگەی هەولێر 29 خاڵ
2- ئارارات 24 خاڵ
3- دهۆك 23 خاڵ
4- نەورۆز 21 خاڵ
5- شێروانە 19 خاڵ.









