خه‌بات: فاتیح بەرزنجی
بەگوتەی‮ ‬دكتۆر‮ “‬د‮. ‬كامیل نامیق‮” ‬پزیشكی‮ ‬پسپۆڕی‮ ‬نەخۆشیەكانی‮ ‬هەناو و دڵ و‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬نەخۆشخانەی‮ ‬پسپۆڕی‮ ‬نەشتەرگەری‮ ‬سەنتەری‮ ‬دڵ‮‬،‮ ‬ئەو سەنتەرە لەساڵی‮ ‬2007ەوە توانیویەتی‮ ‬هەزاران كەس لەمردن رزگار بكات بەهۆی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬نەشتەرگەری‮ ‬دڵ و تاكە سەنتەرە لەسنووری‮ ‬هەولێر،‮ ‬نەخۆشانی‮ ‬شارەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬عێراقیش سەردانی‮ ‬دەكەن بۆ چارەسەركردن و ئەنجامدانی‮ ‬قەستەرەو باڵۆن‮ ‬و نەخۆشانی‮ ‬كوردستان و عەرەبیش سوودێكی‮ ‬بەرچاویان لەو سەنتەرە وەرگرتووە‮.‬

نزیكەی‮ ‬15 پزیشكی‮ ‬پسپۆڕی‮ ‬نەشتەرگەری‮ ‬دڵ لەو سەنتەرە شەوو رۆژ لەخزمەتی‮ ‬هاووڵاتیاندانەو رۆژانە‮ ‬5-6‮‬ نەشتەرگەری‮ ‬ئەنجامددرێت،‮ ‬ئەو پزیشكانەی‮ ‬كەلەسەنتەرەكەدا كاردەكەن و نەشتەرگەری‮ ‬دڵ و قەستەرە و باڵۆن‮ ‬ئەنجامددەن بەشداریان لە مەشق و راهێنان كردووە لە دەرەوەی‮ ‬وڵات و سێ پزیشكی‮ ‬پسپۆڕی‮ ‬دڵ لەوڵاتی‮ ‬ئەڵمانیا گەڕانەوە و لەسەنتەرەكە دامەزراون و دوو لەو پزیشكانە شەبەكەو باڵۆن دەكەن،‮ ‬كە‮ ‬یەكێكیان نەشتەرگەری،‮ ‬كاری‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬نەشتەرگەری‮ ‬كارێكی‮ ‬وا ئاسان نییە و كارەكانیان زەحمەت و ماندووبوونە،‮ ‬جاران نەخۆشانی‮ ‬دڵ بۆ ئەو نەشتەرگەریە سەردانی‮ ‬ولاتانی‮ ‬دەرەوەیان دەكرد،‮ ‬لەبەر نەبوونی‮ ‬نەخۆشخانەی‮ ‬لەمجۆرەی‮ ‬سەنتەری‮ ‬دڵ.

دەربارەی‮ ‬گرنگترین كارەكانیان و زیاد بوونی‮ ‬جەڵتەی‮ ‬دڵ وەك رۆژنامەی‮ ‬خەبات سەردانی‮ ‬نەخۆشخانەی‮ ‬سەنتەری‮ ‬دڵ‮ ‬مان كرد‮، دكتۆر‮ “‬كامیل نامیق‮” ‬بۆ خەبات روونیكردەوە‮: ‬لەماوەی‮ ‬چەندین ساڵ بەسەركردنەوەی‮ ‬ئەو سەنتەرە و شارەزایی‮ ‬پزیشكانی‮ ‬خۆمان لەكوردستان،‮ ‬نەشتەرگەری‮ ‬دڵ و قەستەرە و باڵۆن‮ ‬لەشاری‮ ‬هەولێر و لەنەخۆشخانەی‮ ‬سەنتەری‮ ‬دڵ بەسەركەوتوویی‮ ‬ئەنجامددرێت،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە ژمارەیەك پزیشكی‮ ‬كوردستان لە دەرەوەی‮ ‬وڵات مەشق و راهێنانیان كرد و شارەزاییەكی‮ ‬تەواویان لەو بوارە وەرگرتووە،‮ ‬ئێستابەهەرزانترین نرخ لەچاو نرخی‮ ‬نەخۆشخانەی‮ ‬ئەهلی‮ ‬و كەرتی‮ ‬تایبەت لە سەنتەری‮ ‬دڵ‮ ‬نەشتەرگەری‮ ‬دڵ و قەستەرە و باڵۆن‮ ‬ئەنجامددرێت و رۆژانە بەبەردەوامی‮ ‬لەو سەنتەرە‮ ‬5-6‮‬ نەشتەرگەری‮ ‬ئەنجامددرێت جگەلەئەنجامدانی‮ ‬25-30 شەبەكەو باڵۆن و قەستەرە‮ ‬دەكرێ،‮ ‬بەپێی‮ ‬ئەو ئامارەی‮ ‬كەتۆماركراوە ساڵی‮ ‬پار‮ ‬954‮‬ نەشتەرگەری‮ ‬دڵ ئەنجامدراوە و دوو لەو نەشتەرگەریانە نەشتەرگەری‮ ‬گەورە و دەگمەن بوون،‮ ‬وەك ئەو نەشتەرگەریەی‮ ‬كە بۆ منداڵێك ئەنجامدرابوو كەبۆیەكەمجارە ئەو جۆرە نەشتەرگەریە بەهاوكاری‮ ‬تیمێكی‮ ‬وڵاتی‮ ‬هیندستان بوو،‮ ‬نزیكەی‮ ‬هەشت كاتژمێری‮ ‬خایاند و بەسەركەوتوویی‮ ‬كۆتاییهات،‮ ‬لەبەر زۆری‮ ‬ژمارەی‮ ‬نەخۆشان و بچووكی‮ ‬نەخۆشخانەكە و زۆری‮ ‬سەردانیكردنی‮ ‬خزم و كەس و كاری‮ ‬نەخۆش هەراسان بووین،‮ ‬پێویستە كەس و كاری‮ ‬نەخۆش هاوكاریمان بكەن،‮ ‬ئەویش بەكەمكردنەوەی‮ ‬سەردانیكردنی‮ ‬نەخۆش و چەندین جار تەختەی‮ ‬خەوتنی‮ ‬نەخۆشان لەلایەن كەس و كاری‮ ‬نەخۆشەوە شكاوە،‮ ‬بۆ ئەووی‮ ‬نەخۆشخانەكەش گەورەتر بكەین هەوڵماندا پارچە زەویەكی‮ ‬تەنیشت نەخۆشخانەكەمان وەربگرین،‮ ‬تانەخۆشخانەكە فراوانتر بكەین،‮ ‬بەسوپاسەوە لەلایەن رێزدار‮ “‬نێچیرڤان بارزانی‮” ‬سەرۆكی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬وەزیران رەزامەندی‮ ‬وەرگیرا تا باڵەخانەكە دروستبكرێت،‮ ‬جگەلەوەش‮ ‬لەگەڵ باڵەخانەكەش بڕیارە دوو ئامێری‮ ‬قەستەرەی‮ ‬تازە دابینبكرێت و رەزامەندی‮ ‬بۆ ئەو ئامێرانە وەرگیراوە و بودجەشی‮ ‬بۆ دابینكراوە،‮ ‬پەنا بەخوا لەماوەی‮ ‬یەك ساڵدا باڵەخانەكە تەواو دەبێت،‮ ‬لەو حاڵەتەشدا دەتوانین‮ ‬45 قاوشی‮ ‬خەوتنی‮ ‬نەخۆش‮ ‬بكەینەوە،‮ ‬لەئێستادا نزیكەی‮ ‬110 تەختی‮ ‬نەخۆشمان هەیە،‮ ‬دوای‮ ‬فراوانكردنی‮ ‬دەبێتە‮ ‬200 تەختی‮ ‬نەخۆش‮. ‬

دواتر دەربارەی‮ ‬زیادبوونی‮ ‬جەڵتەی‮ ‬دڵ‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬نەخۆشخانەی‮ ‬سەنتەری‮ ‬دڵ‮ ‬گوتی‮:‬چەندین هۆكار هەیە بۆ جەڵتەی‮ ‬دڵ وەك‮ ‬وەرزش نەكردن و نەجووڵان و خواردنی‮ ‬فاست فود و خێرا‮ ‬لەهەمووی‮ ‬گرنگتر كێشانی‮ ‬نێرگەلەو جگەرە‮ ‬لەلایەن توێژی‮ ‬گەنجانەوە و رۆژانە ژمارەیەك لە گەنجان سەردانیمان دەكەن و باس لەكێشانی‮ ‬نێرگەلە و جگەرە دەكەن و دەڵێن رۆژانە‮ ‬3-4‮‬ جار نێگەلەو‮ ‬2-3 پاكەت جگەرەش دەكێشم،‮ ‬كە ئەو گەنجانەش تەمەنیان لە نێوان‮ ‬20-25‮‬ ساڵانن و لەو تەمەنە كورتەی‮ ‬ژیانیاندا تووشی‮ ‬جەڵتەی‮ ‬دڵ دەبن،‮ ‬بۆیە پێویستە بەزوویی‮ ‬ئەو شتانە واز لێبهێنن،‮ ‬بۆئەوەی‮ ‬خۆیان لە جەڵتەی‮ ‬دوور بخەنەوە،‮ ‬پێویستە ئەو گەنجانە ئەو راستیە بزانن كە‮ ‬نێرگەلە‮ ‬جگە لە خراپی‮ ‬تووشی‮ ‬جۆرەها نەخۆشیت دەكات،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬ئەو كەسانەی‮ ‬لە گازینۆكان نێرگەلە دەكێشن تووشی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬سیل و نەخۆشی‮ ‬سینگ‮ ‬دەبن،‮ ‬داوایان لێدەكەین كە تازووە دوور بكەونەوە لە كێشانی‮ ‬نێرگەلە و جگەرە،‮ ‬هەقوایە وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬بەهاوكاری‮ ‬لایەنە پەیوەندیدارەكان‮ ‬یاسایەك دابنرێت بۆ نێرگەلەی‮ ‬نێو گازینۆكان،‮ ‬تا سنوورێكی‮ ‬بۆ دابنرێت و ئەو شوێنانە لە ژێر چاودێری‮ ‬لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە دابن‮.‬

دواتر دكتۆر‮ “‬كامیل نامیق”گوتی‮: ‬لەسەنتەری‮ ‬دڵ نرخی‮ ‬نەشتەرگەریەكان گران نین لەچاو نرخی‮ ‬نەخۆشخانە ئەهلیەكان،‮ ‬ئەو بڕە پارەیەی‮ ‬كە وەریدەگرین لە نەخۆشان،‮ ‬نرخەكەی‮ ‬زۆر هەزانترە و بۆ ئەنجامدانی‮ ‬نەشتەرگەری‮ ‬دڵ نزیكەی‮ ‬3‮‬ ملیۆن دینارە و لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان نرخەكە‮ ‬یەكجار گرانترە،‮ ‬لە ئەنجامدانی‮ ‬قەستەرە‮ ‬300‮‬ هەزار دینارو نرخەكە لە دەرەوەی‮ ‬سەنتەرەكە بە‮‬60-70‮‬ وەرەقەیە،‮ ‬بۆیە نرخەكان لە ئەنجامدانی‮ ‬نەشتەرگەری‮ ‬دڵ بۆ منداڵان لەسەر ئەكی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬نەشتەرگەریەكان ئەنجامددەن‮.‬