رێبوار حەمەلاو شوانی‮ ‬
ئیدریس بارزانی‮” ‬ئەو سەركردە ناسراوەی‮ ‬كوردستانە كە لە چەند قۆناغێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬بزاڤی‮ ‬ئازادیخوازیی‮ ‬گەلەكەمان رۆڵی‮ ‬كارا و بەرهەمداری‮ ‬گێڕاوە و،‮ ‬بەو سیفات و رەفتارە جیاكارییانەی‮ ‬لە كەسایەتی‮ ‬و سەركردەییەكەیدا هەیبوو توانی‮ ‬لە ژیان و خەباتیدا ئاستێكی‮ ‬نمونەیی‮ ‬بەرجەستە بكات،‮ ‬ئەم پێگە مێژووییەش جگە لە فاكتەرە خودییەكانی‮ ‬ژیری‮ ‬و تواناداری‮ ‬خۆی‮ ‬ئەوا هۆكارێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پەروەردە كراوو دەرچووی‮ ‬ئەو قوتابخانە مەزنە بووە كە شیخ‮” ‬عەبدولسەلامی‮” ‬گەورە بەردی‮ ‬بناغەی‮ ‬بۆ داناوە و نەمرانی‮ ‬وەكو شێخ‮ “‬ئەحمەد و مستەفا بارزانی‮ ‬نەمر‮” ‬تیایدا قاڵبوونەتەوە و درێژەیان پێداوە،‮ ‬كە هەموو ژیانیان تەرخانی‮ ‬شۆڕش و راپەڕین و ئامانجی‮ ‬رزگاریی‮ ‬و ئاسودەیی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستاندا كردو لەم پێناوەدا ماندوو بوون لە فەرهەنگیاندا نەبووە‮.‬

ئەمڕۆ32 ساڵ بە سەر‮ ‬كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬شەهیدی‮ ‬سەركردە‮ (‬ئیدریس بارزانی‮)‬ـ تێدەپەڕێت‮ .”‬ئیدریس‮” ‬كوڕی‮ ‬رابەری‮ ‬مەزنی‮ ‬كورد‮ “‬مستەفا بارزانی‮” ‬نەمر لە ساڵی‮ ‬1944 لە گوندی‮ “‬بارزان‮”‬ی‮ ‬مەڵبەندی‮ ‬خواپەرستی‮ ‬و كوردایەتی‮ ‬و بەرخودان لە دایكبووە،‮ ‬كوڕی‮ ‬رابەری‮ ‬مەزنی‮ ‬كورد‮ “‬مستەفا بارزانی‮” ‬نەمرە و لە نێو هەلومەرجی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬سێهەمی‮ ‬بارزان‮ ‬1943 ‮-‬ 1945 و بارودۆخی‮ ‬ئاڵۆزی‮ ‬ئەو كات و دامەزراندنی‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد و رووداوەكانی‮ ‬دوای‮ ‬جوانەمەرگ كردنی‮ ‬ئەو كۆمارە هاتۆتە دنیا و هەناسەی‮ ‬داوە و چاوەكانی‮ ‬پشكەوتوون.ساڵی‮ ‬1947 “بارزانی‮ ‬نەمر‮” ‬لەگەڵ‮ ‬500 لە هەڤاڵانی‮ ‬كە لە رێڕەوێكی‮ ‬مێژووی‮ ‬دا توانیویانە داستانێكی‮ ‬گەورە لە مێژوودا تۆمار بكەن و وەك پێویستی‮ ‬و وەڵامدانەوەیەكی‮ ‬واقیعی‮ ‬ئەو كات خۆیان بگەیەننە‮ ‬یەكێتی‮ ‬سۆڤیەتی‮ ‬جاران،‮ “‬ئیدریس بارزانی‮ ” ‬ئەو كات تەمەنی‮ ‬4 ساڵان دەبێت،‮ ‬لەگەڵ بنەمالەكەیاندا دووچاری‮ ‬مشەختی‮ ‬و دەربەدەری‮ ‬دەكرێن و بە دەستبەسەری‮ ‬بۆ خوارووی‮ ‬عێراق دوور دەخرێنەوە و لە لایەن رژێمی‮ ‬ئەو كاتی‮ ‬عێراق بۆ ماوەی‮ ‬11 ساڵ تووشی‮ ‬ژیانێكی‮ ‬پڕ‮ ‬ئەستەم دەبن لە شارەكانی‮ ‬بەسراو موسڵ و بەغدا.لەگەڵ ئازارو زەحمەتەكانی‮ ‬ژیان ئاوارەییدا درێژە بە خوێندن دەدات تا گەڕانەوە سەر بەرزانەكەی‮ “‬بارزانی‮ ‬نەمر‮” ‬بۆ عێراق و كوردستان پاش شۆڕشی‮ ‬14 ی‮ ‬تەمموزی‮ ‬ساڵی‮ ‬1958 كە ئەو كات كاك‮ “‬ئیدریس بارزانی‮” ‬لە شاری‮ ‬بەغدا خەریكی‮ ‬خوێندن دەبێت،‮ ‬دوای‮ ‬ئەو دابڕانە زۆرە بە دیداری‮” ‬بارزانی‮ “‬باوك و رابەر شاد دەبێت و دواتر دەگەڕێنەوە زێدی‮ ‬باوو باپیران لە خاكی‮ ‬كوردستان‮.‬

شەهید ئیدریس بارزانی‮ ‬،‮ ‬ئازایەتی‮ ‬و چاونەترسی‮ ‬و تێكۆشەری‮ ‬و خوێندەواری‮ ‬و خاوەنی‮ ‬دڵێكی‮ ‬زۆر پاكی‮ ‬هەبوو،‮ (‬ئیدریس بارزانی‮) ‬بەس بە تەنیا كورد نەبوو،‮ ‬ئەو كاری‮ ‬بۆ مرۆڤایەتی‮ ‬دەكرد كوردپەروەر بەڵام مرۆڤدۆست بوو،‮ ‬پێداگری‮ ‬لەسەر مافەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد دەكرد،‮ ‬بەبێ هیچ سڵەمینەوەیەك دەیگوت دەبێت خۆمان گرفتەكانی‮ ‬خۆمان چارە بكەین،‮ ‬بەبێ ئەوەی‮ ‬پەنا بۆ هیچ كەسێكی‮ ‬دیكە ببەین.دوای‮ ‬نسكۆی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول ئەو‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬باڵای‮ ‬بینی،‮ ‬مەفرەزە سەرەتاییەكانی‮ ‬رێك خستەوە و ناردنی‮ ‬بۆ پێشمەرگایەتیی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬گوڵان،‮ ‬ئەو كوردپەروەر بوو‮. ‬ئەو سەرباری‮ ‬ئەوەی‮ ‬كوردپەروەر بوو،‮ ‬مرۆڤدۆست بوو،‮ ‬هەركەسێك‮ ‬ڕووی‮ ‬لەو بكردبا درێغی‮ ‬نەدەكرد و هاوكاریی‮ ‬دەكرد‮. ‬شەهید‮ (‬ئیدریس بارزانی‮) ‬مرۆڤناس بوو و دەیزانی‮ ‬چۆن دڵی‮ ‬خەڵك رابگرێت،‮ ‬چۆن گرفتەكان چارە بكات‮.‬

شەهید ئیدریس بارزانی‮” ‬ئەو سەركردە ناسراوەی‮ ‬كوردستانە كە لە چەند قۆناغێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬بزاڤی‮ ‬ئازادیخوازیی‮ ‬گەلەكەمان رۆڵی‮ ‬كارا و بەرهەمداری‮ ‬گێڕاوە و،‮ ‬بەو سیفات و رەفتارە جیاكارییانەی‮ ‬لە كەسایەتی‮ ‬و سەركردەییەكەیدا هەیبوو توانی‮ ‬لە ژیان و خەباتیدا ئاستێكی‮ ‬نمونەیی‮ ‬بەرجەستە بكات،‮ ‬ئەم پێگە مێژووییەش جگە لە فاكتەرە خودییەكانی‮ ‬ژیری‮ ‬و تواناداری‮ ‬خۆی‮ ‬ئەوا هۆكارێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پەروەردە كراوو دەرچووی‮ ‬ئەو قوتابخانە مەزنە بووە كە شێخ‮” ‬عەبدولسەلامی‮” ‬گەورە بەردی‮ ‬بناغەی‮ ‬بۆ داناوە و نەمرانی‮ ‬وەكو شێخ‮ “‬ئەحمەد و مستەفا بارزانی‮ ‬نەمر‮” ‬تیایدا قاڵبوونەتەوە و درێژەیان پێداوە،‮ ‬كە هەموو ژیانیان تەرخانی‮ ‬شۆڕش و راپەڕین و ئامانجی‮ ‬رزگاریی‮ ‬و ئاسودەیی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستاندا كردو لەم پێناوەدا ماندوو بوون لە فەرهەنگیاندا نەبووە‮.
‬
‮ ‬ئیدریس بارزانی،‮ ‬لە دروستكردنی‮ ‬بەرەی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬كە لەنێوان لایەنە كوردستانییەكان و عێراقییەكاندا دروست بوو،‮ ‬دەوری‮ ‬باڵای‮ ‬هەبوو،‮ ‬جگە لەوە لە دامەزراندنی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانیدا،‮ ‬لە ئاشتبوونەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتیدا دەوری‮ ‬باڵای‮ ‬هەبوو.شەهید ئیدریس بارزانی‮ ‬نەك هەر بەتەنیا كە ئەندازیاری‮ ‬ئاشتی‮ ‬بوو،‮ ‬بەڵكو‮ ‬ڕۆحی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬بوو،‮ ‬بۆ هەموومان فریادڕەسی‮ ‬ئاشتی‮ ‬بوو،‮ ‬ماندووبوونی‮ ‬نەبوو،‮.‬هەروەها دەورێكی‮ ‬باڵایشی‮ ‬هەبوو لە نزیكبوونەوەی‮ ‬لایەنە عێراقی‮ ‬و كوردستانییەكان بەتایبەت لە بەرهەڵستكاریی‮ ‬ڕژێمە دیكتاتۆرەكان لەوانە‮ (‬سەددام‮)‬،‮ ‬دەوری‮ ‬باڵای‮ ‬هەبوو لە ئاشتەوایی‮ ‬نیشتیمانیدا،‮ ‬سەرپەرشتیی‮ ‬لایەنی‮ ‬سەربازی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬دەكرد،‮ ‬لەهەمان كاتدا دەیزانی‮ ‬چۆن كاری‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬بكات،‮ ‬چۆن داوای‮ ‬مافی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بكات،‮ ‬ئەو رێكخەرێكی‮ ‬زۆر باشی‮ ‬هزری‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬بوو،‮ ‬بە چوونی‮ ‬خەسارەتێكی‮ ‬گەورە بوو لە بزووتنەوەی‮ ‬ڕزگاریخوازی‮ ‬كوردستان و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و رێبازی‮ ‬بارزانی
شەهید ئیدریس بارزانی‮ ‬گشن‮ ‬تواناكانی‮ ‬ئەو بۆ ئاشتی‮ ‬و خەباتی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬لە ئاستێكدا بوو كە نەیارەكانی‮ ‬پێی‮ ‬سەرسام بوون،‮ ‬لە هیچ مافێكی‮ ‬كورد سڵی‮ ‬نەكردووە،‮ ‬ئەندازیاری‮ ‬ئاشتی‮ ‬و پێكەوەژیان بوو،‮ ‬خاوەنی‮ ‬یەكێتی‮ ‬و‮ ‬یەكڕیزیی‮ ‬حزبەكان بوو‮ . ‬”كاك ئیدریس لە خێزانێك دروست بوو راستەوخۆ كاریگەری‮ ‬هەبوو لەسەر كەسایەتی،‮ ‬چونكە لە خێزانێكی‮ ‬شۆڕشگێڕ‮ ‬و خەباتكاردا پەروەردە كرابوو،‮ ‬خانەوادەی‮ ‬شەهید‮ (‬ئیدریس‮) ‬وانەی‮ ‬نەتەوە و نیشتیمانی‮ ‬و كوردایەتی‮ ‬و پێكەوەژیانی‮ ‬ئایینی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬پەروەردە بووە،‮ ‬بۆیە كەسێكی‮ ‬كاریزمایی‮ ‬لێ دەرچوو،‮ ‬بەپێی‮ ‬بۆچوونی‮ ‬شارەزایان،‮ ‬هاوتەمەنەكان كاریگەریی‮ ‬زۆر دەخەنە سەر چینی‮ ‬خۆیان،‮ ‬بۆ ئەوكاتە كاك ئیدریس هەموو ئەو كەسانەی‮ ‬لێیەوە نزیك بوون و لە قوتابخانەكەی‮ ‬بوون،‮ ‬توانییان جێدەستی‮ ‬خۆیان لە داهاتووی‮ ‬كوردستان بچەسپێنن‮.‬”

ئیدریس بارزانی‮ ‬كەسێك بوو بۆ هەموو شوێنە سەختەكان ئامادە بوو،‮ ‬لەگەڵ پێشمەرگە بوو خەباتی‮ ‬بۆ كوردایەتی‮ ‬بوو،‮ ‬زۆر كەسێكی‮ ‬راشكاو بوو‮. ‬ئەو كاتەی‮ (‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮) ‬لە ئەمەریكا بوو نەخۆش بوو،‮ ‬ئەو هەمیشە ئەو بارە قورسەی‮ ‬لەسەر شان بوو،‮ ‬لە لایەك نەخۆشكەوتنی‮ (‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮) ‬لە لایك رێكخستنی‮ ‬ئاوارەكان لە لایەك رێكخستنەوەی‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬باری‮ ‬سەرشانی‮ (‬ئیدریس بارزانی‮) ‬زۆر قورس بوو،‮ ‬ئەو‮ ‬ڕۆحی‮ ‬بەرخودان و كوردایەتی‮ ‬لەناو كادیران پەروەردە دەكرد.ئیدریس بارزانی‮ ‬ئەندازیاری‮ ‬ئاشتی‮ ‬و پێكەوەژیان بوو،‮ ‬راسپاردەی‮ ‬پێویستی‮ ‬دەدا بە جەماوەر لە دەنگی‮ ‬كوردستانەوە بۆ شۆڕش،‮ ‬بۆشایی‮ ‬زۆری‮ ‬دروست كرد‮. ‬دەشڵێ‮ ‬”تایبەتمەندیی‮ ‬كەسایەتیی‮ (‬ئیدریس بارزانی‮) ‬تایبەت بوو،‮ ‬لەكاتی‮ ‬پێویست‮ (‬ئیدریس بارزانی‮) ‬تووند بوو،‮ ‬لەكاتی‮ ‬ئاشتیدا كەسێكی‮ ‬ئاشتیخواز بوو‮. ‬خۆی‮ ‬دەبێت سەركردە ئەم دوو مەرجەی‮ ‬تێدا بن،‮ ‬كە‮ (‬كاك ئیدریس‮) ‬سەرجەم ئەو تایبەتمەندیانەی‮ ‬تێدا بوو كە سەركردەیەك هەیبوو‮.‬”
ژیان و هەڵوێستەكانی‮ ‬شەهیدی‮ ‬هەمیشە لە‮ ‬یاد”ئیدریس بارزانی‮” ‬پڕن لە نمونەی‮ ‬زیندووی‮ ‬وەفاداری‮ ‬بەرامبەر گەلەكەی‮ ‬و رێبازەكەی‮ ‬و دۆست و پێشمەرگە و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانی‮. ‬سەرراستانە ژیاوە و دڵسۆزانە بە تەنگ هەركەسێكەوە بووە كە پێداویستی‮ ‬و گرفتەكانیان رووبەڕووی‮ ‬ئەوكردۆتەوە و ئەوەی‮ ‬قابیلی‮ ‬دابینكردن و چارەسەر كردن بووبێت درێغی‮ ‬نەكردووە.مخابن ئەم كەسایەتییە ژیر و سیاسەتمەدارە سەر راست و شۆڕشگێڕە هەڵكەوتووە زوو مەرگ لە گەل و نیشتمانەكەی‮ ‬دوور دەخاتەوە كە بوون و مانەوەی‮ ‬ئەو پێویستییەكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬گرنگ دەبێ بەتایبەتی‮ ‬لەو هەلومەرجە هەستەوەر و ئاڵۆزەی‮ ‬ئەو كات كە بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردستان تێدابووە‮. ‬ئەمساڵ لە كاتێدا‮ ‬یادی‮ ‬32 ساڵەی‮ ‬شەهیدی‮ ‬سەركردە ئیدریس بارزانیی‮ ‬دەكەینەوە كە ناوچەكە و عێراق‮ ‬تێدەپەڕێت و لە سەروبەندی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬كابینەی‮ ‬نوێی‮ ‬حكومەتی‮ ‬كوردستانە و گشت نیگاكان و هیواكان لە سەر هەر دوو سەركردە و میراتگری‮ ‬قوتابخانەی‮ ‬كوردایەتیی‮ ‬و بارزانیی‮ ‬،‮ ‬بەرێزان نێچیرڤان بارزانیی‮ ‬و مەسروور بارزانیی‮ ‬وەك سەرۆكی‮ ‬هەرێم و سەرۆكی‮ ‬حكومەت‮ ‬ی‮ ‬كوردستان هەڵچنراوە لە پێناو جێبەجێكردنی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬و بەرەو پێشڤەبردنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬گەشەسەندن و ئاوەدانی‮ ‬و پێشكەوتن لە گشت بوارەكاندا بەرەو كوردستانێكی‮ ‬بەهێز‮.‬