سوورە مەرگەیی
دوای‮ ‬پیلانە نێودەوڵەتیەكەی‮ ‬جەزائیر و نەخۆش كەوتنی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر و دواتر كۆچ كردنی،‮ ‬ئەركی‮ ‬هەستانەوە و وڵامدانەوەی‮ ‬ئەو پیلانە نێودەوڵەتی‮ ‬و فرە جەمسەرە كەوتە سەرشانی‮ ‬كاك ئیدریس و سەرۆك مسعود بارزانی،‮ ‬ئەو دوو برایەش كە دوو گەنجی‮ ‬تێگەیشتوو لە كوردایەتی‮ ‬و پێگەیشتووی‮ ‬ناو قوتابخانەی‮ ‬رێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر بوون برایانە ئەو ئەركەیان گرتە ئەستۆ،‮ ‬ئەوە لە كاتێكدا بوو زۆرێك لە بەرپرس و بڕیار بە دەستانی‮ ‬ئەوكاتی‮ ‬شۆڕش بە راكردن لە بەرپرسیارێتی‮ ‬هەوڵیان دەدا شكستەكە بخەنە ئەستۆی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر،‮ ‬بەشێكی‮ ‬تریشیان هەوڵیان دەدا لە كانیاوی‮ ‬ئەو شكستەدا جوانكاری‮ ‬سیاسی‮ ‬و شۆڕشگێڕی‮ ‬بۆ رابردووی‮ ‬پڕ‮ ‬لە خراپەكاری‮ ‬خۆیان بكەن و هەر بەو جوانكاریەوەش خۆیان نمایش بكەن،‮ ‬هەر چوار داگیركارەكەی‮ ‬كوردستانیش لەسەر ئەوە كۆك و هاوڕا بوون كە شۆڕش و بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كورد لە بازنەی‮ ‬ئەو شكستەدا گەمارۆ بدەن‮.‬

داگیركارانی‮ ‬كوردستان و ئەو بەشەی‮ ‬كە لە بەرپرسیارێتی‮ ‬رایان دەكرد و ئەو بەشەش كە جوانكاریان بۆ خۆیان دەكرد،‮ ‬لە خاڵی‮ ‬دوور خستنەوەی‮ ‬ماڵباتی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر لە شۆڕش و بەرخودان‮ ‬یەكتریان دەگرتەوە،‮ ‬بەڵام پێچەوانەی‮ ‬چاوەڕوانیەكان كاك ئیدریس و سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬بە شاندانە بەر بەرپرسیارێتی‮ ‬جیا لەوەی‮ ‬گەمارۆی‮ ‬هەر چوار داگیركارەكەی‮ ‬كوردستانیان كردە پێخوستی‮ ‬شۆڕشگێڕی،‮ ‬چاوەڕوانی‮ ‬نەیارانی‮ ‬ناوخۆشیان كردە خەونێكی‮ ‬بەدی‮ ‬نەهاتوو و بە دۆست و دوژمنیشیان گوت‮: ‬ئەوە ئێمەین خاوەنی‮ ‬بەرپرسیارێتی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬هەستانەوەی‮ ‬دوای‮ ‬شكست و جوانكاری‮ ‬راستەقینەش بەردەوام بوونە لەسەر بەدیهێنانی‮ ‬خواست و ئامانجە نەتەوەییەكان‮.‬

هەر كەسێك بۆ تەنیا جارێك بە دیداری‮ ‬ئەو زاتە شۆڕشگێڕ‮ ‬و كوردپەروەرە گەیشتبێ و ئامۆژگاری‮ ‬و هەڵوێستە نەتەوەییەكانی‮ ‬بێنێتەوە پێش چاوی‮ ‬خۆی،‮ ‬دەزانێ كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬كاك ئیدریس لە رۆژی‮ ‬31ـی1ـی1987 جیا لەوەی‮ ‬بۆشاییەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬لەناو بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كورد جێهێشت،‮ ‬ئەركی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانیشی‮ ‬كردە دوو بەرامبەر،‮ ‬بەڵام ئەگەر دوور لە سۆز و رقی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەڵوێستە نەتەوەییەكانی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬بە بێژینگی‮ ‬شۆڕشگێڕی‮ ‬و كوردپەروەریدا بكەین،‮ ‬دەگەینە ئەو راستییە حاشا هەڵنەگرەی‮ ‬كە سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬بە پابەند بوونی‮ ‬بە رێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر،‮ ‬هەم توانی‮ ‬ئەو بۆشاییە پڕ‮ ‬بكاتەوە كە كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬كاك ئیدریس خستیە ناو بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كورد،‮ ‬هەمیش ئەركە دوولایەنیەكە سەركەوتووانە ئەنجام بدات،‮ ‬بۆیە لە ساڵیادی‮ ‬كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬كاك ئیدریس دەڵێم‮: ‬باشترین وەفا و رێز گرتن لە خەبات و ئامانجەكانی‮ ‬ئەو زاتە شۆڕشگێڕە،‮ ‬پابەند بوونە بە رێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر و هەڵوێستە نەتەوەییەكانی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮.‬