خەبات: تریفە ئازاد
زانكۆ وەكو دامەزراوەیەكی مەعریفی لە هەموو وڵاتانی جیهان دێتە پێناساندن لەو ڕوانگەوەی كە زانكۆ مەڵبەندی پێگەیاندن و خاڵی گۆرانكار و وەرچەرخانی هەموو كۆمەڵگایەكە بۆیە تاك بە شێوەیەكی گشتی لە زانكۆوە دەكرێت گۆرانكاری بە خۆیەوە ببینێ.
دێكان محەمەد قوتابی زانكۆ بەشی ڕاگەیاندن لە لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامەی خەبات وتی:دوو هۆكار هەیە یەكەم:نزمی ئاستی ئەو وانانەی كەلەزانكۆ دەخوێدرێت كە دەكڕێتەمەلزەمە، كەمن زۆردژی مەلزەمەم والەقوتابی دەكات ئاستی زانینی بۆ چوارتاپێنج پەڕە كورت بكاتەوە و پشت بەخوێندنەوەی كتێب وسەرچاوەی تر نەبەستێت.، وەهەروەها ووتنەوەی وانەكان لەلایەن مامۆستایەك كەپسپۆڕی نییە و بەتەكمیلە دێت وانەدەڵێتەوە ، من خۆم یەكێكم لەوقوتابیانەی كە لەوجۆرەماموستایانەم هەبوو گلەیی زۆرم لێی هەبوو. كەئەمەش وادەكات ماموستانەتوانێ بابەتەكە بەجوانی و ڕوونی بگەیەنێتەقوتابی.
دووەم: بەگشتی زانكۆ كلیلی فێربوونە،بەڵام دەمێنێتەوەهەوڵی قوتابی ئایا تاچەند دەیەوێ فێربێت؟ئایا بۆفێربوون هاتووە؟ئایا پاش تەواو كردنی كۆلێژ چەند فێربووە؟ كەمن پێمووایە لەئێستادا قوتابی زۆر ئیهمالن نایانەوێت ماندوببن، وەپاشان ئەوەی لەزانكۆ دەخوێندرێت ساڵانە وانەكان نوێناكرێنەوە،چونكە بمانەوێت یانا ئێستا زانیارییەكان بەردەوام لەنوێ بوونەوەن ،كەواتەبۆئەوەی تاكی سودبەخش بۆ كۆمەڵگە درووست بكەین دەبێت گۆڕانكاری ڕیشەی لەپڕۆگرامی خوێندن وەپاشان ئێمەی قوتابیانیش خۆمان ماندووبكەین تا ببینەكەسێكی لێهاتوو بۆ كۆمەڵگە.
ئامینە ئازاد قوتابیەكی تری زانكۆ بوو لە بارەی پێگەیاندنی قوتابی لە زانكۆ بۆ ڕۆژنامەی خەبات وتی: من وەك قوتابیەكی زانكۆ پێم وایە یاخود دەتوانم بلێم زانكۆ خۆی لەراستی داجێگای پێگەیاندنی قوتابیانە.بەشێوەیەكی ئەكادیمی و زانستی وبەرزكردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری تاك و كۆمەلگادا .زانكۆ پابەندی چەندین پێوەری زانستی و پەروەردەیی ئاست بەرزەوە.هەمیشەلەهەوڵی پەرەپێدانی پرۆسەی پەروەردەی وتوێژینەوەی زانستیدایە بەجۆرێك كە لەخزمەتی كۆمەڵگادابێت. بەڵام بەداخەوە بەشێكی زۆری قوتابیان لەهەوڵی بەرزكردنەوەی ئاستی خوێندنەكەیدا نیە.بەڵام ئێمە نابێ تەنها باسی ئەوقوتابیانە بكەین . بێگومان هەندێك قوتابی بەڕاستی شایەنی باسە كە هەوڵ وتێكۆشانێكی زۆر دەدەن بۆئەوەی بروانامەی بەرزبەدەست بهێنیت .زانكۆ بەبروای من دەتوانێت تاكێكی بەسوود بۆكۆمەلگا فەراهەم بكات، وە ئەمەیان دەگەرێتەوە سەر بیركردنەوەی تاكە كە ئایا دەیەوێت لەوبوارەی شارەزایە یاخود پسپۆرە پەرەی پێبدات وزانست وزانیاری زیاتر بەدەست بهێنێت یاخود نا سوودێك یاخود خزمەتێك بەكۆمەلگا بكات ، زانكۆ هەموو لایەنێك دەداتە بەردەست تاك ، بەڵام بەشێوەیەك لەشێوەكانی بیركردنەوە گۆرانكاری بەسەر دا دێت بریاردەدەن كە بەسوود بن یاخود نا.
پیرباڵ یاسین ـ قوتابی زانكۆ لە بەشی ڕاگەیاندن ئەو وەك قوتابیەك بۆچوونی جیاوازی هەیەو بۆ ڕۆژنامەی خەبات دەڵێت :زانكۆ ناوەندێكی ئەكادیمی و ڕۆشنبیریە و قوتابی دوایی قۆناغی ئامادەیی كۆتا ڕێگەی كاروانی خوێندنی گشتی چوار ساڵی زانكۆیە لەزانكۆدا قوتابی چەند دەروازەیەكی بۆ دەكرێتەوە بۆ ئەوەی توانا و هزری خۆی بەكاربهێنێت تا سوودێك ببەخشێتە كۆمەڵگا و ژیانی خۆی دابین بكات و گرنگترینیان درووستكردنی مامۆستایانی داهاتووی زانكۆیە لەزانكۆدا قوتابی بێجگە لە وانەی بابەتەكان هەندێك وانەیی نەتەوەیی و فكری و ڕۆشنبیری پێدەدرێ بۆ درووستكردنی تاكێكی نمونەیی و ڕوناكبیر و جیا لە تاكی ئاست نزمی كۆمەڵگانەخوێندەوار و تاكێك جیاواز لە بیركردنەوە و هەست كردنیان بە بوونی خۆیان و سەركردایەتی گشت دەسەڵاتەكانی كۆمەڵگا، دەكرێ بڵێن قوتابی دەتوانێ لەزانكۆ ببێتە تاكێكی نمونەیی ، چونكە لە زانكۆ تەنها بەرچاو ڕوونی دەكرێت و كۆمەڵێك ڕێنمایی و یاسای بۆ دادەنرێت تا جێبەجێی بكات و نمونەیی دەرچێت بۆ كۆمەڵگا،بەڵام ئاخۆ قوتابی دەیەوێت وابێت یاخود پابەندی یاسا و ڕێساكان دەبێت و بەدوایی كلیلی دەروازەكان دەگەڕێت و دەیەوێت تاكێكی سوودبەخش بێت بۆ كۆمەڵگا یاخود بەپێچەوانەكەیەوە بەداخەوە لەواقیعی سەردەمی ئێستادا ئەوەی تێبینی دەكرێت پێچەوانەكەیەتی بەشێكی زۆری قوتابیان زانكۆكان وەك شوێنێك بەكاردەهێنن بۆ دڵداری و ڕیكلامی جل و بەرگ و ئۆتۆمبێل و چەندەها شتی مایە پووچ كە كاریگەری نەرێنیان هەیە بۆ كۆمەڵگا ئێستا بەجۆرێك قوتابی ڕاهێنراون كە دوای قۆناغی ئامادەیی خوێندن لە زانكۆ بوونی نیە و تەنیا كات بەسەر بردنە بەجۆرێك خوێندن و یاساكانی زانكۆ پشتگوێ خراون كە لە كۆنتڕۆڵی مامۆستایان دەرچووە و ناتوانن ئەم دیاردە نەرێنیانە بنبڕ بكەن و تاكێكی نمونەیی بۆ كۆمەڵگا پەروەردە بكەن بۆیە لە كۆتا دێڕدا دەتوانین بڵێین تاكەكان زانكۆیان گۆڕیووە و درووستكردنی تاكێكی نمونەیی و سوود بەخش بۆ كۆمەڵگا لە زانكۆدا لەم سەردەمەی ئێستا زۆر ئەستەمە.
سەحەر حسین بەڕای من پێشكەوتنی هەر وڵاتێك بەندە بەسیستەمی خوێندنی سەركەوتوو دواجار تاكێكی بەرهەم هێن لەخێزان دروست دەبێت و لەوێشەوە بۆناو كۆمەڵگە، ئەوجا كاریگەری و جێ بەپەنجەی ئەو كەسە دیار دەبێت ، لە كوردستانی خۆمان تائێستا شی لە گەڵ بێت گلەیی لە سیستمی خوێندن دەكرێت بەوەی ئەو گۆرانكاریانەی كە كراویشن لەم بوارە وەك پێویست نەبونە، سیستەمی خوێندن نەیتوانیوە تاكێكی وشیارو داهێنەر درووست بكات . من لە سیستەمی خوێندنی كوردستان زۆر رازی نیم ،چونكە تاكێكی لێكۆڵەرو پڕ زانیاریمان بۆ دروست ناكات. ساڵانە چاودێریە كی توندی مامۆستایان بكرێت، بۆ ئە وە ی لە كاتی وانە وتنە وە تەنها گرینگی بە وانە كانیان بدە ن ، نە وە ك باسی ئایدولوجی سیاسی یان دینی بكرێت لە پۆل، وە زانكۆكان سە ر بە خۆ بكرێن بۆ ئە وە ی كادیری بە هێز تر و بە توانا تر بە رهە م بێنن بۆ كۆمە ڵگە، پێویستەبۆ مامۆستاكان بە ردە وام وۆرك شۆپ بكریتە وە لە بابە تی تایبە تی خۆیدا.
مهاباد مزوری یەكێكە لە قوتابیانی زانكۆ ئەویش بە بۆ جیاواكانی بۆ ڕۆژنامەی خەبات گووتی:بە بروای من زانكۆ ناتوانێت تاكێكی باش بۆ كۆمەڵگە دروست بكات چونكە سیستەمی خوێندن لە هەڕێمی كوردستان نادروستە كەرتی پەڕوەڕدە و فێركڕنیش یەكێكە لە كەرتە گرنگ و كاریگەرەكان چونكە پەیوەندی ڕاستوخۆی بە پێشكەوتنی گۆمەڵگاوە هەیە بەتەنها لە رێگای پەروەدەو فێركرن دەتوانین نەوەیەكی چالاك و هۆشیار دروست بكڕێت هەربۆیە دروستبونی هەر كەلێنێك لەم كایەدا دواجار دەرئەنجامی خراپی لەسەر كۆی كایەكانی تری كۆمەڵگە بەجێدەهێلێ ئەوەی پەیوەندی بەكەرتی پەروەردەوە هەبێت لەكوردستان بەبەردەوامی كێشە و كەموكریەكانی بواری پەروەردە ساڵ لەدوای ساڵ روولەزیاد بوون دەكەن بەبێ ئەوەی كەهەوڵی چارەسەری بۆبدرێت.









