له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سه‌عید یه‌حیا خه‌تات، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی كورد، مه‌سرور بارزانی، راویژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان سه‌رخۆشی له بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو كرد، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو سەعید یەحیا خەتات: بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا سەعید یەحیا خەتاتمان پێگەیشت، هاوبەشی خەمتانین، بەم بۆنە دڵتەزێنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و خزم و کەسوکار و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەکەین. لە خوای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایش بە هەموو لایەک ببەخشێ. کۆچی دوایی بەرێزیان زیانێکە بۆ بواری رۆشنبیری و رۆژنامەنووسی و ئەدەبی کوردی، بێگومان بەرھەمە دەوڵەمەندەکانی ھەمیشە یادی خوالێخۆشبوو بە زیندوویی دەھێڵنەوە. انا للە و انا الیە را‌جعون براتان
مەسروور بارزانی
٢٩/١/٢٠١٩









