خانەوادەی‌ بەڕێزی میر تەحسین بەگ، میری ئێزدیانی كوردستان و جیهان

بە خەم و ‌دڵگرانییەكی زۆرەوە‌ هەواڵی كۆچی دوایی (میر تەحسین بەگ) میری ئێزدیانی كوردستان و جیهان و كەسایەتیی نیشتمانپەروەری كوردستانمان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناكەوە، هاوبەشیی خەم و پەژارەی خۆمان بە خانەوادەی‌ بەڕێزیان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی لە خزم و دۆستان و خەڵكی كوردستان بە گشتی و سەرجەم برا ئێزدییەكانی كوردستان و جیهان دەكەین.

لە خودای گەورە داواكارین خوالێخۆشبوو بەر رەحمەت و دلۆڤانیی خۆی بخات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

براتان

مەسروور بارزانی

٢٨/١/٢٠١٩