دەزگایەكی وەرزشی شاخەوانی و سرووشت لە هەكاری سەركەوتنی بۆ سەر ناوچەیەك كە دوو هەزار و 800 مەتر لە رووی دەریاوە بەرزە، ئەنجامدا. ئەندامانی ئەو دەزگایە لە چوارچێوە چالاكییەك لە ناوەندی شاری هەكاری كۆبوونەوە و گرووپێكی 22 كەسی بەرەو ناوچەی مەرگا بوتون كە 12 كیلۆمەتر لەو شوێنە دوورە بەڕێكەوتن. ئەندامانی ئەو گرووپە لە بەشێكی ناوچەكان رووبەڕووی بەفر بارین بوونەوە و لە دوای چوار كاتژمێر رۆیشتن گەیشتنە ئەو ناوچەیەی كە دوو ه?ەزار و 800 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە. نوێنەری یەكێتی شاخەوانی توركیا لە شاری هەكاری و ئەندامی ئەو دەزگایە، ناجی ئارتونج بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند كە لە چوارچێوەی چالاكییەكانی وەرزی زستان ئەم چالاكییەیان رێكخستووە. ئارتونج راشیگەیاند كە هەكاری لەبارەی وەرزشی سرووشت و شاخەوانی خاوەنی پێگەیەكی گرنگە و گوتیشی: “ ئەمڕۆ رێپێوانی سرووشتمان لە ژێر بارینی بەفر ئەنجامداوە. ئەم جۆرە چالاكییە بەردەوام دەبێت. چاوەڕێی ئەوە دەكەین گشت هەوادارانی ئەو وەرزشە بەشداری لە چالاكییەكاندا بكەن”.
سهرهتا ههمهڕهنگ باكووری كوردستان.. سهركهوتنی دەزگایەكی وەرزشی و شاخەوانی بۆ سهر چیایهك كه 2800...









