خه‌بات‮: ‬وریشە عومەر
تارا خالید دەرچووی‮ ‬پەیمانگەی‮ ‬هونەرە جوانەكانی‮ ‬سلێمانی‮ ‬بەشی‮ ‬پەیكەرسازی‮ ‬ساڵی‮ ‬1996 چالاكیم‮ ‬هەبووە لە سەرە تای‮ ‬ڤیستیڤاڵی‮ ‬پەیمانگەو بەشداری‮ ‬52 ‮ ‬پێشانگای‮ ‬هاوبەشم‮ ‬كردووە،‮ ‬خاوەنی‮ ‬دوو پەیكەری‮ ‬گەورەم‮ ‬پەیكەری‮ ‬ژینگە‮ ‬پێكهاتووە‮ ‬لە4 پەیكەر بە ماتریالی‮ ‬ئاسن بەرزییەكەی‮ ‬3‮ ‬مەترە لە پاركی‮ ‬ئازادی‮ ‬جێگیر كراوە‮ ‬لە ساڵی‮ ‬2012، دووەم‮ ‬كارم‮ ‬كارێكی‮ ‬هونەری‮ ‬دیوار‮ ‬بەندە بە ناوی‮ ‬پەیكەری‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان‮ ‬بەرزیەكەی5 مەترە،‮ ‬لە ساڵی‮ ‬2016‮ ‬بە دیوارێكی‮ ‬شەقامی‮ ‬سالمدا جێگیر كراوە، چالاكیم هەبووە لە زۆربەی‮ ‬بۆنەكانی‮ ‬نەورۆز وەك‮ ‬ڕە نگكردنی‮ ‬شەقامی‮ ‬سالم،‮ ‬بەردەوام‮ ‬كاری‮ ‬هونەریم‮ ‬بۆ منداڵان‮ ‬كردووە بە كێشانی‮ ‬وێنەی‮ ‬بەرگ و ناوەوەی‮ ‬چیرۆكەكانی‮ ‬منداڵان،‮ ‬ئەندامی‮ ‬سەندیكای‮ ‬هونەرمەندانی‮ ‬كوردستانم،‮ ‬لەم دیمانەیە وەڵامەكانی‮ ‬ئەم خاتوونە بناسە‮.

ـ گرنگی‮ ‬هونەری‮ ‬پەیكەرتاشی‮ ‬لە چیدا‮ ‬دەبینیت؟
ـ گەر بتەوێت‮ ‬وڵاتەكەت و شارستانییەتیەكەی،‮ ‬بە هەموو جیهان‮ ‬بناسێنیت،‮ ‬ئەبێت گرنگی‮ ‬بدەیت‮ ‬بە بوارەكانی‮ ‬هونەر‮ ‬بە تایبەت‮ ‬هونەری‮ ‬پەیكەرسازی‮ ‬چونكە پەیكەر لەگەڵ‮ ‬بواری‮ ‬بیناسازی‮ ‬زۆر‮ ‬نزیكن‮ ‬تەمەنێكی‮ ‬زۆری‮ ‬هەیە،‮ ‬بۆ مانەوە‮ ‬یان‮ ‬ئەگەر‮ ‬بێتو بە ماتریالی‮ ‬بڕۆنز‮ ‬بكرێت،‮ ‬پەیكەر ئەبێتە گێڕانەوەو‮ ‬مێژووی‮ ‬شارستانیەتی‮ ‬ئەو وڵاتە كا تێك‮ ‬كە میوانێك‮ ‬یان‮ ‬بێگانەیەك‮ ‬سەردانی‮ ‬وڵاتەكەت‮ ‬ئەكات،‮ ‬یەكەم‮ ‬شت‮ ‬كە‮ ‬بەرچاوی‮ ‬ئەكەوێت‮ ‬لە شەقام و شوێنە گشتییەكان‮ ‬ئەو‮ ‬كارە‮ ‬هونەرییانەن‮ ‬كە‮ ‬دانراون ئەبێتە‮ ‬پێناسەیەك‮ ‬بۆ‮ ‬وڵاتەكەت‮.‬
ـ جیاوازی‮ ‬ئەم‮ ‬هونەرە‮ ‬لەگەڵ‮ ‬هونەرەكانی‮ ‬دیكە‮ ‬لە چییدایە؟‮ ‬
هەموو هونەرەكان‮ ‬بایەخ و‮ ‬بەهاو جوانی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە،‮ ‬هونەری‮ ‬پەیكەرسازی‮ ‬بەرجەستەكردنی‮ ‬هەموو‮ ‬جوانییەكانیەتی‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬بابەت و لە‮ ‬ڕووی‮ ‬3‮ ‬رەهەندی‮ ‬كارە كە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬مانەوە‮ ‬ی‮ ‬كارە كە‮ ‬كاتێك‮ ‬كە لە سەر شەقام‮ ‬بەرچاوی‮ ‬بینەر‮ ‬ئەكەوێت‮.‬
ـ لە كوردستان‮ ‬بۆچی‮ ‬كەمتر بایەخ‮ ‬بە هونەری‮ ‬پەیكەرسازی‮ ‬دەدرێت ؟
لە كوردستان‮ ‬هێشتا‮ ‬لە قۆناغی‮ ‬سەرەتاییداین‮ ‬لە هونەری‮ ‬پەیكەرسازیدا،‮ ‬پێویستە‮ ‬وانەی‮ ‬هونەر‮ ‬لە قۆناغی‮ ‬باخچەوە‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬پەروەردەیی‮ ‬گرنگی‮ ‬باشی‮ ‬پێبدرێت،‮ ‬هونەر نەكەین بە‮ ‬قوربانی‮ ‬وانەكانی‮ ‬تر چونكە‮ ‬هەمووی‮ ‬تەواوكەری‮ ‬یەكترین‮ ‬بۆ خزمەتكردنی‮ ‬كۆمەڵگایە‮.‬
ـ كورد پەیكەرتاشی‮ ‬هەیە‮ ‬وەك‮ ‬هونەرەكانی‮ ‬دیكە جێگەی‮ ‬شانازی‮ ‬بێت؟
ـ بێگومان‮ ‬هونەرمەندی‮ ‬پەیكەرسازی‮ ‬زۆر‮ ‬بەتوانامان‮ ‬هەیە كە جێگای‮ ‬شانازییە‮ ‬بۆمان‮.‬
ـ لەپەیمانگا‮ ‬بەشی‮ ‬پەیكەرتاشی‮ ‬هەیە،‮ ‬ساڵانەش‮ ‬قوتابی‮ ‬دەردەچن،‮ ‬تا چەندتوانراوە پەرە‮ ‬بە هونەرەكەیان‮ ‬بدەن؟
پەیمانگە‮ ‬قوناغێكی‮ ‬سەرەتاییە‮ ‬بۆ‮ ‬دیراسەتكردنی‮ ‬بوارەكانی‮ ‬هونەر‮ ‬بە شێوەیەكی‮ ‬ئەكادیمی‮ ‬دواتر‮ ‬بە دەستهێنانی‮ ‬بڕوانامەیە،‮ ‬دوای‮ ‬پەیمانگە‮ ‬دەرئەكەوێت‮ ‬كێ خۆشەویستی‮ ‬هەیە‮ ‬بۆ‮ ‬هونەرە كەی‮ ‬و‮ ‬بەردەوام‮ ‬ئەبێت،‮ ‬بەداخەوە‮ ‬ئەوانەیش‮ ‬كەمن‮ ‬كە بەردە وام‮ ‬ئەبن‮.‬
ـ پێشمەرگەو‮ ‬شەهیدان‮ ‬لە كوێی‮ ‬كارەكانی‮ ‬تۆدان؟
ئازایەتی‮ ‬پێشمەرگە‮ ‬قارەمانەكانمان‮ ‬خوا‮ ‬بیانپارێزێت‮ ‬و‮ ‬خوێنی‮ ‬شەهیدە‮ ‬نەمرەكانمان بوون‮ ‬بە‮ ‬ڕەمزو‮ ‬سیمبوڵ‮ ‬لەنێو پەیكەری‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان‮ ‬دا كە من‮ ‬نەخشاندوومە،‮ ‬ڕەنگیداوەتەوە‮. ‬
ـ وەكو پەیكەرتاشێك‮ ‬دەڵێی‮ ‬چی؟‮ ‬كاتێك‮ ‬دەبینیت‮ ‬لە ژووری‮ ‬بەرپرسان و‮ ‬فەرمانگە حكومییەكان‮ ‬پەیكەری‮ ‬هونەرمەندانی‮ ‬بیانی‮ ‬لێیەو هونەرمەندانی‮ ‬خۆمانیش‮ ‬زەقەی‮ ‬چاویان‮ ‬دێت؟
هەموو‮ ‬كەس ئازادە‮ ‬ئارەزووی‮ ‬چ‮ ‬كارێكی‮ ‬هونەری‮ ‬ئەكات‮ ‬كە‮ ‬لە ماڵەكەی‮ ‬یان‮ ‬لە فەرمانگەكەیدا‮ ‬بیبینێت،‮ ‬لای‮ ‬ئێمەش‮ ‬هەتا‮ ‬ئێستا‮ ‬هونەرمەند‮ ‬نەیتوانیوە‮ ‬هونەرەكەی‮ ‬بكات‮ ‬بەپیشە،‮ ‬چونكە‮ ‬كە من‮ ‬ئەو‮ ‬هونەرمەندانەی‮ ‬،‮ ‬كە‮ ‬هەتا‮ ‬ئێستا‮ ‬خا وەنی‮ ‬شوێنێكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆیان‮ ‬بن‮ ‬بە‮ ‬تەنها‮ ‬كاری‮ ‬هونەری‮ ‬بكەن،‮ ‬بێگومان‮ ‬سەرقاڵی‮ ‬كارێكی‮ ‬دیكەن‮ ‬بۆیە‮ ‬نەبۆتە‮ ‬نەریت‮ ‬چاومان‮ ‬لە‮ ‬سەر كاری‮ ‬بازاڕە‮.‬
ـ بە بۆچوونی‮ ‬تۆ چی‮ ‬بكرێت‮ ‬باشە،‮ ‬تا هونەری‮ ‬پەیكەرتاشی‮ ‬پێشبكەوێت؟
پێویستە‮ ‬گرنگی‮ ‬زۆر‮ ‬بدرێت‮ ‬بەو‮ ‬هونەرمەندانەی‮ ‬كە‮ ‬بە‮ ‬خۆشەویستییەوە‮ ‬كاری‮ ‬هونەری‮ ‬ئەكەن‮ ‬سەركەوتوون،‮ ‬لە بواری‮ ‬پەیكەرسازی‮ ‬گرنگی‮ ‬بدرێت‮ ‬بە پڕۆژە كان‮ ‬شوێنێك‮ ‬هەبێت‮ ‬كە هاوكاری‮ ‬و‮ ‬پشتگیری‮ ‬كارە‮ ‬هونەرییەكان‮ ‬بكات‮ ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬ماددی‮ ‬و مەعنەوییەوە‮.‬
ـ پڕۆژەی‮ ‬داهاتووت‮ ‬چییە؟
دوو‮ ‬پڕۆژەی‮ ‬هونەری‮ ‬گەورەم‮ ‬هەیە لە ئێستادا‮ ‬بە داخەوە‮ ‬بە هۆی‮ ‬قەیرانەوە‮ ‬وەستاوە‮.‬
ـ خەون‮ ‬بە دروستكردنی‮ ‬چ‮ ‬پەیكەرێكەوە‮ ‬دەبینیت،‮ ‬بینەخشێنیت؟
خەونەكانم‮ ‬زۆرن،‮ ‬پێم خۆشە‮ ‬هەموو‮ ‬كارە كانم‮ ‬لە خزمەت‮ ‬هونەری‮ ‬كوردیدا بن‮.‬