یاریزانی لاو دیڤن پۆكەر توانی لەیاری رابردووی یانەكەیان ڤینكس سنز بەرامبەر پۆرتلاند تریل پلیزەرز 27 خاڵ تۆمار بكات، كە بەئەنجامی 106-120خاڵ شكستیان هێنا، لەمیانی ركابەرییەكانی تۆپی باسكەی پیشەگەرانی ئەمریكا. لەگەڵ ئەوەی تووشی شكست هاتن، بەڵام ناوبراو لە فراوانترین دەرگاكانەوە چووە ناو مێژووی ئەم خولە، دوای ئەوەی توانی 27خاڵ تۆمار بكات، بەمەش پۆكەر بووە پێنجەمین یاریزانی لاو بتوانێت بگاتە خاڵی 5000 لەدوای هەریەك لە یاریزانان:
- لیپرۆن جێمس لەتەمەنی 21ساڵ و 22 رۆژ
- كیڤن دۆرانت تەمەنی 21ساڵ و 133رۆژ
- كارمێلۆ ئەنتۆنی تەمەنیی 21 ساڵ و 292 رۆژ
- دوایت هاورد تەمەنی 22ساڵ و 81 رۆژ
- دیڤن پۆكەر تەمەنی 22 ساڵ 86 رۆژ









