یانەی‮ ‬ریال مەدریدی‮ ‬لە ئامادەكارییەكانی‮ ‬بۆ‮ ‬یارییەی‮ ‬ئەمشەو بەرامبەر‮ ‬یانەی‮ ‬ئیسپانیۆل بەردەوامە،‮ ‬كە لەچوارچێوەی‮ ‬گەڕی‮ ‬21ی‮ ‬خولی‮ ‬لالیگا بەڕێوەدەچێت،‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬ماركا‮‬ی‮ ‬ئیسپانی‮ ‬لەهەینی‮ ‬رابردوو ئاشكرای‮ ‬كرد،‮ ‬كە مێرینگێ هەردووی‮ ‬اریزان گاریس بێل و ماركۆ ئاسینسیۆ بۆ ئەم‮ ‬یارییە بەدەستهێناوەتەوەو لەبەرەبەیانی‮ ‬هەینیدا مەشقەكانیان بەكۆمەڵ لەگەڵ‮ ‬یاریزانانی‮ ‬دیكە ئەنجامداوە‮. ‬بێڵ لەیاری‮ ‬ڤیاریال لەمانگی‮ ‬رابردوو تووشی‮ ‬پێكان بۆوە،‮ ‬بەڵام ئاسینسیۆ لەناوەڕاستی‮ ‬یاری‮ ‬پێش كۆتایی‮ ‬مۆندیالی‮ ‬یانەكان لەمانگی‮ ‬رابردوودا تووشی‮ ‬ئازار بۆوە‮. ‬سانتیاگۆ سۆلاری‮ ‬راهێنەری‮ ‬یانەی‮ ‬ریال مەدرید هێزێكی‮ ‬تازەی‮ ‬لەهێڵی‮ ‬هێرشبردن لەماوەی‮ ‬یەكلاكەرەوەی‮ ‬ئەم وەرزەدا بەدەستهێنایەوە،‮ ‬كە تیایدا چەندین‮ ‬یاری‮ ‬یەكلاكەرەوە ئەنجامدەدات،‮ ‬كە تیایدا‮ ‬یاری‮ ‬ئەیاكس لەخولی‮ ‬یانە پاڵەوانەكانی‮ ‬ئەوروپا لەمانگی‮ ‬داهاتوودا‮. ‬ئەو‮ ‬یاریزانانەی‮ ‬لە پێنج شەممەی‮ ‬رابردوو بەرامبەر جیرۆنا‮ ‬یاریان كرد،‮ ‬پشوویان پێدرا،‮ ‬لەنێوانیاندا كیلۆر ناڤاس كە بەتەنها مەشقەكانی‮ ‬ئەنجامداو نەخشەی‮ ‬بەشداریكردنی‮ ‬یاری‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬هەیە بەرامبەر گیرۆنا لەپێنج شەممەی‮ ‬داهاتوو‮.