یانەی یۆڤنتۆسی ئیتاڵی خۆی بۆ یاریی لوتكەی ئەم هەفتەی گەڕی خولی ئیتاڵیا بەرامبەر یانەی لازیۆ لەسەر یاریگای ئۆڵۆمپیكۆ لەچوارچێوەی خولی ئیتاڵیا ئامادە دەكات. بەگوێرەی رۆژنامەی كۆرێری دیلۆ سپۆرت ماسیمیلیانۆ ئەلیگری راهێنەری یۆڤنتۆس لێدانێكی كوشندەی بەر لەیاری لازیۆی بەركەوتووە، بەهۆی یاری نەكردنی 3 لە ئەستێرەكانی بەهۆی پێكانەوە. رۆژنامەی ناوبراو دەڵێت: جواو كانسیلۆ ئازاری لە گۆزینگی هەیە، هەروەها هاوڕێكەشی سامی خزیرە پێكان لە ئەژنۆی هەیە، كە لەیاری رابردوویان بەرامبەر كیێڤۆ ڤیرۆنا تووشی هات. هەروەها رۆژنامەكە دەڵێـت: میرالیم بانیچ ئەستێرەی خانمە پیرەكە لەیاری سوپەری ئیتاڵیا بەرامبەر میلان لێدانێكی بەركەوت. بەم هۆیەوە ئەم سێ یاریزانە لە مەشقە كۆمەڵەكانی ئامادەكاریان بۆ یاری ئەمشەو بەرامبەر لازیۆ كاری جیاوازیان ئەنجامدا، دوور لە مەشقی بەكۆمەڵ.









