ڕۆشنا عەلی‮ ‬
كێشەی‮ ‬وانەكانی‮ ‬هونەرو وەرزش هەموو وەرزێك و دوای‮ ‬تاقیكردنەوەكان و وەرگرتنەوەی‮ ‬ئەنجامەكان‮ ‬،‮ ‬قوتابخانەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئەتەنێت و سەرهەڵدەدات‮ ‬،‮ ‬هۆكارەكەشی‮ ‬نەبوونی‮ ‬پێوەرێكی‮ ‬دروست و‮ ‬یەكلاكەرەوەیە كە دادپەروەری‮ ‬لە هەژماركردنی‮ ‬ئەم نمرانە بۆ قوتابییان تیدا بێت‮ ‬،‮ ‬هەژماركردنی‮ ‬نمرەش لەو وانانە لەسەر هەر پێوەرێك بێت نادادییەو هونەرو بەهرەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬بە نمرە لەهیچ سوچێكی‮ ‬دنیادا نایەتە پێوەركردن‮ ‬،‮ ‬هەربۆیە پێویستە وەزارەتی‮ ‬پەروەردە بە وردی‮ ‬بەدوایی‮ ‬بەدیلێكی‮ ‬دیكەدا بگەڕێ كە هەم مانایەك بە وانەكانی‮ ‬هونەرو وەرزش بدات هەم مامۆستایانی‮ ‬ئەو بابەتانە لەو گلەیی‮ ‬و گازاندانە دوور بخاتەوە‮.‬

وانەكانی‮ ‬هونەرو وەرزش و چالاكی‮ ‬وانە گەلێك نین كە پەیوەست بكرێن بە پڕۆگرامێكی‮ ‬دیاریكراوەوە وبە جۆرێك ئەگەر لە تاقیكردنەوە هەمووی‮ ‬دەرچوو دەرچوو‮ ‬بە پێچەوانەوە بوو ئەوا دەرنەچووە‮ ‬،‮ ‬كاتێكیش ئەمە نییە هەمووان دەزانین كە قوتابخانە هەیە كەمترین هۆكاری‮ ‬بەڕێكردن‮ ‬یان خوێندنی‮ ‬ئەم وانانەی‮ ‬وەك گۆڕەپان و تۆپ‮ ‬یان‮ ‬ژوورێكی‮ ‬هونەری‮ ‬گونجاو‮ ‬ڕێكخراو نییە‮ ‬،‮ ‬كە قوتابییان وانە بەوانە فێر بكرێن و لە كۆتاییدا تاقیكردنەوەی‮ ‬تیا ئەنجامبدەن،‮ ‬ئەمە جگە لەوەی‮ ‬كە زۆرێك لە قوتابخانەكان ناخوێنرێت‮ ‬یان مامۆستای‮ ‬پسپۆری‮ ‬وانەكانییان نییە و لە زۆرێك لە قوتابخانەكانی‮ ‬بازنەی‮ ‬سێیەم بە وانەكانی‮ ‬تر تەواو دەكرێت و مامۆستای‮ ‬وانەكانی‮ ‬تر لە كاتی‮ ‬پێویستی‮ ‬وەریدەگرن،‮ ‬بۆیە لەم حاڵەتەدا هەموو نمرە دانانێك كەمترین دادپەروەری‮ ‬تێداپەیدا دەبێت‮ ‬لایەنێكی‮ ‬تری‮ ‬ئەم بابەتە ئەوەیە هەموو قوتابییەك حەز بە وانەی‮ ‬هونەر‮ ‬یان وەرزش ناكات كە هەموو دەزانین ئەم دوو وانەیە پەیوەستە بە خولیای‮ ‬تاكەكەسی‮ ‬وبەهرەكەی،‮ ‬مەرج نییە هەمووان چالاك بن‮ ‬،‮ ‬بۆیە باشترین‮ ‬ڕێگە چارە بۆ دەرچوون لە وكێشانەی‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬ئەم پرسە دەبێتەوە وەك دیاریكردنی‮ ‬یەكەمەكان كە بەردەوام باس لەوە دەكرێت نمرەی‮ ‬بەرز بۆ منداڵانی‮ ‬مامۆستا دادەنرێت‮ ‬،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬یەكەم بن و لە بەرامبەردا نمرەی‮ ‬نزم لەو وانانەدا بۆ قوتابییە زیرەكەكان دەدرێت و‮ ‬یان بە پێی‮ ‬بەرزی‮ ‬و نزمی‮ ‬نمرەكانی‮ ‬تر نمرەی‮ ‬ئەم دوو وانەیەش دادەنرێت كە خۆی‮ ‬لە خۆیدا ناداپەروەرییە كاتێك هونەر بە بیركاری‮ ‬بەراورد بكەیت‮ ‬یان بە ئاین و ئینگلیزی‮ ‬و‮… ‬هتد‮.‬

خاڵێكی‮ ‬دیكە كە پێویستە ئاماژەی‮ ‬پێبدەم ئەوەیە كە دەكرێت بۆ دیاریكردنی‮ ‬یەكەم و دووەمەكانی‮ ‬ناو پۆل ئەم وانانە هەژمار نەكرێن بەوەش دەتوانرێت بە ئاسانی‮ ‬ئاستی‮ ‬قوتابییەكان لەوانەكانی‮ ‬دیكەدا دەربكەوێت‮، لێرەوە پرسیاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬ئەوەیە ئایا چ جێگرەوەیەك بۆ نمرە دابنرێت و قوتابی‮ ‬بە چ هۆكارێك رابكێشرێتە نێو وانەكە و هەڵسەنگاندن چی‮ ‬بێت ؟ بێگومان دەبێت بەدیلێكی‮ ‬نمرە بۆ وانەكان بدۆزرێتەوە كە بەجۆرێك بێت لە نمرە كاریگەر تربێت و هاندەرێك بێت بۆ بەرەو پێشبردنی‮ ‬وانەكانیش باشترین بەدیلیش پێشنیار دەكەم پێدانی‮ ‬ڕێز لێنانی‮ ‬مانگانە‮ ‬یان هەفتانە بەو قوتابیانەی‮ ‬لەماوەی‮ ‬هەفتەكەدا‮ ‬یان مانگەكەدا بەشداری‮ ‬كارایان كردووە لە چالاكییەكانی‮ ‬ئەو دوو وانەیە دەكرێت دیارییەكی‮ ‬سادە‮ ‬یان تەنها‮ ‬ڕێزلێنانەكە بێت و لە گۆڕەپانی‮ ‬قوتابخانە وەك هاندانێك بدرێتە قوتابییان،‮ ‬بەمجۆرەش پێوەری‮ ‬نمرە‮ ‬نامێنێت‮. ‬