كاتژمێر 3:30ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 25 ى ئۆكتۆبه‌ری 2018 ، بازاڕی له‌نگه‌ى هه‌ولێر كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری ئاگری گرت و تا ئێستا تیمه‌كانى ئاگر كوژێنه‌وه لهبازاڕهكهن و سه‌ڕقاڵی كۆنتڕۆل كردنى ئاگره‌كه‌ن.
بازاڕی له‌نگه‌ى هه‌ولێر نزیك به 2400 دوكان ده‌بێت زۆرینه‌ی دوكانه‌كان سووتان و جگه له‌زیانى ماددی زیانى گیانى نه‌بووه .
بەرپرسێكی شاری هەولێر ئاشكرای كرد، ئێستە ئاگرەكەی بازاڕی لەنگەی هەولێر لە كۆنتڕۆڵكردن نزیك بووەتەوە و هیچ زیانێكی مرۆیی نییە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 25ـی تشرینی یەكەم، نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی قەزای
ناوەند هەولێر بە “وشە”ـی ڕاگەیاند، تا ئێستە لە ئاگرەكەی بازاڕی لەنگەی
هەولێر هیچ زیانێكی مرۆیی نەبووە تەنیا چەند هاووڵاتییەك بەهۆی دووكەڵەوە
لە هۆش خۆیان چوونە و بۆ نەخۆشخانە براون.
قایمقامی هەولێر گوتی، ئێستە تیمەكانی بەرگریی شارستانی هەولێر نزیك
بوونەتەوە لە كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی ئاگرەكە، هۆكاری لەهۆشچوونی ئەو
هاووڵاتییانەش بریتی بووە لە بوونی دووكەڵێكی زۆر لەناو دووكانەكان كە
بووەتە هۆی تەنگەنەفەسی.
بەگوێرەی زانیارییەكان زیاتر لە 100 دووكانی لەنگە سووتاون و زیانی
ملیۆنان دۆلاریان بە خاوەنی دووكانەكان گەیاندووە و تا ئێستەیش هۆكارەكەی
نەزانراوە.










