بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ یاریزانی ئیتاڵی ماریۆ بالۆتێلی خانووەكەی خۆی لەنیس جێهێشتووەو بەرەو شاری مارسیلیا كەوتۆتە رێ. رۆژنامەینیس ماتانی فەرەنسی دەڵێت: گواستنەوەی یاریزانی نێودەوڵەتی ئیتاڵی بۆیانەی ئۆلەمپیك مارسیلیا زۆر نزیك بۆتەوە. چاوەڕێ دەكرێت سوپەر ماریۆ بۆندێكی رەزامەندی لەگەڵ یانەی نیس واژۆ بكات، دوای ئەوەی بۆندەكەی لە هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت، بەمەش دەتوانێـت بە بۆندێكی ئازاد پەیوەندی بەیانەی مارسیلیا بكات، بەمەش لەگەڵ راهێنەری پێشووی یانی رۆما رۆدی گارسیا دەست بەكار دەبێت. سوپەر ماریۆ لەم وەرزە لەماوەی 10یاریدا هیچ گۆڵێكی بۆیانەی نیس تۆمار نەكردووە، دوای ئەوەی كە لەلایەن راهێنەری یانەكەوە سڕ كرابوو بەهۆی چەند كێشەیەك لەگەڵ پاتیك ڤێرا.









