یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی توانی سەركەوتنێكی بەنرخ لەسەر حیسابی یانەی هۆفنهایم بە 3-1 گۆڵ تۆمار بكات لەمیانی گەڕی 18ی خولی ئەڵمانیادا. یاریزان لیۆن جۆریتسكا دووگۆڵی بۆیانەی باڤاری تۆماركرد، پاشان رۆبێرت لیڤاندۆڤیسكی 3سێكوچكەی گۆڵەكانی یانەی باڤاری تەواوكرد، تاكە گۆڵی هۆفنهاهیمیش لەلایەن نیكۆ شۆڵز تۆماركرا. لەمبارەیەوە راهێنەری یانەی بایرن كۆڤاچ گوتی: توانیمان ئەنجامی ئەم یارییە لەبەرژەوەندی خۆمان بەكۆتا بێنین، فشاری زیاتر بخەینە سەریانەی پێشەنگ، ئەمەش ئەنجامێكی باش بوو بۆ دڵخۆشكردنی هاندەرانمان. سەركەوتنی ئەمڕۆ هەلێكی باشی پێداین تاكو بەردەوام بین لەفشار خستنە سەر دۆرتمۆند، كەلەدوای ئێمە یارییەكەی ئەم گەڕەی ئەنجامدا. دەمانەوێت جیاوازی خاڵەكان كەمتر بێتەوە بەدروستبوونی هەربەربەستێك لەبەردەم یانەی دۆرتمۆند.









