رۆژنامەیئاسی ئیسپانی كە لەپایتەخت دەردەچێت رایگەیاند كە یاریزانی ئۆرگوایی دیێگۆ گۆدین بەریكاری ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی رەزامەندی داوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بەیانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بكات، رۆژنامەی ئاس دەڵێت: بەرگریكاری ئۆرگوایی گۆدین رەزامەندی خۆی داوەتە ئیدارەی ئینتەرمیلان كە لەسەرەتای وەرزی داهاتوو یاریان بۆ بكات. رۆژنامەی ئیسپانی دووپاتیكردەوە كە ئیدارەی ئینتەرمیلان لەگەڵ نوێنەرانی بەرگریكاری ئۆرگوایی رێككەوتووە ماوەی 2وەرز بەموچەی 5.5ملیۆن یۆرۆ بۆ هەرساڵێك یاریان بۆ بكات. بەڕێژەیەكی زۆر یاریزانی ئۆرگوایی دیێگۆ گۆدین لەكۆتایی وەرز ریزەكانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید جێدەهێڵێت بەهۆی كۆتایی هاتنی بۆندی نێوانیان لەسەرەتای وەرزی تازەدا. ناوبراو لەسەرەتای وەرزەوە لەلایەن راهێنەرەوە نیشانەی كاپتنی پێدراوە.









