گۆڵپارێزی یانەی ئارسناڵ پیتەرچیك لە سێ شەممەی رابردوو رایگەیاند كە لەكۆتایی ئەم وەرزەدا ئاستێك بۆ كاروانی وەرزشی دادەنێت، دوای كاروانێكی دوورودرێژی سەركەوتوو لەسەر ئاستی خولەكانی ئەوروپا. یاریزانی تەمەن 36ساڵ لە حوزەیرانی ساڵی 2015 یانەی چێڵسی دوای 11ساڵ جێهێشت و پەیوەندی بەیانەی ئارسناڵ كرد، كە لەگەڵیاندا چەندین نازناوی ناوخۆیی و كیشوەری بەدەستهێناوە. گۆڵپارێزی پێشووی چیكی دەڵێت: ،دوای ئەوەی ماوەی 15ساڵ لەخولی ئینگلیزی یاریم كردو چەندین نازناوم بەدەستهێنا، هەست دەكەم ئێستا هەموو شتێكم بەدەستهێناوە لەسەر ئاستی كیشوەری و ناوخۆیی. سەبارەت بە داهاتووی لەدوای وازهێنای یاریكردنی تۆپی پێ، دەڵێت: بەجدی كار لەگەڵ ئارسناڵ دەكەم، هیواخوازم بتوانم جامێكی دیكە لەم وەرزە بەدەست بێنم، پاشان بیر لەداهاتووی دەرەوەی یاریگا دەكەمەوە. چیك لەگەڵ چێڵسی 333یاری ئەنجامداوە، لەساڵانی 2004 و 2015 و لەگەڵ ئارسناڵیش لەدوای 2015 ەوە تاكو ئێستا 110یاری ئەنجامداوە.









