رۆژی سێشەممە 15/1/2019 یانەی خانزاد بە سەرپەرشتی د. دلزار حەمەساڵح سەرۆكی یانە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كارگێری و سەرپەرشتیار و راهێنەر و ناوبژیوانان كۆبوونەوەیەكی گشتی بەڕێوەچوو.
لەو كۆبوونەوەیەدا كارو چالاكی و دەسكەوت وبەشدارییەكانی یانەی شەترەنجی خانزاد لە سەر ئاستی كوردستان و عێراق و دەرەوەدا هەڵسەنگێندران و بەوردی تیشكیان خستە سەر، هەمووان دەستخوشیان لە و ئەنجامانە كرد كە لەماوەی 2018 بەدەستهێندراون و بیرورایان ئالوگۆر كرد بۆ ئەوەی ساڵی 2019 پارێزگاری لەو دەسكەوتانە بكەن و بتوانن هەنگاوی باشتر بهاوێژن و بۆ ئەمەش یانەكە هەرچی لەبەر دەستدابێت بەبێ جیاوازی كەمتەرخەمی ناكات لە پشتیوانی كردنی یاریزانان.
تەوەریكی دیكەش باس لەوە كرا كە هەوڵ بدرێت راهێنەرێك لەدەرەوە بهیندرێت بۆ ئەوەی ئاستی یاریزانەكان زیاتر بەرەو پێش بكەوێت. دواتر د. دلزار حەمەساڵح سەرۆكی یانەی خانزاد دەستخۆشی لەهەموو ئەوانە كرد كە هاوكار بوونە لە بەدەستهێنانی ئەو ئەنجامانەی یانەكە لە ماوەی 2018 و پێشووتریش، بەتایبەتیش رۆل و پشتیوانی بەردەوامی د. شاكر سمو بەرێوەبەری گشتی وەرزش كە هەمیشە هانیداوین و پشتیوانی كردووین و دەتوانین بڵێین نهێنی سەركەوتنەكانی یانەكەمانە.
كۆبوونەوەكە بەوە كۆتایی هات كە بۆ تیپەكان لە ئاستی كچان و كوران و پێشكەوتووان ، سەرپەرشتیاریان بۆ دەستنیشان بكرێت و ئەمەش بۆ ئامادەباشی تیپەكانی یانەی خانزاد لە پاڵەوانێتییەكانی داهاتوودا.









