خهبات: بەرهەم شێخ عزەدین
زۆرن ئەوانەی لە بواری هونەردا كاردەكەن و لە ماوەیەكی كەم دەردەكەون و بەبەرهەمەكانیان دەناسرێن، هونەرمەندی گۆرانیبێژ میرا، یەكێكە لەو كەسانەی لە ماوەیەكی كورتدا توانی بە گۆرانیەكانی جەماوەرێكی بەرچاو بۆخۆی پەیدابكات، ئەو هونەرمەندە لە دیمانەیەكی كورتدا وەڵامی چەند پرسیارێكی خەباتی بەم شێوەیە دایەوە.
میرا گۆرانی بۆكێ دەڵێت؟
هونەرمەند دەبێت هەمیشە خزمەتی خەڵك بكات، دەبێت گوێ لە هەموو كەس بگرێت تا هەمیشە بزانێت جەماوەرەكەت چی لێت دەوێت.
كام شیعر هەڵدەبژێریت، كێ شیعرت بۆ هەڵدەبژێرێت؟
هەموو كاتێك بەڕاوێژ لەگەڵ مامۆستا هەڵكەوت، هەوڵدەدەین باشترین شیعر هەڵبژێرین، بەڵام زۆرجار هەر خۆی شیعرەكان دەینووسێت.
بۆ جگە لە مامۆستا هەڵكەوت لەگەڵ هیچ ئاوازدانەرێكی دیكە كارناكەیت؟
من لەسەرەتای ژیانمدا هەر لەگەڵ مامۆستا هەڵكەوت كارم كردووە، زۆرێك لە ئاوازدانەرەكان داوایان لێكردووم میلۆدیەكانیان بڵێم، بەڵام من لە قوتابخانەی مامۆستا دەستم پێكردووە، هەر بەردەوامیش دەبم.
گلەیی لە ئێوەی تازە دەركەوتووی دنیای هونەر دەكرێت كە ڕەسانەیەتی ناپارێزن و گۆرانیەكانتان مۆركی كوردی پێوە نییە، تۆ دەڵێی چی؟
باشە بۆچی نایەن سەیری كارەكانی مامۆستا هەڵكەوت بكەن؟ من نازانم بۆچی وا ئەڵێن ئەوەی مامۆستا هەڵكەوت دەیكات كوردیە، بەڵام كە دەڵێن مۆركی كوردی پێوە نییە چونكە شێوازی كارەكانی مامۆستا جیاوازە لە كاری هەموو ئەو هونەرمەندانەی كە كار دەكەن، زۆرێك لە هونەرمەندان وەك: هانی وپە یوە ندجاف و لەیلا فەریقی و مەرزیەفەریقی و بەمنیشەوە تا ئێستا خەڵك گوێی لێدەگرن.
بۆ گۆرانی هونەرمەندانی كۆن نوێ ناكەیتەوە؟
- بۆ نا؟ دەبێت جارجار گۆرانیەكانیان بڵێینەوە، من بەشبەحاڵی خۆم زۆر جار لە كۆنسێرتەكاندا گۆرانی هونەرمەندانی پێشوو دەڵێمەوە، بەڵام وەكو تازەكردنەوە نەمكردووە، حەز لە دەنگیان دەكەم.
بە كارهێنانی ئافرەت لە كلیپدا چۆن دەبینیت ؟
من وەكو خۆم زۆر بەكەمی ئەوەم كردووە چونكە كارە كانی من جیاوازە، بەڵام زۆر ئاساییە ئەگەر دەرهێنەر سیناریۆی وا دانابێت، كە كچی تیابێت لە كلیپەكەدا، جگە لەوەش دەگەڕێتەوە بۆ شیعرەكە چۆن نووسراوە چونكە گۆرانی لە سەر ئەساسی ئەو شیعرە كلیپ دەكرێت.
ئەو گۆرانییە دینیانەی دەیڵێیت بە بڕواوەیە یان تەنها شتێكی كاتی و بەس؟
من زۆر بڕوام بە ئا یینی ئیسلام هەیە، ئەوەی دەیكەم بەباوەڕێكی تەواوەوە دەیكەم حەزیشم لێیەتی نەك هەر كاری ئایینی زۆرجار لە مزگەوتەكانی شاری هەولێر بانگمداوە، وە نوێژیش دەكەم تا ئێستاش بەردەوامم.
بۆچی گۆرانی ئێستا بۆ ماوەیەكی كاتی دەمێنێتەوەو خەڵك لە بیری دەكات؟ بەپێچەوانەوە گۆرانییە كۆنەكان بەردەوام لە سەرزاری خەڵكن؟
گۆرانییەكانی ئێستا تەنها بۆ خۆ بەناوبانگكردنە، هیچی دیكەنییە، گۆرانییەك تازە بڵاودەبێتەوە ئەگەر كچی لەگەڵ نەبێت سەیركردنی كەم دە بێت چونكە بینەر سەیری كچەكە دەكات پێشئەوەی گوێ لە دەنگی هونەرمەندەكە بگرێت، بۆیە گۆرانی ئێستا بە كەمی دە مێنیتەوە، ملیۆدیەكانیشیان یان توركیە یان فارسیە، بەڵام گورانییەكانی كۆن تا ئێستاش لە گوێی ئێمەدایەو دەشمێنێیتەوە، چونكە بە هەستێكی خۆش گوتراوە.
گۆرانی ئیمارات چۆن دروستبوو، تۆ كوردی بۆ گۆرانیت بۆ ئەوان گوتووە؟
گۆران ئیمارات، شیعر كەریم عراقی، ملیۆدی مامۆستا هەڵكەوت زاهیرو دەرهێنەری كلیپ فادی حداد، دابەشكردنی میوزك یەحیا الموجی یە، لە وڵاتی لوبنان وێنەی گیراوە، بەڵام یەنسرتی كلیپ لە دوبەی كراوە، وە داواكردنی ئەو گۆرانیە لە سەر داوای دەوڵەتی ئیمارات بووە لە مامۆستا هەڵكەوت كە كارێك بۆ ئیمارات بكرێت، وە هونەرمەندێكی كورد گۆرانییەكە بڵێت، مامۆستاش منی پێ باشبوو چونكە من زۆرباش زمانی دەزانم هەوڵمدا زۆرباش بیڵێم دە ستخۆشییەكی زۆر لە من و مامۆستا كرا لەلایەن دەوڵەتی ئیمارات، كاری تریش هەیە تا ئێستا بڵاونەكراوەتەوە ئەویش بەمزووانە بڵاو دەبێتەوە.









